ڤیدیۆ

02:12 - 02/03/2019

هەر تێرێک خۆراکی برسییەک فڕێ دەداتە ناو زبڵدانەوە‌‌

پەیسەر

زۆرجار نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات بەرهەمە کشتوکاڵییەکان زیاتر بکەن، ساڵانەش ئاماری برسییەکانی جیهان ( ئەو کەسانەی بە برسێتی دەخەون) زیاتر دەبێت، بەپێی دواین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان ٨٢١ ملیۆن کەس لە جیهاندا بە زگی برسییەوە دەخەون، ساڵانەش بە هەزاران کەس لە جیهاندا بەهۆی برسێتییەوە دەمرن یان بەهۆی ئەوەی خۆراکی پێویستیان نییە تووشی نەخۆشی مەترسیدار دەبن.