کوردستان

09:42 - 08/07/2020

راسپاردەكانی چاكسازی تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە‌

پەیسەر

بۆ تاوتوێكردنی راسپاردەكانی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی چاكسازی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دۆسێی سەرەكی كۆبوونەوەكەش تاوتوێكردنی راسپاردە و رێنماییەكانی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی چاكسازییە.

هەر بەپێی زانیارییەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دواین پێشهاتەكانی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادە لەبارەی نەوت و دارایی و هەر لە كۆبوونەوەكەشدا باس لە چاكسازی دۆسێی خانەنشینان و مووچەخۆران و رێكارەكانی وەزارەتی دارایی دەكرێت لەوبارەیەوە.