ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:46 - 15/01/2021

داعش لە بیابانەكانی سوریاوە سەرهەڵدەداتەوە؟‌

پەیسەر

گەرچی بەشێوەیەكی فەرمی كۆتایی بە دەوڵەتەكەی داعش هاتووەو تەنها گوندێكیشیان بەدەستەوە نەماوە، بەڵام تارمایی ئەو هێزە تا هەنوكەش بەردەوامی هەیە، بەجۆرێك با شانسی زیندووبوونەوەشیان كەم بێت، بەڵام لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەیان بەدەر نییە، چاودیران باس لەوە دەكەن، ژینگەی ناوچەكە لە هەردوو ڕووی سروشتی و مرۆییەوە لەبارە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاخۆ وەها بژاردەیەك دێتەوە پێش؟

لەم ڕۆژانەی دواییدا سوریا چالاکییەکی بەرچاوی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە بیابانی گەورەی ئەو وڵاتەدا تۆمار کرد ، كەهێزەکانی ڕژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە سوریای بە ئامانج گرت ، تەنانەت هێرشەكە خەڵکی سڤیلیشی كردە ئامانج  کە بۆ هەر مەبەستێک بە بە ڕێگای چیاكاندا تێدەپەڕبووبن ، زۆرینەی خەڵك لە ئێستادا لە فراوانبوونی سەرلە نوێی ڕێکخراوەکە دەترسن و پێیان وایە دۆخی ئاڵۆزی بەردەوامی ناو سوریا دەشێوێنێت ، هەروەها دابەشبوونی کاریگەری لە نێوان ڕوسیا و ڕژێم و تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا .

ئەم هەڵکشانە  نوێیە جێی سەرسوڕمان نییە ، هەروەک پێشتر زانراوە کە ڕێکخراوەکە لەبیابانی گەورەی سوریاوە حەشارگەی دروست كردووە بۆئەوەی جارو بار چالاكییەك ئەنجام بدەن و بگەڕێنەوە نێوی، بەلام هەڵکشانی ئەو هێرشانەی کە لەکانوونی یەکەمی ڕابردووەوە جێگەی سەرنجە ، پرسیاری لەسەر توانای ڕێکخراوەکە دروستکردنەوەی ڕیزەکانی دروستکردەوە جارێکی تر ، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو ڕەخنە زۆرو زەبرانەی ڕژێمی بەشار لەبوونی ئەمریکا لەهەندێک بنکەدا و بەبەربەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەدژی ئەو گروپانە.

لە 20 ی مانگی ڕابردوودا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی 64 ئەندامی ڕژێم و میلیشیاکانی تۆمارکرد ، کە ئاماژەیەکی بەرچاوی توانا هێرشبەرەکانی ئەو گروپەیە ، تەنا لە یەك هێرشدا کوژرانی 39 کەس ڕاگەیەنرا  لە کۆتایی مانگی 12 دا ئەوەش لە کاتی گواستنەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕژێم بە پاس لە دێرەزۆرەوە بۆ پالمیرا لە ڕۆژهەڵاتی ڕیفی حومس ، و چەند ڕۆژێک دواتر هێرشی تریان کرد .

هاوکات لە لێدوانی تەلەفزیۆنیدا فلۆرانس بارلی وەزیری بەرگری فەرەنسا هۆشداری دا و کاتێک پرسیاریان لە بارەی گروپەکەوە لێكرد گوتی : فەڕەنسا لەو بڕوایەدایە کە داعش هێشتا هەیە و دەکرێت لە سوریا و عێراق باس لە جۆرێک لە دووبارە سەرهەڵدانەوەیان بکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێكی پێگەی (بی بی سی) ئەو بەرپرسە گوتویەتی:"لە دوای کەوتنی شارۆچکەی باغوز لە دۆڵی فورات کە دوا هەمین قەڵای داعش بوو، دەبینین داعش هێزی خۆی لە سوریا بەدەست دهیننەوەو جارێكی دیكە خۆیانڕێكدەخەنەوە"

چالاکیە بەرچاوەکانی ئەو گروپە لە سوریا سێبەری بەسەر عێراقدایشدا هەڵداوە، کە بۆ بەدواداچوونی ئەندامەکانی ئەو گرووپە، كێوماڵیان لە سنوری سوریا و عێراقی ڕاگەیاندووە.

لە نێوان ئەو چالاکییەشدا، ئەو پرسیارە دەمێنێتەوە کە ئەو گروپە دووبارە دێنەوە گۆڕەپانەكەو فراوان دەبنەوە لە سوریا و عێراق، لە سەرێکەوە و ڕۆڵی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا لەو نێوەندەدا لەبەرچاوە، کە هاوکاتە لەگەڵ ئیدارەیەکی نوێی ئەمریکا؟

مستەفا سەڵاح توێژەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، توانای گروپەکە بۆ دووبارە فراوانبوونەوە لە سوریا و عێراق بەدوور دەزانێت و ئەو چالاکییەی ئەم دواییەشی بە "وەرزی" وەسف کرد کە سوودیان لەو بۆشاییەی ئەمریکا وەرگرت کە لە ماوەی گواستنەوەدا زیادی کرد، چاوەڕوانی ڕۆڵی جیاوازی دەکرد لە  بەڕێوەبردنی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئەوەش بۆ كارەكانی  دۆناڵد ترامپ خۆی لە سوریا و عێراق گەڕاندەوە.

سەلاح بە حەفریاتی گوتووە:"ئەوەی ئێستا ڕوودەدات رێکخستنەوەی داعشە، بەڵام کاتییە، دەرفەتی فراوانبوونی نییە، تازەش نییە، لەو کاتەوەی کە ترامپ بڕیاری کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە باکوری سوریا لە ئۆکتۆبەری 2019 دا، بوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قازانجی ستراتیژی "یەکەم ئەمریکا" بۆشاییەکە کە داعش بەکاری هێنا بۆ دووبارە دانانەوەی و رێکخستنەوەی پاشماوەکانی" ئەو ڕێكخراوە.

ئەوەشی گوت: هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت فەرەنسا هەوڵیاندا بۆشایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ بکەنەوە، بەڵام ئەوە بەس نەبوو، لەگەڵ لەدەستدانی ترامپ و بوونی ئیدارەیەکی گواستنەوە کە توانای بڕیاردانی چارەنوسسازی نەبوو، بەتایبەت سوپا یان بڵاوەپێکردن یان هێرشكردن لە دژی ڕێکخراوەکە، هەروەها ڕۆڵی خۆی لە بەڕێوەبردنی بازرگانیدا سنووردار کرد تا ئەو کاتەی ئیدارەی نوێ دەستی بەسەردا بگرێت، ڕێکخراوەکە هەلی گەورەتری بۆ دووبارە وزەبەخشین و ئەنجامدانی هێرشەکان دۆزییەوە

سەڵاح پێشبینی کرد کە ئەمە لە سایەی ئیدارەی بایدن بەردەوام نابێت ، بە تایبەتی لە بەر ڕۆشنایی ستراتیژی پێش ڕاگەیاندراوەکەی بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ شەریکە تەقلیدییەکان -واتە ئەوروپیەکان- هەروەها هۆشداری دا لە جدیبوونی ڕێکخراوەکە بۆ سەر بەرژەوەندی ئەمریکا و ئەوروپا.

بۆچی بیابانی سوریا؟
سەرەڕای کەمیی شانسی ڕێکخراوەکە، لەسایەی ئەو هێرشانەی سوریا و ڕوسیا و هێرشی پێشبینی كراوی ئەمریکاش، لە ناوچەیەکی دیاریکراو دا دووبارە ئەو ڕێكخراوە فراوان نابێتەوە، کە چاودێری کردن و لێدانیان ئاسانترە لە جاران، ئەمەش ڕێگە لەو مەترسیە شاراوەکانی ڕێکخراوەکە ناگرێت لە داهاتوودا ، لەبەرئەوەی ژینگە بوژاندنەوەی لەبار لە ئارادایە. لەبەر ئەوەی لە ململانێی هێزە ناوخۆییەكانی سوریا ، بوونی بیری تیرۆریستی و پەروەردەكردنی پاشماوە و توخمەکانی داعش کە پاش ڕووخانی خەلافەتی ناو براو هەڵاتوو ، دواجار لە ژینگەی جوگرافیدا ڕێخۆشكەر بوو بۆ بەردەوامی شەڕی چەتەکان و بەردەوام بوون وەک سەرچاوەی مەترسی ، کە لە بیابانی سوریادا نوێنەرایەتی دەکرێت و بەردەوامییان هەیە .

لە توێژینەوەیەكی پەیمانگای شاهانە بۆ کاروباری نێودەوڵەتی (چشام هاوس) پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لانەكانی داعش لە بیابانی سوریا بەشێوەیەکی سەرەکی لە سێ ناوچەی قوڵی بیاباندا چڕکراونەتەوە، یەکەمیان چیاكانی بەشیری لە باشوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەققە، دووەم لە ناوچەی ئەلدوفەینە لە باشووری ڕۆژئاوای دیرەزۆر، سێیەم لە بیابانی نێوان تەدمور و سوخنە لە ڕۆژاوا، ناوچەی پشتێنەی بە دووری 55 کم لە ڕۆژئاواوە، هەروەها لە ناوچەی بن مۆینە لە باکوور.

بە پێی رۆژنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لەندەنی، کە لە ساڵی 2019 دا بڵاوکراوەتەوە، "لەبەرئەوەی ناوچانە بۆ خۆحەشاردان گونجاوە و شوێنی گرنگی بۆخۆشارنەوە لە خۆگرتووە، وەک چیا و دۆڵ و ئەشکەوتی سروشتی زۆر قوڵ و هەروەها قەبارەی گەورەی ناوچەکە و خۆڵبارینی رۆژانە کە بینایی ئاسمانی تێکدەدەن و بەخێرایی کاریگەرییەکانی جوڵەكردنی نێو بیابان دەسڕنەوە"

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە " دەشتەكانی سوریا کە لە ڕاستیدا شوێنێکی لەبارە بۆ خۆشاردنەوە و هەناسەوەرگرتنی هێزە پەرتەكانی داعش ، پاشان ئەنجامدانی هێرشی بروسکەیی لە دژی گوندە دوورەدەستەکان یان ئەو کاروانانەی کە زۆر جار لە ڕێگاکانی بیابانی کراوە دەپەڕنەوە و تەواوی پارێزراونین .

هەرچەندە هێزەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، بە پشتیوانییەکی زۆری ڕوسیاوە، و هەزاران چەكداریی پەیوەست بە ئێران، لە ساڵی 2017ەوە سەرکەوتوو بوون لە دووبارە گرتنی هەموو شارە گرنگەکانی ناودەشتاییەكان، بەڵام قوڵایی بیابانەكان کە نزیکەی نیوەی تەواوی ناوچەی سوریا هەژمار دەکات، پێشتر لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی ڕژێم ماوەتەوە، لەبەر ئەوەی هێزی تەواویان نەبوو بۆ بەدوواداچوونی چەكدارەكانی داعش، بەتایبەت کە وا دەرکەوتوون لە لمی بیابانەکاندا تواونەتەوە یان چیاکان قوتی داون"