ترامپ، گومان لەسێبەرەکەی خۆی

12/09/2019

هێرش عەبدولڕەحمان

ئێستا ھەمووی تێگەیشتوە کە ترامپ کەسێکی دەوێت دەوری پێ بدات کە پێی بڵێ ٢+٢= بە ٢٢ .! ترامپ تاقەتی نیە کەس پێی بڵێ پشتی چاوت کلی پێوەیە، یان ڕێ و شوێنی نیشانبدات. ھیچ کابینەیەکی پێشووی ئەمریکی وەک کابینەکەی ترامپ پر سپڕایسی سەیر نەبووە، لەپڕ یەکێک دەڕوا یەکێکیتر دێتە شوێنی. ئێستا گەیشتۆتە ئەو دۆخەی کە " مایک پێنس " جێگر ڕاڕایە، چۆن ھاوڕابێت لەگەڵ ھەڵسوکەوتەکانی ترامپ.

ئەوانەی کاریان لەگەڵ ترامپ کردوەو لەدەوری نەماون دەڵێن، ترامپ حەزی لەئیشی تیم و گروپ نییه‌

 لەکاتی بانگێھشتکردنی تاڵیبان بۆ گفتۆگۆی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ ترامپ، بەپەلە مایک پێنس ئەو ھەنگاوەی بەرز نرخاند، پێی کارێکی باشبوو، چەند ڕۆژێکی پێچوو لەپڕ ترامپ پەشیمان بۆوە لەبینینی وەفدەکە، دیسان مایک پێنسی جێگری پشتگیری کردو گوتی، ترامپ دەزانی چی دەکات، لەکاتێکدا شێت بووە بەدەستیەوە، نازانێت چۆن خۆی بگونجێنی، دەترسێت لەپڕ ترامپ ئەویش پەراوێزبخات.!

هه‌ژده‌ هه‌زار دكتۆر گوتیان ترامپ شیاوی ئه‌و پۆسته‌ نیه‌  و له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه‌ ته‌واو نیه‌

ئەوانەی کاریان لەگەڵ ترامپ کردوەو لەدەوری نەماون دەڵێن، ترامپ حەزی لەئیشی تیم و گروپ نیە، چونکە بۆچونی زۆری ناو ئەو جۆرە تیمانە درەنگ بریاری لێ دەردەچێت، بۆیە حەز دەکات بۆ ھەر بریارێکبێت وەک پلاکی کارەبا ئۆن و ئۆف لای خۆی بێت، ترامپ ھەموو ئەوانە بەمەترسی دەزانێت کەبۆچونیان وەک ئەو نیە.! متمانەی بەکەس نییە، کەیەکێک لەتیمەکەی ڕێنمایی دەکات یان قسەیه‌کی بۆ راست دەکاتەوە، لەبۆسەدا دەبێت بۆی تا لەپرێکدا لەتیمەکەی ئاوتی بکات، بۆیە قسەی خۆی خواریش بێت، ھەر لای خۆی ڕێکەو بڕاوەتەوە.!

ساڵێک بەر لەئێستا ۱۸۰۰۰ هەزار دکتۆری دەرونی ئەمریکی ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە، کە ترامپ شیاوی ئەو شوێنە نییە، لەڕووی دەرونییەوە ناتەواوە، مانەوەی کارەسات دروست دەکات، هەرکەسێک وەک ترامپ هەموو خەڵکی ڕەتکردەوە، بزانە خۆی پڕکێشەیە، مەعقوڵ نیە هەمووی هەڵەبێت و، ترامپ ڕاستبێت. 

ئەمریکیەکان تێگەیشتون ترامپ وەک کەشوھەوا وایە لەپڕ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و، ھەرگیز جێگر نابێت

لەڕۆژی دەستبەکاربونی ترامپەوە تا بەر لەچەند ڕۆژێک کە بۆڵتنی دەرکردوە، دوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و دوو وەزیری بەرگری و دوو بریکاری وەزارەتی بەرگری و دوو وەزیری ھۆملاند سکوریتی و، دوو بریکاری ھۆملاند سکوریتی و دوو وەزیری دەرەوە و یەک بریکاری وەزیری دەرەوە و دوو بەڕێوبەری سی ئای ئەی و، بەڕێوبەری ئێف بی ئای و، سێ بەڕێوبەری نوسینگەی گۆڕیوە، کەپۆستی گرنگن.

 ترامپ، تا ئێستاش تای بەرنامەکەی ئەپرێنتس بەری نەداوە و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی خۆی بوو، لەوێ خەڵکی شیاو و زیرەکی بۆ بزنسەکانی ھەڵدەبژارد، ھەر بەو ئەقڵیەتی بزنسەوە وەک ئەو سەردەمە مامەڵە دەکات، لەگەڵ دەوروبەری، لەکاتێکدا ئەو بەوە ناسراوە وردە لەھەڵبژاردنی دەوروبەری، کۆی ئەو کەسانەی کە دەوریان پێدراوە خۆی داوایکردون و، بە فلتەری خۆیا ڕۆێشتون، بەڵام ھەرکات بەریەککەوتن لەنێوان ئەو و ئەو کەسانەدا دروست بووە، پێش ئەوەی ئەوان بڕیاری کۆتایی بدەن، ئەو بە توویتێک دەریکردون، تا بۆ ئەوەی کەسیان دەمی نەگاتە میدیا و بڵێت ترامپ شیاوی ئەوە نیە کەسەرۆکی وڵاتێکی مەزنی وەک ئەمریکا بێت، پێش ئەوەی ئەوان خەبەریان بێتەوەو ڕاستیەکان بڵێن، ئەو لەتویتەر وەک بەڕە تەکاندونی، ئیتر ئەمریکیەکان تێگەیشتون ترامپ وەک کەشوھەوا وایە لەپڕ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و، ھەرگیز جێگر نابێت. دڵنەوایی خۆیان دەدەنەوە کەساڵێکی ماوە و دەتوانن دووری بخەنەوە، بەس ئێستاش بەو دۆخە چانسی بردنەوەی بۆ تیرمی دووەم مسۆگەرترە، ئەگەر دیموکراتەکان فریایی خۆیان نەکەون.