عەبدوڵا عەبدولرەحمان عەبدوڵا(ئاشتى هه‌ورامى) له ساڵى ٢٠٠٦ ه‌وه پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى وه‌رگرتووه، مه‌له‌فى مووچه، كاره‌با و ئابورى هه‌رێم، له جانتاكه‌ى ئه‌ودایه وه‌زیرى دوو وه‌زاره‌ته و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش بێ واژۆى هه‌ورامى هه‌ڵناسوڕێت، به‌ڵام ئه‌و ١٣ ساڵه له نوسینگه‌كه‌ى له‌نده‌نیه‌وه كاره‌كانى هه‌ڵده‌سوڕێنێت، حكومه‌تێكه له‌ناو حكومه‌تدا و حكومه‌ته‌كه‌ى خۆى ناهێنێته‌وه هه‌ولێر، كه‌مترین ده‌ركه‌وتن و زۆرترین قسه‌و باسى له‌سه‌ره. ئاشتى هه‌ورامى خه‌ڵكى ته‌وێڵه‌یه، ساڵی ١٩٤٨ لە سلێمانی لەدایکبووە، له ته‌مه‌نێكى كه‌مداو له ٢٣ساڵیدا بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى لە نەوت بەدەستهێناوە لە بەغدا، له کۆمپانیای نەوتی عێراق لەبەسرە وەک ئەندازیار کاریکردووە، له ساڵى ١٩٧٥ ئه‌و وێستگه‌ى كارى خۆى بۆ به‌ریتانیا گواسته‌وه‌و وه‌ك ئه‌ندازیار له كۆمپانیایه‌ك كاریكردو لەوێ بەردەوام بوو، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ى كابینه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى له ساڵى ٢٠٠٦ مه‌له‌فى نه‌وت و كۆڵه‌كه‌ى ئابورى هه‌رێمى درایه ده‌ست. ئاشتى هه‌ورامى نوسینگه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆى له له‌نده‌نى به‌ریتانیا هه‌یه، كه زۆربه‌ى كات له‌وێوه كاره‌كانى وه‌ك وه‌زیر به‌ڕێوه‌ده‌بات، له كابینه‌ى هه‌شتى حكومه‌ت جگه له پۆسته‌كه‌ى خۆى به‌ڕێوه‌بردنى وه‌زاره‌تى كاره‌باشى پێ‌سپێردرا، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ئێستا بۆ واژۆكردنى هه‌ر نوسراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با زۆرجار نوسراوه‌كه ره‌وانه‌ى له‌نده‌ن ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن، هه‌ورامى جگه له‌و دوو وه‌زاره‌ته جڵه‌وى وه‌زاره‌تى دارایشى له‌به‌رده‌سته چونكه به‌پێى كراوه‌یى جانتاكه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تى دارایى ده‌توانێت پاره خه‌رج بكات و مووچه‌و پاره بۆ دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى حكومه‌ت ته‌رخان بكات. ئێستا چاوه‌ڕێى دیمه‌نى نوێى سیاسى كابینه‌ى نۆى حكومه‌ت ده‌كات، له به‌ریتانیاوه به ئیمه‌یل نێچیرڤان بارزانى تێگه‌یاندووه كه رازى نه‌بێت به ده‌ستبه‌رداربوون له ئابورى سه‌ربه‌خۆ و راده‌ستكردنى نه‌وت به به‌غدا، ئه‌و كه له نزیكه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانه و مه‌له‌فى مووچه‌و كاره‌با و نه‌وت و ئابورى هه‌رێمى له گیرفانه، هێشتا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌وت لاى خۆى بمێنێته‌وه و نه‌خرێته‌وه خه‌زانه‌كانى به‌غدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ناوه‌رۆكى ئیمه‌یلێكى ئاشتى هه‌ورامى بۆ نێچیرڤان بارزانى، خواستى زۆرى ئه‌و پیاوه ده‌خاته‌ڕوو بۆ مانه‌وه له پۆسته‌كه‌ى، داواى له نێچیرڤان بارزانى كردووه فشار له مه‌سرور بارزانى بكات بۆ ئه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بیهێڵێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵده‌دات به فرۆشتنى گازى سروشتى قه‌ره‌بووى شكستى دۆسیه‌ى نه‌وت بكاته‌وه. هه‌روه‌ها له ئیمه‌یله‌كه‌یدا ترسى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن، دوورنییه توكیا رێگاى دادگایان لێبگرێت چونكه ئه‌وان گرێبه‌ستیان هه‌یه، ئاماژەی بەوەشكردووە، رادەستكردنەوەی نەوت به بەغدا چارەنوسی قەرزەكانی سەر هەرێم بەنادیاری دەهێڵێتەوە، چونكە بەغدا ئامادە نییە چەندین ملیار دۆلار قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بداتەوە، جگه له‌وه‌ش جارێكى دیكه راگه‌یاندنى ئابورى سه‌ربه‌خۆى زۆر قورس ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌وت راده‌ست بكرێته‌وه. مانه‌وه‌ى هه‌ورامى بۆ ئه‌و ماوه زۆره له له‌نده‌ن و نه‌بوونى له شوێنى كاره‌كه‌ى هه‌روا له‌خۆڕانییه، ئه‌و كه نهێنییه گه‌وره‌كانى مامه‌ڵه‌ى نه‌وتى و دابه‌شكردنى پاره‌كه‌ى له هه‌گبه‌دایه نایه‌وێت شه‌وان له هه‌ولێر بنوێت و به‌یانیان به ئاسایى بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ى، ئێستا كه ده‌وترێت ڤیتیۆى مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ره بۆ كابینه‌ى نوێ و نێچیرڤان بارزانیش پێداگرى ده‌كات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زیره‌ى له حكومه‌ت، زیاتر له هه‌ركات مانه‌وه‌ى له له‌نده‌ن پێ گونجاوتره وه‌ك له هه‌ولێر. لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌یه بۆ دووبنه‌ییه‌كه‌ى ئاشتى هه‌ورامى، زانیاریش هه‌یه كه خودى نێچیرڤان بارزانى مانه‌وه‌ى ئه‌وى له به‌ریتانیا پێگونجاوتره وه‌ك له هه‌ولێر، له هه‌موو كات ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ورامى له‌لایه‌ن نه‌یاره سیاسییه‌كانه‌وه ببێت به داوه‌وه‌و ئه‌وه‌ى چنیویه‌تى هه‌ڵوه‌شێته‌وه، له ماوه‌ى رابردوو چه‌ند به‌رپرسێكى ئاسایشى هه‌ولێر له‌و ته‌لبه‌نده‌وه ئاڵان كه هه‌ورامى ده‌ترسێت سیناریۆى گریمانه‌كراوى ئه‌ویش بێت، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى ئاسایش به تۆمه‌تى تێوه‌گلانیان له مەلەفی نەوت پله‌كانى سه‌رشانیان لێكرایه‌وه‌و راپێچى لێكۆڵینه‌وه كران، بڵاوبوونه‌وه‌ى دوو گرته‌ى ڤیدیۆیى ژیانى تایبه‌تى هه‌ورامى پرسیارى زیاتری له‌سه‌ر چاره‌نوسى ئه‌و پیاوه دروستكرد. پێده‌چێت خاكى هه‌ولێر ئاشتى هه‌ورامى به نهێنییه‌كانیه‌وه هه‌ڵنه‌گرێت، بۆیه‌ش هه‌ر له‌پشتى په‌رده‌وه له دوریى چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر له بیره نه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، مامه‌ڵه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت و وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى له له‌نده‌نه‌وه به‌ڕێده‌كات، هه‌ورامى له هه‌رێمى كوردستان یارى زۆر كه‌مترن له نه‌یار، وه‌ك باس ده‌كرێت ئێستا نیوه‌ى پارتى ره‌خنه‌گرى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئه‌ون و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش دانى خێرى پێدانانێن، ئه‌و وه‌ك ئه‌ندازیارى ئابورى سه‌ربه‌خۆ ناوى ده‌هێنرێت كه زۆرێك پێیان وایه ئه‌و بڕیاره نه‌هامه‌تى گه‌وره‌ى رووبه‌ڕووى خه‌ڵك كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه ئه‌وه پاڵنه‌رى گه‌وره‌ى مانه‌وه‌ى بێت له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. هه‌ورامى بۆ ئه‌و تانه زۆرانه‌ى له‌سه‌رى هه‌یه كه‌م قسه ده‌كات، كه ده‌ریشده‌كه‌وێت هه‌رزوو توڕه‌بوونه‌كه‌ى ده‌ته‌قێته‌وه، گوته‌كانى ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه پیاوێكه له‌ناوخۆیدا په‌نگى خواردووه‌و ناتوانێت به‌گوتنى ئه‌وه‌ى له‌دڵیدا هه‌ڵیگرتوون گومانه‌كان سپی بکاتەوە، وا دێته‌پێش چاو له گێژاوێكه‌وه ئاڵابێت هاتنه ده‌ره‌وه‌و مانه‌وه‌ش له‌ناویدا هه‌ر خراپ بێت، كاتێك نرخى نه‌وت له ٢٠ دۆلار نزیک دەبوەوە ئه‌و گوتى، ئه‌گه‌ر نه‌وت ببێته ١٠٠ دۆلاریش قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر نابێت، پێده‌چێت ئه‌و قسه‌ى له ئاگادارى زۆره‌وه كردبێت به‌و دۆخه‌ى له پشتى په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت. ساڵى ٢٠١٧ كاتێك دوومانگ زیاتر هیچ هه‌واڵێك له ئاشتى هه‌ورامى نه‌بوو، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له هه‌وڵدابوون بیهێننه‌وه بۆ هه‌ولێر و به‌رده‌م په‌رله‌مان، كاتێك پرسیار له نێچیرڤان بارزانى كرا كه بۆچى ئاشتى هه‌ورامى له ده‌ره‌وه‌یه، به‌پێكه‌نینه‌وه گوتى،"ئه‌مه زۆر ئاساییه‌و بۆ ئیشوكارى حكومه‌ت له ده‌ره‌وه‌یه، ئه‌گینا بزر نه‌بووه". هه‌ر له‌كاردانه‌وه‌ى ئه‌و دیارنه‌بوونه‌ى هه‌ورامى عه‌باس غه‌زالى ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان، گوتى ئه‌گه‌ر بۆ كارى فه‌رمى له ده‌ره‌وه بێت هه‌فته‌یه‌كى پێده‌چێت دوو مانگى ناوێت، هاوكات داواى لێپرسینه‌وه‌شى كردبوو. هه‌ورامى حه‌ز ناكات حكومه‌ته‌كه‌ى خۆى بهێنێته‌وه هه‌ولێر، له له‌نده‌نه‌وه چاوه‌ڕێى درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌كه‌یه‌تى بۆ چوار ساڵى دیكه، له‌كاتێكى هه‌ستیاردایه ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ى مسۆگه‌ر نه‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسان نابێت، به‌رده‌وامبوونیشى له پۆسته‌كه‌ى پێویستى به مانۆڕێكى چڕ‌و ورد و ئاڵۆزه، دیسان رووبه‌ڕووى ته‌نگه‌ژه‌ى ده‌كاته‌وه، به‌و فایله زۆرانه‌ى له جانتاكه‌یدا ره‌نگه لابردن و دانانه‌وه‌شى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌رووى بارودۆخى تایبه‌ت بكاته‌وه. له ئه‌گه‌رى مانه‌وه‌ى، كوردستان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان رێگه‌ى پێشووى به‌رده‌وام بێت، كه قاسه جیایى و فرۆشتنى نه‌وته به سه‌ربه‌خۆ، ئه‌م رێگایه پێده‌چێت ماوه‌یه‌كى زیاتر پاشه‌كه‌وتى مووچه و دۆخى سستى ئابورى درێژبكاته‌وه، دوورنییه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و رووى یه‌ك هه‌ڵیان ناوه بوه‌ستێنێت، هه‌ر خۆشى ئه‌ندازیارى دۆخى دارایى هه‌رێم ده‌بێت و سوكانى كه‌شتییه‌كه‌ى لاى خۆى ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش خودى هه‌ورامى به ئیمه‌یلێك به‌ڵێنى داوه له‌رێگه‌ى گازى سروشتییه‌وه قه‌ره‌بووى دۆخه‌كه بكاته‌وه. گریمانه‌ى لابردنى هه‌ورامیش دیسان كۆمه‌ڵێك پرسیار رووبه‌رووى ئه‌زمونى دواى خۆى ده‌كاته‌وه، كه ئایا هه‌رێمى كوردستان له ته‌پوتۆزى كێشه نه‌وتییه‌كان و تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌یى مامه‌ڵه‌ى كۆمپانیاكان دێته ده‌ره‌وه؟ چاره‌نوسى گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێم و كۆمپانیاكانى چى به‌سه‌ردێت و هه‌ڵوێستى ئه‌و كۆمپانیا‌و لایه‌نانه چى ده‌بێت كه لایه‌نى گرێبه‌سته‌كانن؟ ئایا هه‌رێم دیسان رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كانى دادگا ده‌بێته‌وه و له‌رێگه‌ى یاساوه زیانه‌كانى پێده‌بژێردرێت؟ گرێبه‌ستى راكێشانى بۆرى نه‌وت له‌گه‌ڵ رۆسنه‌فت و هه‌ڵوێستى توركیا چى ده‌بێت؟ قه‌رزى كۆمپانیاكان كه به‌هۆى سیاسه‌تى نه‌وته‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر شانى هاوڵاتیان چۆن ده‌درێته‌وه؟ ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك پرسیار و گریمانه‌ن كه رۆشتن و مانه‌وه‌ى ئاشتى هه‌ورامیان لێڵتر كردووه، كێشه‌كه له دۆخێك ده‌چێت كه حكومه‌ت و خه‌ڵك و هه‌ورامیش قاچیان له په‌تێكه‌وه ئاڵاوه كه لێكردنه‌وه‌ى هه‌روا ئاسان نییه، لێنه‌كردنه‌وه‌شى دیسان بژارده‌ى خواستراو نییه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت