ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:50 - 29/11/2018

ئێران سێ مانگی دەستكرد ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان ده‌كات‌

پەیسەر

جێگری وەزیری بەرگری ئێران لە مەراسیمێكدا ئاشكرایدەكات ئێران ئامادەیە مانگی ئایندە سێ مانگی دەستكرد ئاراستەی بۆشایی ئاسمان بكات.

  بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری(مهر) قاسم تەقی زادە جێگری وەزیری بەرگری ئێران لە مەراسیمی ناردنی دووژێردەریایی ئێرانی بۆ دەریاكانی باشووری ئێران، ئاشكرایكردووە، ئێران ئامادەیە لە مانگی ئایندە سێ مانگی دەستكرد كە درووستكراوی هێزە پسپۆرەكانە ڕەوانەی ئاسمان بكات.

گوتیشی"بە مەبەستی خزمەتكردنی هێزی دەریایی ئەمڕۆ دووكەشتیگەلیمان خستۆتە ئاوەكانی باشوری ئێرانەوە و ڕۆژی شەممە-یش تێكشكنەری سەهەند  كە دەوڵەمەندە بە سیستمی سەربازی و دەریاوانی بە ئاستێكی زۆر بەرز، دەخرێتە دەریاوە."

هەناردەكردنی مانگی دەستكردی ئێران لە كاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵپەڕی زەمانە لە هەواڵیكدا بڵاویکردوەتەوە لە بەندەر ئەنزەلی لە باکوری ئێران باوکێک و کوڕە تەمەن شەش ساڵەکەی بەهۆی برسێتییەوە مردون. 

لەم ساڵانەی دوایییدا و  بەهۆی خراپی دۆخی ئابورییەوە ڕێژەی هەژاری و بێکاری بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، باس لەوە دەکرێت لە ئێستادا نزیکەی 40%دانیشتوانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدان و پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوودا بە هۆی گەمارۆ ئابورییەکانەوە دۆخە لەوەش خراپتر بێت.