03:24 - 30/06/2019
پرسی دیموكراسیه‌ت له گوتاری ئیسلامی هاوچه‌رخدا
دیموكراسیه‌ت هونه‌رێكی به‌ڕیوه‌بردنی نوێیه و له‌و كاته‌وه‌ی رۆژئاواییه‌كان چونه‌ته نێو سه‌رده‌می رۆشنگه‌رییه‌وه به‌كاریان هێناوه، له یه‌كێك له پێناسه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا به‌واتای(polyarchie elecrve) دێت، وه‌ك بیریاری سیاسی هاوچه‌رخ –رۆبه‌رت دال- یش ئاماژه‌ی پێده‌كات رژێمێكی سیاسیه كه به سه‌ركه‌وتنی زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا به پێی هه‌ڵبژاردن و كێبه‌ركێ. یان رژێمێكه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی كردن و له‌و رژێمه‌دا به‌رپرسه‌كان لێپرسراون له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی خۆیاندا له بواره گشتیه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانیشدا به‌رپرسیارن، كه ئه‌و هاوڵاتیانه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له نێو نوێنه‌راكانیاندا بۆ كێبه‌ركێ و هاوكاریكردن ده‌جوڵێنه‌وه.
هه‌رچی (ئالان تۆرین – alan tourain) یشه له كتێبه‌كه‌یدا(دیموكراسیه‌ت چیه؟) پێی وایه دیموكراسیه‌ت: كۆمه‌ڵه یاسا‌و ڕێسایه‌كی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تییه كه تیایدا دیاری كردووه كێ ده‌توانێت بڕیاری به كۆمه‌ڵ ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش ته‌نها له لێپرسینه‌وه و زه‌مانه‌تی ده‌ستوریدا كورت هه‌ڵنایه‌ت، به‌ڵكه خه‌باتێكه مرۆڤه چالاكه‌كان به رۆشنبیری و ئازادی خۆیان رووبه‌ڕووی پاوانكردن و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها ده‌بنه‌وه.
لێره‌وه دیموكراسیه‌ت به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به –ئازادی- یه‌وه، هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ش كه پێویستن بۆ جێبه‌جێكردنی دیموكراسیه‌تی سیاسی و هاوچه‌رخ و ده‌كرێت وه‌ك پنتی ده‌ست پێكردن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و پێی بناسرێته‌وه و وه‌ك پێوه‌رێك سه‌یر ده‌كرێت بریتین له:
1- ده‌بێت چاودێری ده‌ستوری به‌سه‌ر هه‌موو بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌وه به‌رقه‌رار بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیاره سیاسیانه‌ی كه ئه‌رك و كاری ئه‌و به‌رپرسانه‌یه به هه‌ڵبژاردن لەلایەن خەڵكەوە دیاریكراون.
2- هه‌موو هاوڵاتیه‌كی – پێگه‌یشتوو- مافی ده‌نگدان و خۆ كاندیدكردنی هه‌یه.
3- هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی ڕا ده‌ربڕینی هه‌یه له كێشه سیاسیه‌كاندا به بێ ترس و رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه.
4- هه‌موو هاوڵاتیه‌ك مافی وه‌رگرتنی زانیاری و ڕاگه‌یاندن و گه‌ڕان به دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
5- هه‌موو هاوڵاتیان مافی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ حیزبی هه‌یه.
ئه‌مانه سه‌ره‌تایی ترین نیشانه‌كانی دیموكراسیه‌تی نوێن، ئه‌و خاڵانه‌ن كه زۆرینه‌ی توێژه‌ران و شاره‌زایانی سیاسی بۆ دیموكراسیه‌تی نوێ یان دیاریكردووه، جگه له‌مه‌ش پێیان وایه (دیموكراسیه‌ت به بێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵبژارنی پاك و سه‌ربه‌خۆ و به‌شدایكردنی سیاسی بوونی نیه)، هه‌رچه‌نده (به‌شداریكردنی لاواز) نیشانه‌و ئاماژه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگه بۆ له‌ڕولاوازیی دیموكراسیه‌ت و ناهوشیاری هاوڵاتیانه به ئه‌رك و مافه‌كانیان، چونكه به‌شداریكردن واته هوشیاری خه‌ڵك و هاوڵاتیان نه‌ك ته‌نها ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بێت كه به‌شدارییان پێبكات.
"تورین" پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه‌مافی هاوڵاتیبوون ڕه‌گه‌زێكی گرنگ و بنه‌مای سه‌ره‌كی رژێمی دیموكراسییه، به‌و پێیه‌ی كه دیموكراسیه‌ت تا ئه‌و شوێنه بونی هه‌یه كه رێز له كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان بگیرێت و سه‌رجه‌م مافه‌كانیان پارێزراو بێت، هه‌ر كاتێكیش كۆت و به‌ند خرایه سه‌ر ماف و ئازادیه‌كان ته‌نها ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌فی دیموكراسیه‌ت بكرێت، له وانه‌ش مافی هه‌ڵبژاردن و خۆ كاندید كردنه به بێ هیچ پاساو وڕێگرییه‌ك. ئه‌مه‌ش جگه له‌و مافانه‌ی كه له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كاندا ئاماژه‌یان پێدراوه‌و باس له مافه‌كانی و مرۆڤ و ئه‌رك و مافه‌كانی هاوڵاتی بوون ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه‌باسكران زۆرینه‌یان باس له لایه‌نی جێبه‌جێكردن و میكانیزم و پراكتیزه‌ی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها له‌و باره‌یه‌وه قسه ناكرێت و بگره زۆرتر باس له لایه‌نه رۆشنبیری و قیه‌می و ئه‌خلاقی و هه‌ڵوێسته‌ییه‌كانی دیموكراسیه‌تیش ده‌كرێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م شتانه ببنه كرده‌وه و بچنه قاڵبی جێبه‌جێكردنه‌وه. ئه‌مه‌ش له كتێبه‌كه‌ی "ئالان تۆرین" ه‌وه به‌ناوی"دیموكراسیه‌ت چیه؟" ه‌وه هه‌ست پێده‌كرێت.
هه‌ر بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت قسه له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت بكه‌ین، به‌م مانه‌یه‌وه ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌و مانایه‌ی كه دیموكراسیه‌ت رۆشنبیری و ئه‌خلاق و به‌هایه به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر شتێكی تر ببێت. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌مانه‌وێت بیخه‌ینه به‌رباس و تیشكی بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌ت به‌و –به‌ها-و – میكانیزم- انه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك "غه‌سان سه‌لامه" ده‌ڵێت (دیموكراسیه‌ت جۆره موڵكدارییه‌كی هاوبه‌شی مرۆڤه‌كانه)، ئایا له‌لای شه‌پۆل و گروپ و ئاراسته ئیسلامیه‌كان و رۆشنبیرانی ئیسلامی سیاسی تا چه‌ند قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یه كه به‌شداری بكه‌ن و له‌و موڵكدارییه هاوبه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌دا؟ ئایا ده‌توانن تا كوێ له‌گه‌ڵیدا بڕۆن و له كوێدا وازی لێده‌هێنن؟ یان ئایا بۆچونیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه‌و له‌نێو بۆچون و گروپه ئیسلامیه‌كاندا هه‌ڵوێستی خراپ و نێگه‌تیڤ و نه‌یارو ئۆپۆزسیۆنی دیموكراسیه‌ت هه‌یه‌و له دژی هه‌موو به‌هاكانیشی ده‌وه‌ستنه‌وه؟
له‌نێو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا و له نێو رۆشنبیران و نوخبه‌و چالاكوانانی سیاسی‌دا، گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كراوه‌و لێره‌دا ته‌نها هێڵه گشتیه‌كانیان لێكده‌ده‌ینه‌وه، هه‌ندێك له رۆشنبیره‌كان ئه‌وه زۆر دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یڕه‌ویكردن له دیموكراسیه‌ت ناگونجێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه رۆشنبیری و ئاینیه‌كانی ئومه‌تی ئیسلامی‌دا، ئه‌م بۆچونه هه‌ڵگری بۆچونێكه كه ده‌ڵێت: فیكر‌و كلتوری ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه كه له رۆژئاواوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، به‌هاو دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤیش نه‌بونه‌ته موڵكی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان و سه‌رجه‌م دونیاشی دانه‌پۆشیوه...
ئه‌مانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌م بیروبۆچونه‌ن هه‌ڵگری چه‌ند دروشمێكن كه بریتین له "تایبه‌تمه‌ندی" و "ره‌سه‌نایه‌تی" و "به‌رگریكردن له شوناس" به‌م دروشمانه‌ش دیوارێكی ئایدۆلۆژی گه‌وره‌یان له نێوان خۆیان و هه‌موو ئه‌و بانگه‌وازه رۆشنبیریانه‌دا داناوه كه كار بۆ به دیموكراسیكردن و نوێكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بی وه ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه به‌ره‌یه‌ك یان شه‌پۆلێكیان دروستكردوه تا دژایه‌تی دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و بیروبۆچون و به‌هایانه (خوازراون) و (ته‌عبیر له شارستانیه‌تێكی –مادی- بێ‌دین) ده‌كات، جگه له‌مانه‌ش چه‌ندین ره‌خنه‌ی نابه‌جێ ده‌گرن كه ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه شه‌قامی گشتی بخه‌نه سه‌رخه‌ت و ناكۆكی و ناته‌باییه‌كانی نێوان (ئیسلام و دیموكراسیه‌ت) ببوژێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت بزانرێت كه ئه‌و ناكۆكیانه ته‌نها لای ئه‌وانه‌و ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌و ته‌ئویله‌كانی خۆیانه بۆ ئاین و ده‌یانه‌وێت به‌ناوی خودی دینه‌كه‌وه بیخه‌نه ناو خه‌ڵك..
ئه‌وه‌ش كه باسمانكرد مانای ئه‌وه نیه كه له‌نێو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا ته‌وژم و ته‌یارێك نه‌بێت كه باس له دیموكراسیه‌تی ئیسلام بكات و به‌رگری له پێكه‌وه‌گونجانی ئیسلام له‌گه‌ڵ یموكراسیه‌ت و نه‌بونی جیاوازی بكات له نێونایاندا. ئه‌وه‌ی كه جێگه سودو تێڕامانه بوونی هه‌ردوو ئاراسته‌ی "دژ" و "لایه‌نگر"ی دیموكراسیه‌ته كه له‌نێو رۆشنبیری و سیاسه‌تی هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ردولایان یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاینیان هه‌یه، كه‌چی دوو بۆچونی جیاواز‌و دوور له‌یه‌ك له باره‌ی دیموكراسییه‌وه هه‌ست پێده‌كه‌ین.
كه‌واته پرسی پێكه‌وه‌ژیان و نه‌گونجانی ئیسلام له‌گه‌ڵ رۆشنبیری دیموكراسیه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، ده‌بێته یه‌كێك له‌و پرسه پڕ له ئه‌شكالیه‌ته گه‌ورانه‌ی كه به‌رۆكی هوشیاری ئیسلامی سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گرێت، چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین دیموكراسیه‌ت بوه‌ته گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كی ترین ناونیشانی كاركردن، با وه‌ڵامی ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌یه‌كی تریش جیاوازبێت، له بیرمه‌ندێكی ئیسلامیه‌وه بۆ یه‌كێكی تر بگۆڕێت، له لایه‌نگرانی دیموكراسیه‌ت جۆرێك بێت و لای نه‌یاره‌كانیش جۆرێكی تر، هه‌رچه‌نده له‌و نێوه‌نده‌شدا ئاراسته‌یه‌كی تریش هه‌بن باس له "میانجیگه‌ری" و "ناوه‌ند"بوون بكه‌ن و پێشیان وابێت كه ده‌توانن له نێوان "دیموكراسیه‌ت و شورا"دا چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌و پرسیاره گرنگی خۆی هه‌ر ده‌مێنێت و كه‌سانێك هه‌ن چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بن.
خوێندنەوەی جیاواز بۆ دیموكراسیەت و سیاسەت كراوە
هه‌ر بۆبیرخستنه‌وه‌شتان، پرسی دیموكراسیه‌ت به دوای خۆیدا چه‌ندین كلكه پرسیاری تر له باره‌ی سسته‌می حوكمی ئیسلامی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه ئایا ئه‌و حوكمه ئاینییه یان سیاسی؟ یان ده‌بێت جیاوازی بكرێت له نێونایاندا؟ هه‌ڵوێستی ئیسلام له عه‌لمانیه‌ت؟ هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه پرسیار و جێگه‌ی تێڕامان و ئه‌و پرسه‌ش به‌رۆكی (نه‌وه‌كانی پێشوو) و (چاكساز)ه‌كانیشی به‌رنه‌داوه له پێشی ئێمه‌شه‌وه. وه‌ك ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می (رفاعه الطهطاوی)له میصر 1801-1873، وه شێخی ئه‌زهه‌ر كه موحه‌مه‌د عه‌لی به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م شاندی خوێندن ناردیه –پاریس- و له‌كاتی گه‌ڕانەوه‌یدا كتێبێكی نوسی به‌ناوی (تخلیص الابریز فی اخبار باریز)، لە كتێبەدا بیروبۆچونه‌كانی "ره‌فاعه" روون و ئاشكرابوون كه هیچ دژایه‌تی و ناكۆكیه‌ك له نێوان ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا بینیویه‌تی له باره‌ی رژێمی سیاسی و دیموكراتی و ده‌ستوری كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (دادپه‌روه‌ری – یه‌كسانی- ئازادی)دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، ئه‌و به ئاشكرا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا ناویان لێناوه-سه‌ربه‌ستی و ئازادی- هه‌رهه‌مان ئه‌و شته‌یه كه له ئاینه‌كه‌ی ئێمه‌دا پێی ده‌گوترێت(الحق – الشوری - المساواة) ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دیموكراسیه‌ت دابمه‌زرێت بریتی ده‌بێت له حكومه‌تێك كه عه‌داله‌ت و حه‌ق له‌نێو خه‌ڵكیدا بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌شداری به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات كه له دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیاندا پشكیان هه‌بێت.
لێره‌دا شێخی ئه‌زهه‌ر هیچ ناته‌بایی و ناكۆكیه‌ك نابینێته‌وه له‌وه‌دا كه چاولێكردن له‌وانی تر به خراپ له‌قه‌ڵه‌م بدات، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی خه‌ڵك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه به‌ڕاست ده‌زانن، هه‌ر بۆنمونه سود وه‌رگرتن له بیروباوه‌ڕی "مۆنتسكیۆ" له جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌و پێویستی پابه‌ندبونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌م به خه‌ڵكه‌وه چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌وانه‌وه وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر ئێمه وازیش له نه‌وه‌ی "گهگاوی" و "خیرالدین التونسی"ش بێنین كه له‌به‌رامبه‌ر شارستانیه‌تی ئه‌وروپیدا توشی شۆك هاتن، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌دا ده‌رگایان دانه‌خست به‌ڵكو پردی په‌یوه‌ندییان دروستكرد له نێوان هه‌ردوو جۆره رۆشنبیریه‌كه‌دا، جۆره هاوسه‌نگییه‌كیان له نێوان ئیسلام و رۆشنگه‌ریدا هێنایه ئارا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به پێی ئاستی بیركردنه‌وه تێگه‌شتنی خۆیان و هه‌لومه‌رجی مێژوویی خۆیان...ئه‌وا له چه‌ندین شوێن و وێستگه‌ی تردا پرسی دین و سیاسه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و شێوازی حوكمی ئیسلامی و به‌كارهێنانی هێز بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات به به‌رده‌وامی دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه"عه‌لی عبدالرزاق"ی شێخی ئه‌زهه‌ر 1888-1926 كتێبێكی به‌ناوی "الاسلام و اصول الحكم- 1925" ده‌ركردئه‌م كتێبه كێشه‌و ده‌نگۆو كاردانەوەی زۆری پارێزكارانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو دواتریش هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕوانامه‌ی شێخی ئه‌زهه‌ری لێوه‌ربگرنه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه وه‌ڵامی ئه‌و كتێبه‌یان دایه‌وه"رشیدرضا" خاوه‌نی "المنار" بوو، كتێبێكی دانا به‌ناوی "الخلافه‌او الامامه العچمی" ، شێخ عه‌لی عبدالرزاق له‌و كتێبه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ركرده‌وه كه ئیسلام سیاسی نیه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كه سسته‌می فه‌رمانڕه‌وایشمان چنگ بكه‌وێت ئه‌وا له "فقه" دا گیرمان نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت زانسته رامیاریه‌كانی بۆ بگه‌ڕێین. بڕیاره‌كه‌ی كه‌مال ئه‌تاتوركیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت 1924 ئه‌وه نه‌بوو كه گرفتی له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌ت هه‌بێت، به‌ڵكو گرفتی ئه‌و له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئاین و سیاسه‌ت دابوو له ئیسلامدا، هه‌ر وه‌ها پرسه‌كه‌ی له‌وه‌دا بوو كه‌ئایا مرۆڤی سیاسی و ئاینی ده‌بێت لێك جودا بكرێنه‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه؟
هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه‌و پرسه له‌سه‌رده‌می حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ناو دامه‌زراندنی ئیخوان موسلمینی میسریشدا هه‌ربوه‌و پرسی (ئیسلام و سیاسه‌ت) یه‌كێك بووه له كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین له‌وه تێده‌گه‌ین كه حه‌سه‌ن به‌ننای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین له سه‌ره‌تای كاركردنیه‌وه لایه‌نگری بۆ سودوه‌رگرتن له سسته‌مه نوێیه‌كان تێدابووه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا به چڕی به‌شداریكردووه له ساڵی 1945 و هه‌موو جارێكیش گوتویه‌تی" حوكمێكی ده‌ستوری نزیكترین رژێمی فه‌رمانڕه‌واییه له ئیسلامه‌وه" لای به‌ننا "بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ستوری كه پێداگری زۆر ده‌كات له‌سه‌ر پاراستنی مافی تاك و راوێژ و پشت به‌ستن به‌گه‌ل و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتداران له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كانیاندا... هه‌روه‌ها سنوری نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان جیا ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه به‌ته‌واوه‌تی هاوئاهه‌نگ و گونجاوه له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی ئاینی ئیسلامداو هه‌موو یاساكانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا" ئه‌و به بێ پێچ و په‌نا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ناكۆكی و ناته‌بایی له نێوان رێنماییه‌كانی ئیسلام و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ستوری دیموكراسی كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بكات نییه، هه‌روه‌ها سنوری جیاكه‌رەوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به ته‌واوه‌تی دیاری ده‌كات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له فیكری سیاسی لیبراڵی مۆنتسكیۆدا هه‌یه‌و هیچ نكولیه‌كی لێ ناكات ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه له‌بری به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "دیموكراسیه‌ت" "شورا" به‌كار ده‌هێنێت.
ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕوی زمانه‌وانیه‌وه‌یه و له ڕوی ناوه‌ڕۆكه‌وه هیچ گرفتێكی بۆ فیكره‌كه نه‌هێناوه‌ته ئاراوه. ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی "سیدقطب"ه‌وه كه سه‌روبه‌ری دیموكراسیه‌ت به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها فیكری سیاسی هاوچه‌رخیش ره‌تده‌كاته‌وه و تێوریه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌ی په‌سه‌ند ناكات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه "سه‌ید" هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ فیكری نوێ و هاوچه‌رخ و ده‌ستوریدا بچڕیوه كه له سه‌ر بنه‌مای" متمانه به‌خشینی گه‌ل بنه‌مای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و پێشه‌وایه‌تی و یاسادانانه" دامه‌زراوه، لێره‌شدا نامانه‌وێت بچینه نێو درێژه‌ی ئه‌و باسه‌وه كه سید قوتب و حه‌سه‌ن به‌ننا چه‌نده له بواره‌دا ناكۆك و ناته‌بان. ئه‌وه‌ی كه گرنگه بگوترێت ئه‌وه‌یه سه‌ید قوتب و ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌وه‌وه له‌و بواره‌دا كاریان كردوه فیكره‌كه‌یان له "ئه‌بوئه‌علای مه‌ودودی" وه‌رگرتووه، ئه‌م دابڕانه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی سه‌له‌فیه‌كاندا نیه كه ده‌یانه‌وێت پردێك له نێوان رێنماییه ئیسلامیه‌كان و تێگه‌یشتن له چه‌مكه هاوچه‌رخی دیموكراسیه‌كاندا ببیننه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی فیكر‌و سیاسه‌تی "حه‌سه‌ن به‌ننا"شدا هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدا كه سه‌یدقوتب و ئه‌وانه‌ی له دوای ئه‌وه‌وه هاتن و له ژێركاریگه‌ری وتاره‌كانی ئه‌ودا بوون و به دژه ئاراسته كاریان له‌سه‌ر دژایه‌تی تیگه‌یشتنی هاوچه‌رخ و دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ كرد. به‌مه‌ش سه‌ید قوتب به‌شداری كارای هه‌بوو له دروستكردنی رۆشنبیری سیاسی كۆمه‌ڵه‌و گروپه ئیسلامیه‌كانی پاش خۆیدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ره‌تی "فره‌یی و دیموكراسیه‌ت" ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ گه‌یشتن به فه‌رمانڕه‌وایش بانگه‌شه بۆ "توندوتیژی"ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پشتكردنه كۆمه‌ڵگه‌و حكومه‌ت و حوكمی "ته‌كفیر"یان بۆ ده‌رده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مه ئەو شه‌پۆله تونده‌یه كه ئێسته‌ش پرس و مشتومڕی گرنگی و بون و نه‌بوونی دیموكراسیه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی به ئیسلامه‌وه ده‌هێنێته‌وه ئارا.
به‌ڵام ئایا له‌نێوان ئه‌و داونه‌دا دژایه‌تی یه‌ك هه‌یه؟ دواتریش ئایا ده‌كرێت وه‌ك رژێمێكی فه‌رمانڕه‌واو وه‌ك باكگراوندی رۆشنبیری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئایا ده‌كرێت به مه‌به‌ستی گرێدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ك بنه‌ماو یاسایه‌ك په‌یڕه‌وی لێبكرێت بۆ به‌شداری سیاسی؟ یان بۆ ڕایكردنی ئه‌و ناكۆكی جیاوازیانه‌ی كه له‌كاتی كاركردندا ڕوو ده‌ده‌ن و چه‌نده ده‌توانین وه‌ك لێبوردن و چاوپۆشی و ڕێزگرتن له فره‌یی و ئه‌وانی تر سودی لێببینین به بێ ئه‌وه‌ی دین و سیاسه‌تێكی دیاریكراو بكه‌ینه خاوه‌نی ته‌واوه‌تی و ئه‌وانی تری لێبێبه‌ش بكه‌ین؟
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌وه‌یه كه لێكچون و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان "دیموكراسیه‌ت" و "شورا" دێننه‌ئاراوه، پرسه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئایا به‌ڕاستی" شورا" دیموكراسییه؟ یاخود "شورا" شتێكه‌و "دیموكراسی"ش شتێكی دیكه‌یه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بیروبۆچون و دونیابینی رۆشنبیران و بیریارانی ئیسلامی له‌باره‌ی هه‌ردوو چه‌مكی"شورا" و "دیموكراسیه‌ت"ه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین كه مه‌عریفه‌ی سیاسی ئه‌و كه‌سانه له‌كوێدایه و تا چه‌نده "دیموكراسیه‌ت" به پێویست ده‌زانن، بۆ زانیاریشتان هه‌ڵوێست و هه‌ڵێنجان و ئیجتیهاداته‌كانیان وه‌ك یه‌ك نین و هاوڕا نین، ده‌بینین هه‌ندێكیان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیان وایه دیموكراسیه‌ت زاراوه‌یه‌كی رۆژئاواییی هێنراوه‌و ته‌نها وه‌ك ئالیه‌تێك قبوڵیانه، هه‌ندێكی تریشیان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت "شورا" و "دیموكراسیه‌ت" به یه‌ك بچوێنن و تانه‌ش له دیموكراسیه‌ت ده‌ده‌ن و پێیان وایه بێدینی و ئیلحادیه‌ته‌و ده‌سته‌واژه‌ی" دیموكراسیه‌تی ئیسلامی" یش ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێكی تریش هه‌ن كه له‌و نێوه‌نده‌دان و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی داتاشراو به‌كار ده‌هێنن و پێكه‌وه هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌كه به "شوكراسیه‌ت" ناوده‌به‌ن. یه‌كێك له‌و كه‌سه ناودارانه‌ی كه زۆر سه‌رقاڵی پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئیسلام و دیموكراسیه‌ته "ڕاشید غه‌نوشی" سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئیسلامی تونسه، ئایا غه‌نوشی له‌وباره‌یه بۆچونی چییه؟
یه‌كه‌م : راشید غه‌نوشی: دیموكراسیه‌ت وه‌ك شورایه
له دونیا بینی "راشیدغه‌نوشی"دا "دیموكراسیه‌ت" وه‌ك "شورا"یه، ئه‌و پێی وایه رۆژئاوا چه‌مكی شورایان بردوه‌و "دیموكراسیه‌ت"یان لێدروستكردووه، هه‌ر بۆیه به لایه‌وه ئاساییه كاری پێبكرێت، وه‌ك ونبویه‌كی موسڵمانان ناوی ده‌بات و له هه‌ركوێیه‌ك دۆزییانه‌وه هه‌ڵیبگرنه‌وه چونكه هی خۆیانه، وه‌ڵامی نه‌یارانیش ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: زیانێكی تێدا نیه ئه‌گه‌ر سوود له‌شتێكی تازه وه‌ربگرین، حیكمه‌ت و دانایی ونبوی موسڵمانانه و له هه‌رشوێنێك بینیانه‌وه هه‌ڵیبگرنه‌وه هی خۆیانه، رۆژئاواش سودی له ئێمه‌و له مێژوو شارستانیه‌تی ئێمه وه‌رگرتووه و بونیادی شارستانیه‌تی خۆی له سه‌ر بنیات ناوه، هه‌ر ئه‌و رۆشنبیریه‌ی كه ئێستا هه‌یانه زۆرینه‌ی هی ئێمه‌یه‌و له‌گه‌ڵ زریپۆش و تانك و ده‌بابه‌دا بۆیان هێناوینه‌ته‌وه بۆیه ئێمه لێی تۆقیوین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان ده‌بابه‌كانیان و دیموكراسیه‌ت و بیروباوبۆچون و ئه‌فكاره‌كانیاندا، به‌ڵام عاقڵ و ژیره‌كانی ئێمه ناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌به‌ن كار به ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه راشید غه‌نوشی كاركردن به ناوه‌ڕۆكی رژێمی دیموكراسی به خراپ نازانێت، ئه‌وانه‌ش كه ڕه‌تی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه ناوه‌كه‌یان بینیوه نه‌ك ناوه‌رۆكه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش له بابه‌تێكی تردا به ئاشكرا رون ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: دیموكراسیه‌ت دان نانه به هه‌مواندا، دیموكراسیه‌ت یه‌كسانیه، ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته، مافێكه گه‌ل هه‌ڵیده‌بژێرێت. دیموكراسیه‌ت په‌ره‌پێدانی نه‌یاره‌كانت نیه به‌ڵكو خۆد ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆ‌و له‌یه‌ك تێگه‌شتن له نێوانتاندا هه‌بێت. دیموكراسیه‌ت وه‌ك شورایه، دیموكراسیه‌ت ته‌نهاشێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نیه، ته‌نهاده‌رخستن و ته‌عبیركردن نیه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی زۆرینه و ئه‌وه‌نیه كه له ئیسلامدا ناونراوه-اجماع-، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، پرۆگرامێكه بۆ په‌روه‌رده‌كردن و چاره‌سه‌ركردنی توندڕه‌وییه به گفتوگۆكۆدن... به‌ڕاستی ئیسلام هه‌ڵگری هێزێكه كه ده‌توانێت قبوڵی دیموكراسیه‌ت بكات و ئاراسته‌شی بكات.
به‌ڕاستی ئه‌م بۆچونه‌ی غه‌نوشی له‌باره‌ی دیموكراسیه‌ته‌وه پێشكه‌وتنی زۆری پێوه‌دیاره، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌بانگخوازانی ئیسلامی و سیاسیه هاوچه‌رخه‌كانی خۆی، ئه‌وه‌ش كه له هه‌موویان زیاتری گوتوه ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:ئیسلام ئه‌و هێزه‌ی تێدایه كه قبوڵی دیموكراسیه‌ت بكات و ئاراسته‌شی بكات، هه‌روه‌ها كه ده‌ڵێت دیموكراسیه‌ت ته‌نها كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌و شێوازی فه‌رمانڕه‌واییی نیه، به‌ڵكو بریتیه رۆشنبیری و یاسای ره‌فتاری و پێویستی به ناشتن و په‌روه‌رده‌كردن و گه‌وره‌كردنیش هه‌یه له‌نێو دڵ و ده‌رونی سه‌رجه‌م تاكه‌كاندا تا له‌وریگه‌یه‌وه ببێته رۆشنبیریه‌كی گرنگ بۆ كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فێری ئه‌وه بكات بۆ روو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی كێشه‌كانیان له په‌نا بۆ گفت و گۆكردن ببه‌ن له بری توند و تیژی و زیاده‌ڕۆیی و توندڕه‌وی.
لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه غه‌نوشی بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كات كه دیموكراسیه‌تی په‌رله‌مانی و فره‌یی قبوڵه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بێژێت: هۆكارێكی نمونه‌یی زۆرباشه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ی پێ بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.هه‌روه‌ها ئه‌و پێی وایه هیچ رێگه‌یه‌كی تر ناتوانێت شه‌ریعه‌تی خودا بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تاك كۆمه‌ڵ موسڵمان بكات ته‌نها بەخه‌باتی دیموكراسیانه نه‌بێت. به بڕوای ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگه‌یه سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و نادیاربمانبات و خزمه‌تی به‌لاش و خۆڕایی به دوژمنان و ناحه‌زانی ئیسلام و راپه‌ڕینه‌كه‌ی ده‌كات.
پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچونه‌كانی راشیدغه‌نوشی له‌باره‌ی دیموكراسیه‌ته‌وه ته‌نها هه‌ڵبژاردنێكی كاتییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه بگاته ده‌سه‌ڵات و دواتر حاشای لێبكات؟ یان دیموكراسیه‌تی به‌لاوه ستراتیژه‌و لێی په‌شیمان نابێته‌وه؟
به وردبونه‌وه له بزوتنه‌وه‌ی راپه‌رینی تونس كه غه‌نوشی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی كه موعانات و ده‌ردی سه‌ری زۆری چه‌شتوه‌و زۆر چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و گیرۆده‌ی ده‌ستی نه‌بون و غیابی دیموكراسیه‌ت بووه. له‌ڕاستیشدا غه‌نوشی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناداته‌وه، به‌ڵام ئێمه بۆنی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه غه‌نوشی مه‌یل و لاربونه‌یه‌كی تێدایه به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتن له دیموكراسیه‌ت، ئه‌مه‌ش نه‌ك وه‌ك ئامراز‌و هۆكارێكی سیاسی رووت به‌ڵكو وه‌ك ره‌فتارو رۆشنبیریش، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكروه كه ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كۆمه‌ڵ و گروپی ئیسلامی بكات كه رێگه‌ی توندوتیژییان هه‌ڵبژاردووه.
دووه‌م : حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی: فیقهی سیاسی ئیسلامی بریتیه له رژێمێكی دیموكراسی
هه‌رچی بیرمه‌ندی ئیسلامی"حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی"یشه كه بانگه‌واز بۆ چه‌پی ئیسلامی ده‌كات، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلام به دیموكراسیه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بۆ ته‌نها یه‌ك چركه من دوو دڵ نابم كه رژێمی ئیسلام بكه‌م به رژێمێكی دیموكراسی، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمام-حاكم- نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه و خه‌ڵك به‌یعه‌تی ده‌داتێ، ئیمامه‌ت گرێبه‌ست و هه‌ڵبژاردنه، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێین گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان خه‌ڵك و كاربه‌ده‌ستدا، هه‌ربۆیه ده‌بێت پابه‌ندبێت به مه‌رجه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتن و گرێبه‌سته‌وه، تائه‌و كاته‌ش له‌سه‌ر ئێمه پێویسته كه‌گوێڕایه‌ڵی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وای نه‌كرد ئامۆژگاری ده‌كه‌ین، چونكه ئاین ئامۆژگارییه، فه‌رمانمان پێده‌كات كه چاكه‌بكه‌ین و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌مان ده‌كات... مه‌بده‌ئی حوكم له ئیسلامدا بریتیه له به‌یعه‌ت و هه‌ڵبژاردن و شورا. هه‌ر بۆیه به‌بێگومان كه فیقهی سیاسی ئیسلامی رژێمێكی دیموكراسیه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنێكی گشتی سه‌ربه‌ست و ئازاد هه‌ڵده‌بژێرێت.
حه‌نه‌فی كه ده‌رباره‌ی دیموكراسی قسه ده‌كات بیروباوه‌ڕی خۆی ناشارێته‌وه كه ده‌ڵێت دیموكراسیه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسلام ناته‌باو ناجۆر نیه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسلامیش سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی"كه پێشی ده‌گوترێت به‌یعه‌ت". واش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئامانجی سه‌ره‌كی لای حه‌نه‌فی بریتی بێت له چۆنیه‌تی سنوردانان بۆ داپڵۆسین و سته‌مكاری فه‌رمانڕه‌واكان، دیموكراسیه‌تیش لای ئه‌و ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وا-حاكم یان ئیمام- (ئیمام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌یعه‌تی پێده‌رێت، به‌یعه‌تیش هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنێكی ئازاده، لێره‌وه‌ش ئه‌و په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له فیكری سیاسی نوێی رۆژئاوادا به‌رجه‌سته‌یه، لێره‌وه‌ش رۆڵی رۆشنبیران-زانایان- دێته كایه‌وه كه بریتیه له ڕێنمایی كردن- فه‌رمانكردن به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه- كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌قاوده‌ق به‌سه‌ر –ئۆپۆزسیۆن-دا ده‌بڕێت به واتا سیاسیه نوێیه‌كه‌ی، ئه‌مه هه‌ر مانا كۆنه ئیسلامیه‌كه‌یه به‌ڵام له ئه‌مڕۆدا به‌و شێوه‌یه ته‌رجه‌مه‌كراوه، به‌یعه‌ت په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌ش ئۆپۆزسیۆن بوونه، شورا دیموكراسیه‌ته‌و ئیمام و حاكمیش هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای سیاسیه‌و رۆشنبیرانیش زانا‌و فه‌قیهه‌كانن....هتد .
به‌م شێوازه‌و به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت بڵێین كه حه‌سه‌نی حه‌نه‌فی به‌م بۆچونانه‌ی بوه‌ته رابه‌ری ئه‌وسه‌له‌فیانه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ده‌سته‌واژه ئیسلامیه‌كان وه‌ربگێڕنه سه‌ر ده‌سته‌واژه‌و تێگه‌یشتنه سه‌رده‌میه‌كان، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانن پردێك درێژ بكه‌نه‌وه له نێوان تایبه‌تمه‌ندیه‌كان و ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مڕۆ پێی ده‌ڵێن نوێگه‌ری.
حه‌سه‌نی حه‌نه‌فی وه‌ك رۆشنبیرێكی گه‌ردنگیر-پابەند–ملتزم- به‌و هه‌وڵه‌ئیجتیهادیی و نوێگه‌رییه‌یه‌وه نه‌وه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بنه‌مایه‌ك و ئه‌صاڵه‌تێك له كلتوری ئیسلامی‌دا بۆ نوێگه‌ری ئه‌مڕۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵكو له جێبه‌جێكردن و موماره‌سه‌شدا رۆڵی خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بینیوه‌و ئامۆژگاری و رێنمایی ده‌سه‌ڵاتدارانی كردووه به فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌و رووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌كانی ئه‌نوه‌رسادات بوه‌ته‌وه‌و ئۆپۆزسیۆنی خۆی له‌به‌رامبه‌ردا راگه‌یاندوه‌و ره‌خنه‌ی ئاراسته‌كردووه له كاتێكدا كه سه‌ردانی قودسی كردووه له چوارچێوه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئامۆژگاری و رێنماییه توندانه‌ی له زانكۆ دوورخرایه‌وه‌و زیندانیشكرا، یه‌كێكی تر له‌و شتانه‌ی كه بووه مایه‌ی ره‌خنه‌ی قورس به‌سه‌ر حه‌نه‌فییه‌وه ئه‌وه‌بوو كه ده‌یگوت: سسته‌می ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلام له سۆشیالیستیه‌وه نزیكتره تا له لیبرالیه‌ت و سه‌رمایه‌دارییه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تبار بكرێت به دامه‌زرێنه‌ری ئیسلامی چه‌پ و ئه‌و ناونانه‌شی ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ئه‌و زۆر لافی سۆشیالیزمی ئیسلامی لێده‌دا.
سێیه‌م : دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌مماره: شورا له دیموكراسیه‌ت جیاناكرێته‌وه..
بیرمه‌ندی هاوچه‌رخی ئیسلامی دكتۆر موحه‌مه‌د عه‌مماره له‌و تێزه نوێیه‌وه ئه‌وه‌نده دوور نییه كه ده‌یه‌وێت یه‌كخستن و یه‌كگرتنێك له نێوان ئیسلام و دیموكراسیه‌ت و شورادا دروست بكات، به‌و پێیه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو فه‌رمانڕه‌واو هه‌روو گه‌ل و ژێرده‌سته‌كانیان له فیقهی سیاسی ئیسلامی‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه له‌و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌ستورییه‌دا كه هه‌یه له نێوان فه‌رمانڕه‌واو فه‌رمان له‌سه‌ر كراودا، كه لێره‌دا ئاماژه به‌و نوسراو‌و لاپه‌ڕه‌و رێكه‌وتنه ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ر له مه‌دینه‌دا داینابوو، ئه‌مه‌ش به لایه‌نی تیۆریه‌ی خه‌لافه‌ت دێته ئه‌ژمار.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه سه‌ندنه‌وه‌ی موقه‌ده‌س و پیرۆزیه‌تیه له‌و په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ئه‌و به‌یعه‌ته‌ی كه ده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌یعه‌ت لای ئه‌و كاتێك ده‌درێت به فه‌رمانڕه‌وایه‌ك له هه‌مان كاتیش‌دا ماف ده‌دات به هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن له ئیسلامدا، بۆ ئه‌وه‌ش پشت به ژیاننامه‌ی خه‌لیفه راشیدیه‌كانی موسڵمانان ده‌به‌ستێت كه هه‌موویان له هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن ناڕازی نه‌بوون و هه‌ڵسوكه‌وتیشیان له‌گه‌ڵ كردوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له یه‌كه‌م وتاری یه‌كه‌م خه‌لیفه‌دا –ئه‌بوبه‌كر- دا هاتوه" ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌مكرد راستم بكه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌مانای "شورا"ش لای موحه‌مه‌دعه‌مماره، واته ده‌رهێنان و هه‌ڵێنجانی بۆچوون، ده‌رهێنانیش به واتای به‌شداریكردنه له بڕیاردان له به‌ڕێوه‌بردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌دان به كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تیش، هه‌ر لێره‌وه‌یه كه به‌راودری ده‌كات به دیموكراسیه‌ت و ده‌ڵێت : ناتوانرێت له دیموكراسیه‌ته‌كه‌ی رۆژئاوا جیابكرێته‌وه له روانگه‌ی دامه‌زراوه‌یی و ئه‌زمونگه‌رییه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جیاوازیه‌كی ریشه‌یی باس ده‌كات و ده‌ڵێت: دیموكراسیه‌تی رۆژئاوایی به ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ره‌های مرۆڤ دامه‌زراوه له‌كاتێكدا كه شورا ئه‌و ئازادییه سنوردار ده‌كات. لێره‌شدا به‌و مانایه دێت كه مافه‌كانی خودا له پێشتره هه‌تا مافه‌كانی مرۆڤ.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆرینه‌ی رۆشنبیران و بیرمه‌ندانی بزاوت و بۆونه ئیسلامیه‌كان، له ئاراسته‌ی گشتییاندا خه‌ریكه بكه‌ونه سه‌ر ئه‌و بڕوایان به پێویستی یموكراسیه‌ت هه‌بێت، ئه‌مڕۆ وه‌ك شتێكی پێویست سه‌یری بكه‌ن هه‌رچه‌نده دوێنێش ره‌تیان كردبێته‌وه...
لێره‌شه‌وه جارێكی تر ئه‌و پرسیاره خۆی ده‌سه‌پێنێته‌وه: ئایا ئه‌م گۆڕانكارییانه ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای شیعارات و دروشم به‌رزكردنه‌وه‌یه یان پێویستیه‌كه‌و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن؟ هه‌رچۆنێك بێت گرنگ ئه‌وه‌یه تا ئێستاش دیموكراسیه‌ت خواستێكی گشتییه، به‌ڵام هه‌رهه‌موو نا، چونكه تا هه‌نوكه‌ش كه‌سانێك هه‌ن به سه‌ختی دژایه‌تی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن، ئیتر ئه‌وانه له نێوجوڵانه‌وه ئیسلامیه‌كاندا بن یان له ده‌ره‌وه‌ی، هه‌موو ئه‌وانه‌ش دروشمه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی و شوناس به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناكۆكی گه‌وره له نێوان (كلتور و نوێگه‌ری) و (ئیسلام و دیموكراسیه‌ت)دا هه‌یه، هه‌موو ئه‌م خه‌ڵكانه‌ش ترسی گه‌وره‌یان له ونبوونی شوناس هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه (رضوان السید) ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی پێده‌ستنیشان ده‌كات و جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كیشیان بریتیه له:( بابه‌تی شوناس وترس له ونكردنی و هه‌وڵدان بۆ پاراستن و ده‌ست پێوه‌گرتنی به هه‌موو جۆره هۆكارێك، گوایه رۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ له‌نێوچوونی ئه‌و شوناسه).
ده‌كرێت ئاماژه‌ش به زیندووبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه بكه‌ین و بڵێین كه ئه‌وانه‌ی باس له رۆژئاوا‌و ونبونی شوناس ده‌كه‌ن بریتین له‌وانه‌ی كه پشت به‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌به‌ستن كه جه‌نگی كه‌نداو هێنایه كایه له لایه‌ك و جه‌نگی نێوان عه‌ره‌ب ئیسرائیل له‌لایه‌كی تر، دژایه‌تی كردنی جیهانگیری و ئه‌مه‌ریكاشی پێوه ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه ئێستا ئێمه ده‌بینین كه جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له ململانێیه‌كی زۆر خراپدان له به‌رامبه‌ر رۆژئاوادا، ته‌نانه‌ت شه‌پۆلێكی ئیسلامی گه‌وره دژایه‌تی رۆژئاوا ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێبوردنی نیه له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوا‌و رۆشنبیریه‌كه‌یشیدا، ئه‌مه‌ش ته‌نها وه‌ك كاردانەوەیەكە و هیچی تر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "ع.الجابری" راڤه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی ئه‌و دۆخه ده‌كات و دابڕان و دووركه‌وتنه‌وه له رۆشنبیری رۆژئاوا و رژێمی به‌ڕێوه‌بردن و ره‌فتاره رۆژئاواییه‌كان به هه‌ڵوێستێكی ئایدۆلوژیانه لێكده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وانه میكانیزمێكن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بتوانێت كه‌سایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت و به‌گری له خۆی پێبكات.
له‌پاش ئه‌و باس و خواسانه‌ی كه كردمان، ده‌بێت بپرسین ئایا راو بۆچونی ئه‌و موسڵمانه رۆشنبیرانه‌ی كه نیشته‌جێی رۆژئاوان چی بێت؟ ئایا له نێو كایه‌ی رۆشنبیری و فیكری ئه‌واندا شتێك هه‌یه پێی بگوترێت قبوڵكردنی دیموكراسیه‌ت و به‌هاكانی؟ ئایا باوه‌ڕیان به دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه؟ پاشان ئایا ئه‌ده‌بیات و گوتار و سیاسه‌ت و رۆشنبیری ئایندارییان دیموكراسیانه‌یه؟ ئایا ئه‌وان رێزی فره‌یی ده‌گرن و قبوڵی ناكۆكی و فره‌بۆچون ده‌كه‌ن و لێبوردن په‌ره پێده‌ده‌ن و توندوتیژی و تاكڕه‌وی ره‌تده‌كه‌نه‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه توێژینه‌وه‌یه‌كی تری ده‌وێت كه ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌وان و داهاتووی ئیسلام و دیموكراسیه‌ت و شێوازی په‌یوه‌ندیه‌كانی بخاته نێو بۆته‌یه‌كه‌وه كه بۆ هه‌مووان روون ببێته‌وه له‌كاتی پراكتیزه‌ی موسڵمانان و دیموكراسی خوازه‌كاندا له كوێدا له‌یه‌ك ده‌چن و له كوێی تریشدا لێك جودا ده‌بنه‌وه؟
نوسینی : ابراهیم اعراب
ئه‌م نوسینه به‌شی چواره‌مه له كتێبێكی نوسه‌ر به‌ناونیشانی(الاسلام السیاسي و الحداثة) به كه‌مێك ورده ده‌ستكارییه‌وه