ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

03:34 - 30/01/2021

کافتریاكانی ئێران: گۆڕانكاریی ڕیشەیی له ژێر پێستی شارەکاندا‌

ئایندە شەمیانی

شوێن تارانی پایتەختە و کاتژمێرلە ۹ی شەو تێپەر بووە، قەدەغەی هاتووچۆ بە هۆی ڕەچاوكردنی کۆرۆناوە دەستی پێکردووەتەوە ، جگە لە سۆپەرمارکێتەکان زۆربەی دوکانەکانی شاریش داخراون، بەڵام ئەگەر بە چوارڕیانی وەلی عەسری تاراندا  بسوڕێتەوە، لەناو  کۆڵانەکانیەوە کە لەم کاتانەی شەو بە تەواوی چۆڵ بوون، ڕوناکیەک لە پەنجەرەیەکی داخراوەوە دەبینین ، تا نزیکتر دەبینەوە ، قرمووقاڵێکی زۆر دەبیسترێت گەرچی لە هیچ تێناگەیت بەڵام دەزانیت قەرەباڵغییەك لە ژوورەوە هەیە.

ئەم کافێیە وادیارە داخراوە چوون دەرگاکانی داخراون و پەنجەرەكانی دادراونەتەوە ، بەڵام دیارە گروپێک هێشتا لە کافێکەدایە و سەرقاڵی كاركردنن، وادیارە بۆئەوەی بچیتە ناوەوە دەبێت شەیەکی نهێنت هەبێت، بۆ ئەوەی ڕێگەت بدەن بچیتە ژوورەوە، چوون لەم رۆژانەدا چیتر ئەو كافتریایانە شوێنی گشتی نییە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەک کافتریاکانی داخست

گەشەی لەناکاو و خێرای کافتریاكان لە تاران دەگەڕێتەوە بۆ دە ساڵ زیاتر لەمەوپێش ، بەڵام کاتێک ناڕەزایی دەربڕین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2009 دا بووە تەحەدایەکی ئەمنی بۆ حکومەت، ئامادەبوونی گەنجان لە کافتریاکان لە هەموو کات زیاتربوو.

لەڕۆژانی گەرمی هاوینی 2009 دا کە شارەکە ڕەنگ و بۆنی قەدەغەی هاتوچۆی لێدەهات، کافتریاکان یەکێک بوون لەو شوێنانەی سەرنجەکانی دەزگا ئەمنییەکانی چووەسەر، کە زۆر کەس پاڵیان پێوەدەنان تا ڕوو لەو شوێنانە بكەن، هەروەها مشتومڕ لەسەر زۆربەکارهێنانی کامێرای چاودێری لە کافتریاکان لە ماوەیەکی زۆردا بووە جێی مشتومڕو هەندێك بە پەسەندیان دەزانی و هەندێكیش بە پێچەوانەوە.

ڕاستیەکەی ئەوە بوو کە لەو کاتەدا حکومەت دەیویست مەیدانی گشتی و سەرشەقامەكان لە هاوڵاتیانی توڕە خاڵی بکات . لەو نێوانە جگە لە شەقام کە شوێنی سەرەکی پێکدادانەکان بوون ، ژمارەیەك دەزگا و ناوەند هەبوون کە دەیانتوانی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان دەربهینن كە لە مەیدانی گشتیدا دەرنەدەكەوتن ، پارکەکان کلاسیکترین نموونەی ئەم خڕبوونەوانە بوون بەڵام بە زۆری شوێنی كۆبوونەوەی خێزانین، بەساڵاچووەکان و خانەنشینان  لە گەڕەکە جیاوازەکان بۆ دەرچوون لە ماڵ، پارک هەڵدەبژێرن و دەیانەوێت لەوێ پشوویەك بدەن ، بەڵام لە هەندێک لە گەڕەکە کۆنەکان و ئەوانەی قەراغی شار پارکەکانیان بوونەتە شوێنی دەستدرێژکردن و بەكارهێنان و دەستاودەستی ماددە هۆشبەرەکان،  ئەم شوێنانە بۆ نەوەی گەنج سەرنجڕاکێش نین ، ڕەنگە بەهۆی ئەوەی کەڕەفتار و ئەدای ئەوان لەپارکەکان زۆر زوو لەژێر چاودێریدایەو هەندێک جاریش لەلایەن ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاساوە ڕووبەڕوو دەبنەوە.
لەكاتی ئامادەنەبوونی کەسایەتیە ناحکومیی (NGO)کان و بەتایبەتی تریش لە هاویناندا کە تەنانەت زانکۆکان داخراون، شار بۆ گەنجەکانی شوێنی پەسەند وبژاردەیەكی زۆری لەبەردەستدا نییە، لێرەوە گرنگی کافتریاکان وەک یەکێک لەو شوێنانەی کە هاوڵاتیان لە مەیدانێكی گشتیدا کۆیان دەکاتەوە، گەشە دەکات.

ڕاپۆرته فه رمییه کان باس لەوە دەكەن له 10 ساڵی ڕابردوودا ژماره ی کافتریاكانی پایته خت له نێوان له سه دا 60 بۆ 70 زیادی کردووە، ئەو ئامارە لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵەی ئایسکریم و شەربەت و قاوەخانەکانەوە ڕاگەیەنراون ، هەروەها بەرپرسیارانی پێدانی مۆڵەت بە کافتریاکان پشتڕاستیان كردووە و ڕیانگەیاندووە ئەو گەشەکردنە بەربڵاو خێرایە ، لەو چەند ساڵەدا کە ئابووری وڵات پاشەکشەی كردووە و داکشانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە ، ئەوە دەردەخات کە گەشەی کافتریاكان گەشەی ئابووریی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەو هۆکارانەی کە دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان و خووی هاووڵاتیبوون.

بیانوویەک بۆ شاریی ژیان:
بەدەر لە هاتووچووە ئاساییەکان بۆ کڕین یان چوون و گەڕانەوە بۆ سەر كار ، کەم بیانوو هەیە کە بتوانێت هاووڵاتی لەشارەکەدا بهێڵێتەوە ، بەڵام ئەوتازە لاوانە کە تەنیا لەژینگەی زانکۆدا دەتوانن کۆببنەوە پێش ئەوەی لەقاوەخانەدا خۆیان ببیننەوە ، ئەم مانەوە لە ناو شاردا  وردە وردە کۆمەڵێک چالاکی تاکەکەسی کەم دەکاتەوە.
سەیرکردنی یاریە وەرزشییەکان یەکێک بوو لە نموونە یەکەمەکان، ئێستا کەمتر کافتریایەک هەیە کە تەلەفزیۆنێکی گەورەی نەبێت و زۆربەی یاریەكانی تۆپی پێ و لە هەندێک حاڵەتیشدا یاری بالەو زۆرانبازیش لە کافتریاکان نیشان نەدرێت و ئێستا دەتوانین بە گرووپانە تر لێیان بڕوانیین، ئەو کاتژمێرانە کە تەلەفزیۆنیان کۆژاندوەتەوە بەرنامەیان داناوە، هەندێک لە کافتریاکان خوێندنەوە، خوێندنەوەی دەق یان پێشکەشکردنی وتار و وۆرکشۆپیان داناوە. بەڵام یاریکردن لە کافتریاکان، ڕەنگە لە هەموو چالاکییەکان باوتر بێت.
سادەترین  ڕێکخستن بۆیاریەکانی قاوەخانەكان بریتین لە، شەتڕەنج، تاوڵە، مانچ و یاری بۆردییاریە، کە لە کافتریاکاندا زۆر بینراون، جەماوەری ئەمیارییانە ئەوەندە بەناوبانگە کە هەندێک قاوەخانە بە تایبەتی ناونیشانی " قاوەخانەییاری " یان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە و بۆ بەدەستهێنانی خەڵات پێشبڕکێ دەکەن، کافتریای دیکەش هەن کە مەکۆ و شوێنی تایبەتی یاری گروپین ، یاریی " مافیا " لە ئێستادا بەناوبانگە و بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی کات ژاوەژاوێکی زۆری لەگەڵدایە ، ئەو کافێیە کە دەبێتە مەکۆی مافیا کە بە زۆری لە کاتی یاریکردندا دەبێتە كۆكەرەوەی کڕیارەکانی تر ، بەو هۆیەشەوە چایخانەکە دەبێتە كۆكەرەوەی تەواوی یاریزانان. چالاکی تریش هەیە کە پێشتر -تایبەت بوون- و ئێستا بە هۆی كاری نوێی قاوەخانەوە هاتوونەتە مەیدانی گشتی . کەلە بۆنەكانی ڕۆژی لەدایک بووندا باوترین یارین.
زۆربەی کافتریاکان لیستی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی خواردن بۆ میوانەکانی جەژنەکان دابین بکەن، کە تێچوونی خواردن و بڕینی کێک لە خۆ دەگرێت، تەنانەت دەبێت ئەوەش بلێین کە ئەم شێوازە بەشێوەیەکی بەرچاو خەرجیەکانی کەم دەکاتەوە ، ئەمەش وای کردووە کە هەر کەسێک ئاهەنگێک بۆ خۆی ڕێکبخات بێ ئەوەی پێویست بکات خزمەتی میوانەكانی بۆ دروستبکات، لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت میوانەکان پارەی کابینەکەی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی کەمترین فشاری دارایی بخەنە سەر خاوەن میوانیەکە.
ئاشتبوونەوە لەگەڵ شارەکە و گەشتکردن بە شوێنە سەرنجڕاكێشەكان بە هۆی کافتریاکانەوە شێوەی نوێیان وەرگرتووە، پێناچێت تۆڕی گەشتیاریی -گەشتی تاران- گەشتێکی قاوەخانەی نوێیەكان لەخۆ نەگرێت، بە تایبەت ئەوانەی لەم دواییانەدا لە خانوو و کۆشکە مێژوویەکانی ئەو شارەدا دامەزراون، ئەم کۆشکانە زۆرجار بۆ خاوەنەکانیان سەرچاوەی کێشە بوون و بێگومان شارەوانی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی پێشتر، لە لاێک بەها و لایەنی مێژووییان دەبووە هۆی لەناوچوونیانیان، لەگەڵ ئەوەشدا گونجانی مانەوەی لەگەڵ ناڕەزایی عاشقانی شوێنەوارە مێژووییەکاندا ، لە لایەکەی دیکەش هێشتنەوەیان زۆر گران و بێهۆ بوو، پلانی گۆڕینیان بۆ کافتریاو چێشتخانە فۆلكلۆرییەکان ، پێشنیارێكی داهێنەرانە بوو کە هەردووکیان بوون بە هۆی نۆژەنکردنەوەی ئەو بینا کۆنانە و ئەو بیانویەشیان بۆ بوونی هاوڵاتیان و بەکارهێنانی ژینگەکەیان دابین کرد.
 بێگومان ئەم پلانە تەنها تایبەت نەبوو بە تاران، لە زۆربەی شارەکانی ئێران و بە تایبەت ئەوانەی کە بە بیناسازی و پێکهاتەی نەریتی خۆیان ناسراون ، هەمان بیرۆکە جێبەجێ کرا و سەرنجی زۆرێک لە ئامادەبووانی ڕاکێشا، بۆ نموونە لە کاشان دا زۆربەی کۆشکە مێژووییەکان مۆڵەتیان پێدراوە بۆ بەکارهێنانیان لە شوێنی گەشتیارییەوە بگۆڕێت و بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، هەر بۆیە هەموو مۆنیومێنتێک بۆ خۆی چاخانە و چێشتخانەی تایبەت بە خۆی دامەزراندووە، شوێنەوارە مێژووییەکانی کرماشان، ئەسفەهان و خانووە کۆنەکانی یەزد، نەرمییەك نوێندراوە بۆ دامەزراندنی قاوەخانەی نوێ تیایاندا، دیسان سەرنجی ئەو سەردانکەرانە راکێشراکەران کە ئێستا دەتوانن چەند کاتژمێرێک بە شەقامەکانی شارەکەدا بڕۆن و کاتەکانیان لە شوێنە گشتییەکاندا بەسەر ببەن، هاوکات قاوەخانە گەڕۆکانە کە گەشتنە هەنگاوی کۆتایی ئەو قاوەخانەنە کە زۆرجار لەناو ئۆتۆمبێلی کۆندا دادەندرێن و لە شەقامە مێژوویەکانی شارەکەدا پێشوازی لەڕێبواران دەکەن، وەک شەقامی 30ی تیری تاران. بەتایبەتی لەو حاڵەتانەی کە شەوانە لێی ئەنجام دەدریت ، بوون و چالاکی ئەو قاوەخانە گەڕۆکانە زۆرتر دەرئەکەویت.
گۆڕانکاری لە کلتوری خۆراکدا
زەڵاتەی قەیسەری و جۆری پاستا و تاقیدەكرێتەوە و لە هەموو قاوەخانەیەکدا دەیبنرێن، ئەو خواردنانەی کە لە هەندێک چێشتخانەی تردا ( وەک چێشتخانەی ئیتالیەكان ) پەیدا دەبن ، لەگەڵ ئەوەشدا لیستێکی تر هەیە کە تایبەتە بە کافتریاکان، نانی بەیانی ئینگلیزی و یۆنانی، ئۆمێلێتی فەرەنسی، سەوزەی پانکەیک پێناچێت جگە لە کافتریاکان لە شوێنێکی تر دەست بكەون، جیاواز لە چێشتخانە تەقلیدییەکانی ئێران لەگەڵ خواردنی زۆر کەم و بێگومان خواردنی خێرا کە ساڵانێکە لە چەند کەرەسەیەک پیتزا و نان وهەمبەرگردا گیریان خواردووە، ئەو جۆرە قاوەخانە زۆر بەربڵاوە کە لە زۆر حاڵەتدا بینەر بە بینینی ناوی خواردنەکە دەستگیر نابێت.
 بۆ نموونە بۆ ئەوەی بەتەواوی دیاری بکەین کە " پیسا کاپیلۆ " چییە ، پێویستمان بەڕوونکردنەوە هەیە سەبارەت بە پێکهاتەکانی ، کە زۆر جار باس دەکرێت یان لە لیستەکاندا ناویان نووسراوە، یا لەلایەن ستافەکانەوە ڕوون دەکرێتەوە، یان ئەوەیه که لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرانەوە ڕوون دەكرێتەوە . ئەمڕۆ لەو شوێنانەدا خۆراکە ئێرانییەکانی فراوان و هەمەچەشن کراوە،
 لە کەرتی خواردنەوەكاندا هەرچەندە " چا ( خواردنەوەی نەریتی و باوی زۆربەی خێزانە ئێرانییەکان پێک دەهێنێت) ، بەڵام زیادبوون و فراوانبوونی قاوەخانەکان دەتوانرێت نیشانەیەك بێت کە کەلتووری بەکارهێنانی قاوە لە ئێران بە خێرایی لە گەشەکردندایە و ڕەنگە قاوەخانەکان گەورەترین ڕۆڵ و کاریگەرییان لە بەرزکردنەوەی بەكارهێنانی قاوەدا هەبووبێت، کافتریاکان نەتەنیا ئامادەبوانی فێری قاوە خواردن کردووە، بەڵکوڕۆڵێکی گرنگیشیان بینیوە لە ناساندن و هەندێک جاریش داهێنانی جۆرەها قاوەی نوێ، ئێستا چیتر بژاردەی قاوە سنووردارو تایبەت نییە بە تورک و فەڕەنساوە، بەڵكو قاوەی وڵاتانی دیكەشی تێكەوتووەو و بێگومان قاوەی جۆراوجۆر و تایبەت لە هەر قاوەخانە و کافتریەكدا پێشکەش دەکرێت، لەگەڵ زیادبوونی جۆری ئەو خواردنەوانە، گەڕان بەدوای ڕەچەتەدا بۆ ئەو خواردنەوانە ش زیاد دەبێت و كافتریاكانیش تایبەتمەندی وەردەگرن.

ئەگەر ئێمە خواردنەوە ساردو شیرینییە جۆراوجۆرەکان زیاد بکەین بۆ ئەم لیستە، دەتوانین ئەوە بدۆزینەوە کە جۆری خواردنی کافتریاکان ئەو توانایەی داوە بە ئێران وەک وڵاتێکی فرەکەلتووری و گەشتیاری وا كە هەر جۆرە خواردنێکی نوێ لە لیستی کافتریاکاندا دەدۆزرێتەوە ، یان ئەگەر تا ئێستا بوونی نەبووبێت ، ئەوا ئێستا بە سادەیی بە چوونە ناو لیستی قاوەخانەیەك جۆرەها خواردن دەست دەكەوێت .

دیکۆرەکان، گۆڕینی بۆشایی گشتی بۆ بۆشایی تایبەت
دیوارێکی گەورە ، بە دەیان وێنەی ڕەش و سپی داپۆشراوە ، ئەکتەرانی ناوداری مێژووی سینەما و دەرهێنەر و نووسەر و شاعیر و ڕۆشنبیریی لە هەندێک حاڵەتیشدا  کەسایەتی سیاسی وەک چێ گیڤارا و کاسترۆ و ماندێلا ، یەکێک لە سەرەتایی ترین و باوترین دیکۆرەکانی کافێكانی تارانن. ئەو وێنانە لە سەرەتاوە سەرنجڕاکێشی خۆی هەبوو ، ئەوەندە دووبارە بوویەوە و كەوتە بەر چاوەکان و وردە وردە بە تێکەڵاوی بیرۆكەی  داهێنەرانەتربویەوەو جێگەی خۆی کردەوە.
كافتریایەک لە نزیک چوارڕیانی - وەلی عەسر -  فڕۆکەیەکی گەورەی لە سەربانەكەی هەڵواسیوە، دیکۆرە باوەکان لە هەندێك كافتریادا بە پێشاندانی چەند دوکانێکی جلوبەرگدا جیاوازیی دروست كردووە. کافییەکی تر پاسکیلێکی کۆنی خستوەتە پشت پەنجەرەکەییەوە ، هەروەها گرامۆفۆنە کۆنەکان و کامێرای فۆتۆگرافی کۆن و هەندێک جاریش تەنانەت کەلوپەلی کۆنی زانستی وەک میکرۆسکۆب و تەلسکۆب لە دیکۆرەکانی کافێدا دەبینرێت، کافتریاکان بە ناو و دیکۆر و بە مۆسیقای گونجاوی خۆیانەوە دەناسرێنەوە، بینەرەکانیان هەڵدەبژێرن ڕەنگە بۆشایی کافێی نەریتی، مۆدێرن، کلاسیک، دڵخۆش یان تاریک و ترساو بێت، بە دڵنیاییەوە کورسی پۆڵەندی و مێزە دارییەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو ترین کەلوپەلی قاوەخانە بەکاردەهێنرێن، بەڵام لەگەڵ فراوانبوونی قاوەخانەی نوێ، هەروەها هەمەجۆری لە ناو کەلوپەلەکانیاندا بەرفراوان بووە بە تایبەتی لەگەڵ پێشکەوتنی کافتریای حەوشە یان قاوەخانەکە کە بە هەر شێوەیەک بێت بۆشایییارییان هەیە و دەبێت خۆیان بۆ ئەگەری بارانی لەناكاو ئامادە بکەن.
چەند جۆرێکی تێکەڵەی دیکۆری کافێ، وەک پێشانگای زنجیرەی کەلوپەلی ناوماڵ و دیکۆر، پێشنیاری نوێ پێشکەش بە ئامادەبووانی کافێکان دەکەن ئەم دیکۆرە تەنانەت تا ئەو شوێنە دەڕوات کە دەستپێشخەرییەکان لە دەفرەکاندا ڕەنگی داوەتەوە و بە شێوەیەکی سروشتی بازاڕێکی نوێی فرۆشتن بۆ بینەر دروست دەکات.
بازاڕێک بۆ فرۆشتن لەنێو كافێكاندا هاتووەتە پێشەوە کە هەندێک جار یەکسەر بەرهەمەکانیان لە هەمان کافێ یان لەو نزیکدا پێشکەش دەکەن . کافێ بەناوبانگەکەی شەقامی ئێرانشار بەشێکی بیناکەی  بۆ کۆگایەک تەرخان کردووە دیکۆرە جۆراوجۆرەكانی بۆ فرۆشتن بەكارهێناوە ، چەندین مێز، کورسی، دۆڵاب، کتێبخانە و تەنانەت قاپەکانیش کە زۆربەیان لە خودی کافێكاندا دیارن ، زۆرێک لە کافتریاکان دیکۆریش نزیک لە تام و چێژی خۆیان دەفرۆشن بازنگ و گوارە و کە زۆرجار کاری بینەری تایبەتی کافتریاکانە، لەگەڵ چەندین سەرپۆش (زۆرجار بە دیزاینی ڕەسەن و كەلتووری) لە باوترینی ئەو بەرهەمانەن کە لە کافتریاکادا دەفرۆشرێن.

خاڵێکی تری سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە جۆری کافتریاکان نەوەیەكی نوێی بۆ خۆی ڕاکێشاوە یانی بەپێچەوانەی ئەوەی کە باوەڕی پێ دەکرێت ، ئەوانەی زیاتر لە شێوازی ژیان و بیروباوەڕی سیاسیەوە لە حکوومەتەوە نزیکن ، هەروەها لەم ساڵانەی دواییدا هەندێک قاوەخانەی دیاریکراویان کردووە بە شوێنی خۆیان ، لە شەقامی پورسینا (لای باکووری زانکۆی تاران) کافترایەک هەیە کە دەبێت ژنەکان چارشێویان هەبێت، قاوەخانەی تریش هەیە کە تایبەتمەندییەکی تایبەتی هەیە : نێرگەلە پێشکەش دەکرێت ! ئەوانەی کە بە  (نێرگەلەی  عەرەبی) ناسراون. ئەم کافتریایانە زیاتر بۆ پیاوانی ئاینیی و بە باوەڕدار كراوەن ، لەبەر ئەوە لە سەرخواستی ئەوان دیکۆری ئەو كافتریایانە لە شێوازی نەریتی دەچێت.


جێگایەک  بۆ دیالۆگ
لەكەم شوێنی جیهاندا بەدی دەکرێت هاندەرانی دوو تیمی وەرزشیی نەیارو ڕكابەر پێکەوە دابنیشن و نیگەرانی تێدا دروست نەبێت، لەململانێ و لە نزیكی هەموویاریگاکان تێبینی ئەوە دەکرێت هاندەرانی هەر تیپێک لە چەند ڕیزە كورسییەك و چەند شوێنێكی دیاریکراو دادەنیشن كە جیاكرونەتەوە بە دانانی لەمپەرو بەرگریی بە دیوار یان بە تەلبەند، یان بە هەر شێوازێكی دی.
 بەڵام لە قاوەخانەکاندا جۆرێكی جیاواز تاقی دەکەنەوە، شێوازێک کە هەردوولا نەک هەر ناتوانن لە بازنەی ڕێز لەیەكتریی گرتن دەربچن ، بەڵکو تەنانەت لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵ و خۆشیشدا ناتوانن دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە یان هێرش  بۆیەکتری بكەن.
کاریگەری فۆرم لەسەر ناوەرۆکی گفتوگۆکە کێشەیەکی نوێ نییە. لەهەموو ئەو بابەتانەی کەپەیوەستن بەشێوازی دیالۆگ و فۆرم و چەشنی دەربڕینەوە هەمیشە بەبەشی یەکلاکەرەوەی ناوەڕۆک و ئەنجامی گفتوگۆدا تەماشا دەکرێن، ئەمە کێشەیەکە تەنانەت لە شێوەی کەلوپەل ڕەچاو کراوە بۆ نموونە، کورسیەکانی پارک بە شێوەیەک دیزاین دەکرێن کە خەڵک بە زۆری پێکەوە و پێش دیمەنی گشتی دابنرێ. ئەم شێوە دانیشتنانە زۆر بە گەورەیی وا دەکات کە دیالۆگێک پێک بێت، لە باشترین باردا لایەنەکان دەتوانن  بۆچوونیان بڵاو بکەنەوە دەربارەی دیمەنی دەرەکی بۆ ئەوەی دیالۆگێکی دوولایەنەیان فرەلایەنە پێک بێت ، پێویستە تاکەکان لە بەردەم یەکتریان لە دەوری مێزێکی هاوبەش کۆبکەنەوە . بارودۆخێک کە کافتریاکان بە باشی دابینیان دەکات.
نزیکایەتی کەلوپەلی کافێكان، کە زۆرجار بەرهەمی بۆشایی کەم و هەوڵدانە بۆ ئەوەی زۆرترین بەکارهێنانەران لەخۆ بگرێت ، ئەوەش ئامادەبووانی کافێ ناچار دەکات هەتا دەکرێت بە دەنگێکی بێدەنگتر قسە بکەن، تۆنی دەنگیان بێننە خوارەوە ، لەشێوەی دانیشتنیش خڕکردنەوەی مێزێک بێت لە بەردەمیاندا .
بەبێ پێکهێنانی کەش و هەوایەکی لەو جۆرە بەو ئاسانکارییە ، نەبوونی ئاسانکاری پێویست بۆ پێکهێنانی دیالۆگی دوولایەنە یان چەند لایەنە. پێشتر کافتریاکان جۆرێک بوون لە " مەکۆیەکی فیکریی " و هێشتاش هەندێک جار ستایش دەکرێن و هەندێک جاریش تەنانەت  بە گاڵتەجاریی ناودەبرێن، ڕەنگە تا زۆرێک بەهۆی ئەم مەسەلەیەوە بێت، ڕەنگە ئەوەش بوگوترێ کە زیاتر لە چینێکی دیاریکراو ( بۆ نموونەڕۆشنبیران ) قاوەخانە بۆ دیالۆگ هەڵدەبژێرن ، ئەوە قاوەخانەیەک بێت کە فۆڕمێکی دیاریکراوی دیالۆگ بەسەر جەماوەرەکەیاندا دەسەپێنێت کە دەتوانێت ڕوویەکی فکری بەخۆیەوە بگرێت.
لە لایەکەی ترەوە قاوەخانەکان بە هۆی ئەو تەمەزوییە ئاساییەی کە هەیە ، زۆر جار شوێنێکن بۆ خوێندنەوە . تەنانەت بە پشتگوێخستنی کۆمەڵەو گروپەکانی وەک (شاری کتێب) و بڵاوکەرەوەكان بەشێکی بۆشی قاوەخانەکە بۆ خۆیان تەرخان کردووە ، ئێستا کەم قاوەخانە هەیە کە هیچ نەبێت وەک دیکۆرێکی ڕازاوە کتێبخانەی بەکار نەهێنابێت، ئەمەش شییاوە لەگەڵ هونەرەکانی تریشدا و تەنانەت لە هەندێك حاڵەتدا وەك تەختی شانۆ كار لەناو كافێكاندا دەكرێت.
لەڕاستیدا بە پێچەوانەی ئەو سینەمایانەی کە هەمیشە بۆفیاییان هەبووە ، قاوەخانەکان لەگەڵ شانۆ و ئەدەبدا تێکەڵ بوون . تا ئەوڕادەیەی شانۆیەکی و فیلم لە ئێستا سەختە وێنا بكرێت ، زەحمەتە شانۆیەک بەبێ کافتریایەكی دیاریكراو ئەنجام بدرێت ، بهێنیتە پێش چاو، ڕەنگە کەمترین لەیەکچوونێک لە ێنوان  شانۆ و کافێکاندا هەبێت، ئەم  فۆرماتە گۆڕانكارییی گەورە بەسەر بینەری خۆیدا دەیسەپێنێت .
لە شانۆدا بە پێچەوانەی سینەماوە کەمترین ژاوەژاوی تێکدەران ئاکاری نا ئاسایی دەبینرێت ، خواردن و خواردنەوە لە ژینگەی شانۆدا مەحاڵە ، ئەمەش وادەکات بوونی خواردن و خواردنەوە مەحاڵ بێت ، بەڵام بوونی چاخانەیەک لە شانۆکاندا یارمەتیی خەڵکی دەدات بۆ بەسەربردنی هەندێک کات و لە هەمان كاتدا خواردن و خواردنەوە بە هێشتنەوەی هەمان شێوەی دیالۆگ بەردەوامییان هەیە.

گۆڕان لەژێر پێستی کۆمەڵگەدا
کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ، بە هێواشی لە دەرگا داخراوەکانی كافتریاكانی چوارڕێیانی وەلی عەسر نزیک دەکەوینەوه گەڕەکەکانی دەوروبەری شەقامەکان تایبەتن و هیچ هاتوچۆو تێپەڕبوونێك بوونی نییە، بەهۆی ئەوەی کە پێشتر كاتمان بۆ دیاری کراوە، دەتوانین بێینە ناو کافێینەکەوە، دیمەنی کافێکە سەیرە ، تەنانەت زیاتر لە توانای ئاسایی خۆی پڕکراوە هەموو ئەم کەسانەش وەک ئێمە لە ئێستاوە لەڕێگەی گروپێکی تێلێگرامەوە ئامادەبوونی خۆیان دیاری کردووە، ئەوان بۆ ئەمشەو مێزیان گرتووە و بۆ کاتی گەیشتنیان هەموو شتێک لە شێوە و ئایکۆنی سەکۆیەکی نهێنیدا گیراوە، لەگەڵ فراوانبوونی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و گروپەکانی تێلێگرام و واتس ئاپ، قاوەخانەکان ڕێگای نوێ بۆ سەرنجڕاکێشانی كڕیارەکانیان بەكاردەهێنن. زۆربەی کافتریاکان جگە لە لاپەڕەکانی ئینستیگرام، لە کەناڵە كۆمەڵایەتیەكانی دیکەوە گروپ و کۆمەڵەی تری هاوڕێیەتییان دروست کردووە، گرووپەکان لەوێ تەنانەت دەتوانن ڕێکیان بخەن بۆ دەرکەوتنی نهێنی لە کاتژمێرە قەدەغەکان و دەرکەوتنیان لە سایتەکە.
بەتەواوی دیار نییە کە بەڕاستی ئەم خەڵکە لەم کاتەدا چ پێویستی بە چاخانەیەک هەیە و چ بەشێکی قاوەخانەكان بۆیان سەرنجڕاکێشە . ئەمانە پرسیارن و تا ئێستاش وەڵامی پێویستیان نەدراوەتەوە. وەک زۆربەی پێشکەوتنەكانی تر کە پەیوەندی نوێ و تۆڕی كۆمەلایەتی خۆی هەیە و تەنها لە داهاتوودا ئەنجامەکانیان دەبینین، ئەو گۆڕانکاریانەی کە قاوەخانەکان دەیهێننە سەر کلتور و ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هێشتا تەواو نەبووە و پێدەچێت لە شوێنێکی شارەكان و لە ژێر پێستی شار دا لە جووڵەدابێت.

 

لە ڕاپۆرتێكی رادیۆ زەمانە وەرگیراوە