04:23 - 13/08/2019
مه‌سرور بارزانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى لایه‌نه‌كان ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دواپه‌یامی خۆی گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه‌كانى به‌شدار له حكومه‌ت، داوایكردووه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی كاندیدی پۆسته‌كان راده‌ست بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه، مه‌سرور بارزانی دوا په‌یامی خۆی گه‌یاندووه‌ته حزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت، كه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان راده‌ستبكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، مه‌سرور بارزانی داوایكردووه كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كان كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر دواكه‌وتنی راده‌ستكردنی ناوی كاندیده‌كان، چونكه ئه‌وه زیان به كاره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كاتێكدایه تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشی ناوی كاندیدی پۆسته‌كانی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌ناوخۆى ئه‌و حزبه‌دا ناكۆكى له‌سه‌ر پۆسته‌كان هه‌یه.
تائێستا پۆسته‌كانى بریكارى وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و راوێژكار له كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه، حزبه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت به‌پێى رێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان، پشكیان له‌و پۆستانه به‌ركه‌وتووه.