کوردستان

12:57 - 19/10/2019

دەقی نامەكەی پەكەكە بۆ دۆناڵد ترەمپ‌

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند” هیچ جیاوازیەك لەنێوان پەكەكە و داعشدا نیە." پەكەكە نامەیەكی ئاراستەی گەلانی ئەمریكا و سەرۆكی ئەو وڵاتە كرد دەڵێت"ئەوان تیرۆریست نین."
پەكەكە لە نامەكەدا دەڵێت:"بەرێز سەرۆكی ئەمریكا كاتێك ئێمە شەرمان دژی داعش و زۆرداری و جەورو ستەم دەكرد، داعش بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی دەكوشت و توركیاش ئاگاداری ئەو كارانەبووو هاوكاری دەكردن ئێستا چۆن  پەكەكە و داعش بەیەك چاو سەیر دەكەیت؟

دەقی نامەكەی پەكەكە بۆ دۆناڵد ترەمپ
نامەیەك بۆ گەلی ئەمریكا و سەرۆك دۆناڵد ترەمپ
بەرێزان گەلی ئەمریكا و سەرۆكی ئەمریكا،ئێمە هیوادەكەین جیاوازی بكەن لە نێوان تەڤگەری ئازادی خوازی كوردی، و گروپی تیرۆرستی داعشدادا چونكە ئێمە گروپێكی ئازادی خوازیین و ئەوانیش تیرۆرستن مرۆڤایەتی لەناو دەبەن، بەرێز سەرۆكی ئەمریكا، كاتێك تۆ دەڵێیت جیاوازی نییە لە نێوان پەكەكە وداعشدا
ئێمەش بەم شێوەیە وەڵامت دەدەینەوە.

لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا زیاتر لە 40ملیۆن كورد دەژی،لە دوای شەری جیهانی یەكەمدا ئەو گەلە، دابەشی چوار دەوڵەت كراوە، وەك ئێران و توركیاسوریا و عێراق،هەر لەبەر ئەم هۆكارەشبوو، خەباتی رزگاری خوازی گەلەكەمان دەستی پێكرد، بزوزتنەوەی رزگاری خوازی كوردی دامەزراوە چەندن ساڵە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە، گەلەكەمان مافەكانی پێشێل دەكرێت، لێیی دەدرێت و ئازار دەدرێت و دەكوژرێت،  ئێستا ئێمە تێدەكۆشین خەبات دەكەین و دژی جەورە ستم دەوەستینەوە،  بەدوای مافكانی خۆماندا تێدەكۆشین.
بەرێز سەرۆكی ئەمریكا، ئێمە دەمانەوێت خاكی خۆمان هەبێت ، بەزمانی خۆمان قسەبكەین، بە هونەر و مۆسیقای خۆمان ئاهەنگەكانمان بكەین، دەمانەوێت بەفەرهەنگی خۆمانەوە، بەشداری كایەی سیاسی بكەین ،وەك مرۆڤێكی ئازادو سەبەخۆ بژیین.

بەڵام ئێوە و ئەوانی دیكە، هەرجارەو بەهۆكارێك ئێمە سەرزەنشت دەكەن و دژمان دەوەستنەوە بەچەكی پێشكەوتوو بەرامبەرمان دەوەستن ، لەناوەراستی شەودا لەماڵی خۆماندا  لێماندەدرێت ، سەرنگوم دەكرێین و دەفرێنرێین،لێماندەدرێت و دەكوژرێین و گوندەكانمان وێران دەكرێن

زمانو كلتورو فەلارهەنگی ئێمە لەناو دەبرێت ،گەلەكەمان لەهەموو شوێنێك و بەهەموو شێوازێك، توشی ئازار و ئەشكەنجە دەبێتەوە،هەرلەبەر ئەوەش بوو تەڤگەری ئازادی خوازی كورد، لەساڵی 1978 دژیی ئەو زۆردارانە دامەزرا، لەدژی  وەحشیەتی دەوڵةتی تورك بەرخۆدان و شەرو مقاوەمان كرد، سەدان هەزرا  كورد لە ناوچە كوردیەكان لەگەڵ ئێمە بوون ،دژی جەور وستەم و زۆرداری توركیی وەستنانەوە ،هەرچەندە توركیا هەردژی ئێمە و گەلەكمانە،دەیانەوێت گەلی ئێمە دواكەوتوبێت، بەڵام ئێمە خەباتمانكرد  تا رووبەروویان بوەستینەوە.

گەلی ئەمریكا و سەرۆكی ئەمریكا
 وەبیرتان دەهێنمەوە كە  لەساڵی 1990ەكاندا ،دەوڵەتی توركیا 4 هەزار  گوندی كوردی وێران كرد،زیاتر لە 1700 كوردیشی قەتوڵوعامكرد كەژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون،جەنابی سەرۆك، رابەرەكانی تورك  زۆر زۆردارو بێچواروون ، كە لەتەواوی مێژوودا كەس بەشێوەی ئەوان نەبووە ،ئەوان دژی كۆمەڵگای دیموكرات و ژیانی ئازادن.،دژی ئازادی و مافی مرۆڤ  ئەوان ،هەموو  شتێك ئەكەن بۆ ئەوەی گەلەكەی ئێمە تیرۆر بكەن.

توركەكان گەلی كورد وەك تیرۆرسیت سەیر دەكەن، بەئێمە دەڵێن تیرۆرست، وە سەدان ملیۆندۆلاریان سەرفكرد لە وڵاتانی جیهان و ئەمریكا بۆ ئەوەی ئێمە وەك تیرۆریست نیشانی جیهان بدەن،توركیا هەموو شتی كردووە،بۆ ئەوەیهێزی نێودەوڵەتی دژسی ئێمە كۆبكاتوە.
هەرچەندە ئەوان دژی ێمە و گەلەكەمانن ،بەڵام ئێمە لەساڵی 1993 وە ةدەستمان بە پێڤاژۆی ئاشتی كردووە ةبۆ ئەوەی لەگەڵ توركیا  بتوانین   كاری زۆر باش بكەین
بەئاشتیانە پێكەوە بژی، بەهەموو جیهانمان وت، دەتوانین كۆتای بەشەر بهێننین و ئیتر  نەوەكانمان نەكوژرێن، مافی گەلی ئێمەش جێبەجێ ببێت، بەڵام ئەوان هەرگیز بدەم ئێمەوە نەهاتوون.

جەنابی سەرۆك ترەمپ
 پەكەكە هەرگیز هیچ جارێك ئەمریكا،هیچ وڵاتێكی تری نەكردووەتە ئامانج ،ئێمە هەرگیز لە پرسی دانوستان و ئاشتیدا دوانەكەوتوین ویستمان بووە ئەنجام بدررێت
 هەمیشە وتومانە دەبێت كێشەكانمان بە ئاشتی چارەسەر بكەین

لێرەوە ئەوە بیری ئێوە و جیهان دەهێنینەوە، لە ساڵی 1993 پەكەكە پەیامی ئاشتی هەیە، دەوەیێـت بە ئاشتی كێشەكانی چارەسەر بكات، بانگی لەهەموو جیهان كردووە كە بۆ چارەسەری دۆزی گەلەكەی بەئاشت بە پێڤاژۆی ئازادیانە كارەكانیان ئەنجام بدەن

كاتێك داعش دەستی بەكاری تیرۆرستی كرد لە عێراق و سوریا، دەمانزانی كە ئەوان ئێمە كۆەمڵكوژ دەكەن
بۆیە دەمانزانی دەبێت وەڵامیان بدەینەوە،بۆئەوشە چەندین ساڵ شەرمانكرد، بۆ ئەوەی خۆمان و دەیان ملیۆن كەس لە ناوچەكەدا بپارێزین ، توانیمان دژی جەورەو ستەمەی زۆرداری، گەورەترین  گروپی تیرۆرستی گەوەر بوەستینەوە.

لە ساڵی 2014  ئێمە لە ناوچەی شەنگال و دەورووبەری لە عێراق،چەندین كەمپی سەربازی سەكرەوتومان دروستت كرد، كە رووبەرووی داعش بوەستنەوە،خەڵكی مەدەنی بەهۆی داعشەوە ،توشی ماڵوێنرانی و زۆرداری و كوشتن و برین سەربرین بوبونەوە  ژنو منداڵەكانیان سەردەبراو دەفرێنران و بەكەنیزە دەكران
پێویستە ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتوەكانیش ئەو كارە بە جینۆساید بناسێنێ، ئەركی پاراستنی خەڵكی مەدەنی ناوەچەكەش بگرنە ئەستۆی خۆیان.

بەرێز سەرۆك
هێزەكانی ئێمە توانیان كاری زۆر باش بۆ ناوچەكە بكەن، هێزێكی باشیان هەبوو بۆ رووبەرووبونەوەی داعش ،هەر لەسەرووبەندی ئەو كێشە و ئاژاوانەدا،توانیمان زیاتر لە 35 هەزار هاوڵاتی مەدەنی بپارێزین،نەهێڵین بكەنە دەست گروپەتیرۆرستیەكان، ئێمە خوێنمان لە پێناو پاراستنی كەرامەتی خەڵكدا رشتوو، ئێمە هاوهەنگی و كاری پێكەویمان،لەگەڵ تەواوی هێزی ناوچەكە هەبوو، بۆ ئەوەی داعش لە  ناوچەكەدا لەناو بەرین .

 هەر بەبۆنەی شەری داعشیشەوە، تەڤگەركەمان بەهەزاران هەزار شەهیدی داوە، بوەتە قوربانی  دەستی ئەو گروپە تیرۆرستیانە، ئێستا دەوڵةتی توركیا بەئێمە دەڵێت تیرۆریست هەموو جیهانی وەها تێگەیاندووە، كە ئێمە تیرۆریستین و دژی خەڵكی مەدەنی دەجەنگین،لەكاتێكدا  داعش ئەو هەموو خەڵكە سییڤیلەی لەناودەبرد
دەوڵەتی توركیا ئاگاداربوو وە هیچیشی نەدەكرد

توركیا ئەمرۆ بەهێزیێكی گەوەرەوە، هێرشی كردوەتە سەر باكوری سوریا، ئەوان پێشتریش هاوكاری ئەو گروپە تیرۆستانەیان دەكر،كە خەڵكی سیڤیلیان دەكوژت و لەناویان دەبرد،هەوكاریش دەكران لە لایەن دەوڵەتی توركیاوە، ئەو گروپانەو توركیاش
  كوردبوون بەهەرەشەیكی گەورە بۆسەر خۆیان دەزانن .

لەكاتێكدا ئێمە بۆ مافی ئازادی خوازی خەڵك دەجەنگین، ئێمە نەك تەنها كوردمان لە  لە كۆبانێ  و كوردستان  خەڵكمان پاراست ،بەڵك و لە پاریس و مانجستەر و نییۆرك
تەواوی جیهان ئێمە كارمان دژی تیرۆر كردووە.

گەلی ئەمریكا
 ئێوە بیرتانە لە گوڵانی 2017 كاتێك كورد لە ئەمریكا دژی هێرش و كوشتارەكان سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەو وڵاتە  خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بینیتان چۆن پاسەوانەكانی ئەردۆگان، رووبەرووی خۆپیشاندەران بونەوە ولەپایتەختی وڵاتەكەی ئێوە، چ كارێك نامرۆڤانە و نا ئینسانیان دژی ئێمە ئەنجامدا،ئەوان لە ئەمریكا ئەوها دەكەن ئایا لە كوردستان چی لەخەڵكی ئێمە دەكەن؟

ئێمە خەباتدەكەین بۆ ئەویە گەلی خۆمان بپارێزین ،ئێمە لەو باوەرەداین گەلی ئەمریكا،دەزانێت كێ تیرۆریستە و كێ قەتڵوعام دەكات، كێیە هێرش دەكاتە سەرخەڵكی مەدەنی، ئەوە پەیامێكە بۆ ئەوەی هەموو جیهان ئەو راستیە بزانێت،پەكەكە تیرۆریست نییە و هەرگیز كاری واشناكات، ئەوە ئێمەین دەستی ئاشتی بۆ هەموو جیهان رادەكێشین