کوردستان

05:06 - 21/10/2019

جارێكی تر ئەمریكا كوردی بەجێهێڵا‌

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: تەواوی هێزەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان دەكشێننەوە  ئەمرۆ بەشێك لە هێزەكانی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوای كوردستان كشانەوە

بریاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان، نیگەرانی خەڵكی كوردی لێكەوتەوە و بەشێكی زۆر لە خەڵكی  كوردستان روویان لە ئەمریكادەكردو بەخۆفرۆش ناویان دەبردن



ئەمرۆ لەرۆژئاوی كوردستان خەڵكی شارەكانی قامیشلۆ و حەسەكە و بەشێكی تر لەشارەكان لەكاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكادا چونە بەردەم ئۆتۆمبێلەكانیان و دروشمی  توندیان دژی ئەمریكا دەوتەوە

بەشێك لە دروشمەكان دەیانگوت ئەمریكا خۆفرۆشە ئەمریكا غاینە و ئەمریكا كورد كورد جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی ئەرۆدگان سەرمان بڕێت.

لەبەشێكی زۆر لەشارەكانی رۆژئاوای كوردستان خەڵك هێلكەو تەماتەی و بەردیان دەگرتە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەمریكا كە خاكی رۆژئاوایان جێدەهێڵا

كاتێك هێزەكانی سوپای ئەمریكا گەیشتنە باشوری كوردستان و بە قەزای خەباتتدا تێپەرین لەلایەن دانیشتوانی قەزاكەوە دروشم دژی هێزەكانی ئەمریكا دەوترایەوە و بەردبارانی  كاروانی ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئەمریكایان كرد و بەۆفرۆش ناویان دەبردن

دژایەتی خەڵكی كوردستان و هاوڵاتیانی مەدەنی رۆژئاوا و باشوری كوردستان دژی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچە كوردیەكانی سوریا لە تۆرەكۆمەڵایەتیەكانیشی تەنیوە و كوردەكان دروشمی ئەمریكا كوردی فرۆش بەرز دەكەنەوە

ئەوەلەكاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی باڵای ئەمریكا لە كۆنگرێس و حكومەتی ئەمریكا دژایەتی خۆیان بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان دەربریی

جێ هێشتنی رۆژئاوای كوردستان لە لایەن ئەمریكاوە نارەزایەتیەكی گەورەی لێكەوتوەتەوە و بەشێك لە سیناتۆر و باڵادەستانی ئەمریكا پرۆژەی گەرانەوەی 200 سەربازیان خستوەتە بەردەم  دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی ئەمریكا رۆژئاوای كوردستان جێنەهێڵێت.

میدیای ئەمریكی و ئەورپی لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاوە لە ناوچە كوردیەكان بە مانشێتی گەورە نوسیویانە جارێكی تر ئەمریكا كوردی بجێهێشت.