کوردستان

05:29 - 21/10/2019

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لابردنی ناوی توركی و عەرەبی دەكات‌


لەنوسراوێكدا ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا گراوە داوادەكات  هەموو ناوە عەرەبی و توركیەكان بگۆردرێن و لاببرێن

بەرزان حامید ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دا لە فراكسیۆنی پارتی بۆ ئەو مەبەستە داوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كردووە داوادەكات ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەی تایبەت لەبارەی گۆرینی ناوەكانەوە بكات. 
 
هەر لەو نوسراوەدا هاتووە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان پێویستە پارێزگای سلێمانیش وەك ئەركێكی نیشتیمانی و پاك كردنەوەی شوناسی كوردی لە توركی وعەرەبی پێویستە ناوی ئەو گوندو شوێنە گشتیانەی كە بە زمانی بیانی نوسراون بگۆردرێن بۆ زمانی كوردی.