ڕاپۆرتی جیهانی

05:53 - 15/11/2019

ئایا واشنتن و ئەنقەرە رێككەوتون؟‌

سەرەڕای ئاڵۆزیەكان لە نێوان توركیا ئەمریكادا لە سەر چەند پرسێكی گرنگ، و لێدوانی توندی سەرۆكی ئەمریكا بەرامبەر  سەرۆكی توركیا و هەروەها هەڕەشە توندەكانی ئەمریكا لە توركیاة دۆناڵد ترەمپ داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغانكرد سەردانی  كۆشكی سپی بكات و پێكەوە كۆببنەوە و گفتوگۆ دەربارەی چەند پرسێك بكەن.

ڕۆژی 13ی مانگ دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆغان لە كۆشكی سپی كۆبونەوە پێش كۆبونەوەكە كوردەكانی ئەمریكا كەمپینێكی گەورەیان دژی سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ واشنتن دەستپێكرد و سەرۆكی ئەمریكاش هۆشیاری توندی دابووە ئەردۆغان لە هەر مامەڵەیەكی نەشیاوی پاسەوانەكانی لەبەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی كورد لە بەردەم كۆشكی سپی.

كوردەكانی ئەمریكا كەمپینێكی گەورەیان دژی ئەردۆغان لە واشنتن دروستكرد
لەلایەكی تریشەوە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران بە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكانەوە تەواوی بڕگەكانی سزاكانی سەر توركیایان خستبووە بەردەم  دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی ئەگەر ئەردۆغان بەو مەرجانە رازی نەبوو كە ئەمریكا داوای لێدەكات ئەوا سزاكان بچنە بواری جێبەجێكردننەوە

واشنتن و ئەنقەرە لەسەر چی رێككەوتون؟
كۆبونەوەكەی ترەمپ و ئەردۆغان لە كۆشكی سپی سەبارەت بە سێ  پرسی گرنگە بوون كە دوو لەو مەرجانە پەیوەندیان بە كوردەوە هەبوو لە سوریا و هەروەها دۆخی ناوچەكە و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر كورد لە سوریا و چەند پرسێكی تری گرنگ كە بریتین لە

یەكەم: كێشەی كرینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسی
دووەم: كێشەی ناوچەی ئارام لە سوریا
سێیەم: كێشەی ئاوارەكانی سوریا


كۆبونەوەكان سەبارەت بەو سێ خاڵە لەئاستی باڵادابوو، بۆ ئەوەی توركیا نەكەوێتە ژێر هێرشی توند و سزای توندی ئەمریكاوە دەبێت پەشیمان ببێتەوە لە كرینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی روسی ئەوەش بۆ توركیا زۆر قورسە و پێویستە لەبری ئێس 400 سیستمی بەرگری پاتریۆت بكرێت ئەكەر نا بەر سزای قورس دەكەوێت.

لەلایەكی تریشەوە گفتوگۆی توند كراوە لە بارەی ناوچەی ئارام لە سوریا، بەشێك لە بەڵگەكان باس لەوەدەكەن كە توركیا بەتەواوەتی پێشێلی یاساو رێككەوتنەكانی كردووە لە دروستكردنی ناوچەی ئارامدا و نەیتوانیوە وەك خۆی جێبەجێ بكات.

توركیا لە ناوچەی ئارام پێشێلكاری كردووە
سەرەڕای ئەوەش هێزێكی زۆری بۆ سەركوتكردنی هاوڵاتیانی كورد پاكتاوی ڕەگەزی و گۆرینی بیۆگرافیای ناوچە كوردیەكان داوە، ئەوەش وایكردوە ئەمریكا زیاتر نیگەران بێت لە توركیا ، ئێستا لیژنەیەكی ورد چاودێری ئەو دۆخە دەكات كە كۆنگرێس بەوردی چاودێری دەكاتة ئەگەر توركیا بەردەوام بێت لە هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها هاوڵاتیانی مەدەنی بكوژێت ئەو توركیا بەتەواوەتی سزا دەدرێت

لەلایەكی تریشەوە توركیا دەیەوێت چوار ملیۆن هاوڵاتی ئاوارەی سوریا لە ڕۆژئاوای كوردستان جێگری بكات بۆ ئەوەی بیۆگرافیا و كلتوری ناوچەكە بگۆرێت، ئەوەش بۆ كورد خراپە وئەمریكاش ڕێگەنادات ئەو كارە رووبدات بۆیە ڕێككەوتون لەسەر ئەوەی توركیا و ئەمریكا كار بكەن بۆ گەرانەوەی ئاوارەكانی سوریا كە لە توركیان بۆ ناوچەكانی خۆیان بەشێوەیەكی سیستماتیكی .

ئاوارەكانی سوریا دەگێردرێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان نەك بۆ ناوچە كوردیەكان
ئەكەر لە ماوەیەكی دیاریكراودا توركیا ئەو رێككەوتنانە جێبەجێ نەكات ئەوا هەموو ئەو سزایانەی كە دانراون بۆ توركیا دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە ، بۆیە لیژنەیەكی تایبەتی كۆشكی سپی چاودێری كارەكانی توركیا دەكات لەو پرسانەدا.
بۆچی ترەمپ سزای توركیا نادات؟

دۆناڵد ترەمپ لە پرسی كرینی سیستمی بەرگری ڕوسیدا لە لایەن توركیاوە نیگەرانیەكی ئەوتۆی نەبوو چونكە پێیی وابوو توركیا بەهۆی هەڵەی گەورەی باراك ئۆباماوە سیستمی بەرگری روسی كرییوە و پارەیەكی زۆریشیان لە دەست چووە، دۆناڵد ترەمپ دەڵێ: كاتێك توركیا چەند جار داوای سیستمی بەرگری پاتریۆتی دەكرد ئۆباما پێی نەفرۆشتن بۆیە توركیاش مافی خۆیەتی بەدوای بەدیلدا بگەرێت.
بەڵام لە پرسی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان زۆر نیگەران بوو چونكە توركیا بەهەموو هێزێكەوە هێرشێكی گەورەی كردبووە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و نیگەرانیەكی گەورەی لەو بارەوە هەبوو
  بەئۆی ئۆباماوە توركیا سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕوسی كڕی ئەگەر نا توركیا دەیویست پاتریۆت بكرێت
لەلایەكی تریشەوە ترەمپ شەری سوریا و ئاڵۆزیەكانی ئەو ناوچانە بە ئەركی سەرشانی خۆی نازانێت بۆیە دەیەوێت ئەو كێشانە لە ناوچەكە و دەوڵەتانی ناوچەكە خۆسان چارەسەری بكەن، ئەو دەڵێ: ئەوان خۆیان پارەیان هەیە با بەپارەو سیاسەتی خۆیان كێشەكانیان چارەسەر بكەن و ئاوارەكانیش دەبێت وەك بارگرانی بەسەر شانی كەسەوە نەمێنن.

كاتێكیش توركیا وتی ئەوان چارەسەری كێشەی پەنابەران دەكەن ئەمە بۆ ترەمپ زۆر گرنگ بوو چونكە ترەمپ نایەوێت هیچ پارەیەك لە دەرەوەی ئەمریكا سەرف بكات ئەوەش بۆ ئەمریكا زۆر گرنگە.
ترەمپ دەیەوێت بەهەر نرخێكبێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان
لەگەڵ ئەوەش ئەمریكا و توركیا بەرژەوەندییە ئابوریەكانیان زۆر بەرزەو هابەشی گەورەیان پێكەوە هەیە و خودی ترەمپ و كۆمپانیاكانی لە توركیا قازانجی زۆر دەكەن بۆیە نایەوێت توركیا بكەوێتەژێر سزای زۆر قورسەوە.

پێدەچێت ئەكەر توركیا رێنمایەكان وەك خۆی جێبەجێ نەكات ئەوا ترەمپ ناچاردەبێت هەموو جۆرە سزایەك بەسەر ئەردۆغان و توركیا دا بسەپێنێت، ئەوەش وادەكات توركیا لەقەبارەی خۆی بچوكتر ببێتەوە.

گراهام لەكۆبونەوەكەدا بۆ توڕە بووە؟
لە كۆبونەوەی نێوان ترامپ و ئەردۆغان  ترەمپ  داوای لە سیناتۆرە کۆماریەکان کردوە گرنگە بەشداری کوبونەوەکەی کۆشکی سپی بن لەگەڵ ئەردۆغان.

سیناتۆرەکان داوایان کردوە ئەردۆغان دەستبەرداری سیستەمی ئێس ٤٠٠ بێت،  بەریەککەوتن لەگەڵ " لینزی گرام " دروست دەبێت، ئەردۆغان داوا لە یاریدەدەرەکەی دەکات ئایپادەکە بێنێت و کۆمەڵی ڤیدیۆی دوستکراو لەسەر ڕۆژئاوا نیشانی سیناتۆرەکان بدات کە چۆن خەڵک دەکوژن، لینزی لێی تورە دەبێت و دەڵێت، ئەوە پڕوپاگەندەیە، وام لێمەکە بچمە دەرەوە یەکێک لەخۆپێشاندەرە کوردەکان بێنم، تا پێمان بڵێ تۆ چیت بەرامبەر کورد کردوە.
گراهام زۆر لە ئەردۆغان و سیاسەتەكانی بەرامبەر بە كورد تورەیە
ھەموو داواکاری ئەمریکا ئەوەبووە، کە تورکیا واز لە سیستەمی ئێس ٤٠٠ بێنێت، ئەردۆغان بڕیاری داوە گفتۆگۆ دەکەن و وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە، ھەردوو یاسای ئەرمەنیەکان و سزاکانی ئەنجومەنی پیران بۆ تورکیا لەسەر ئێس ٤٠٠ و وەعدەکانی ئەردۆغان ڕاگیراوە، ناتوانێت چیتر کات بکوژێت و یاری لە نێوان روسیاو ئەمریکادا بکات.

چۆن باسی كورد كراوە؟
لە كۆبونەكەدا دەربارەی دۆخی سوریا و كورد قسە كراوە سیناتۆرەكان باسیان لەوە كردووە كورد هاوپەیمانی ئەمریكا ن ڕێگە نادەن هیچ هێزێك كار بۆ لەناوبردنیان بكات و دەبێت لە سوریادا پێگەیەكی بەهێزیان هەبێت و ئەوان بەردەوام دەبن بۆ هاوكاری كورد لە هەموو بوارێكدا
ئەردۆغانمان دڵنیاكردوەتەوە پشتی كورد بەرنادەین
گراهام و چەند سیناتۆرێكی تر كە لە كۆبونەوەكەدا بوون ئەردۆغانیان دڵنیا كردوەتەوە ئەوان دەسبەرداری كورد نابن و هەموو جۆرە هاوكاریەكی كورد دەكەن بۆ ئەوەی ئەردۆغان دڵنیابێت لەوەی كە هیچ هێزێك ناتوانێت  هاوكاریەكانی ئەوان بۆ كورد بنبڕ بكات.

لەلایەكی تریشەوە گفتوگۆ لەسەر ئەوە كراوە پێویستە لە ناوچەی ئارام و لە ناوچەكانی دەرەوەش هیچ هێزێك هێرش نەكاتە سەر كورد و كار لەسەر  گرینی دیمۆگرافیای ناوچەكە نەكرێت وكورد لە سوریا وەك خۆی بمێنێتەوە.

خۆپیشاندانەكانی كورد سودیان هەبوو؟
 لەگەڵ سەردانەكەی ئەردۆغان بۆ واشنتن كورد خۆپیشاندانی لە بەردەم كۆشكی سپی بە هاوكاری دۆستەكانی دەستپێكرد، ئەوە یەكێك بوو لە بەهێزترین خۆپیشاندانەكانی كورد لە ئەمریكا چونكە كاریگەریەكی گەورەی لەسەر كۆبونەوەكە هەبوو، بەڕادەیەك كە گراهام لە كۆبونەوەكەدا دەڵێت  بڕۆم خۆپیشانەرێك بهێنم و نیشانتان بدات چەند كاری خراپتان لە گەڵ كورد كردوو لە سوریا ، لەلایەكی تریش  بەشێك لە سیناتۆرەكان بە ئەردۆغانیان وتوە ئەمریكا وڵاتێكی دیموكراسیە و هەموو كەس مافی خۆپیشاندانی هەیە، و ئەمریكا گوێ لە هەموو كەس دەگرێت.