11:19 - 16/11/2019
پارتى پۆسته‌كانى حكومه‌ت به سودى باڵێك یه‌كلایى ده‌كاته‌وه
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شێك له پۆسته‌كانى له سنورى هه‌ولێر گۆڕانكارى تێداكردووه، ئه‌گه‌رچى ناكۆكى ناوخۆیى له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه هه‌یه، پارتى تائێستا پۆسته‌كانى به سودى مه‌سرور بارزانى پڕكردووه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، له‌سه‌ر ئاستى پارێزگارى هه‌ولێر پارتى نیازى گۆڕانكارى له ١٢ پۆست هه‌یه، تائێستا چوار له‌و پۆستانه كاندیدیان بۆ دیاریكراوه، هه‌ر چوار كاندیده‌كه نزیكن له مه‌سرور بارزانى و به سوودى ئه‌و گۆڕانكارییه‌كان ده‌كرێن.
بۆ پۆسته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د و هێمن قادر تاكه كاندید بوون كاتێك له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا متمانه‌یان وه‌رگرت، هه‌ریه‌كه له قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى هه‌ولێریش له لیستى گۆڕانكاریدان. پێشتر له‌نێوخۆى پارتى ناكۆكى له‌سه‌ر گۆڕینى پارێزگارى پێشوو نه‌وزاد هادى هه‌بوو، هه‌وڵیدا له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و حزبه سوربوو له‌سه‌ر دانانى فرسه‌ت سۆفى.
لەو پۆستانەی ماون لایه‌نه‌كانى دیكه وه‌ریبگرن، چواریان بەر بزوتنەوەی گۆڕان و شه‌ش پۆستیان بەر یەکێتی کەوتوون لە سنوری پارێزگای هەولێر. پارتى ده‌یه‌وێت چه‌ند پۆستێكى دیكه‌ش بگۆڕێت كه به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی هەولێریش له لیستى گۆڕانكارییه‌كاندایه.