ڕاپۆرتی جیهانی

05:39 - 19/11/2019

گرێبەستی سەدە چۆن چارەسەری كێشەكان دەكات؟‌

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە گرفتێكی گەورەیی درێژخایەندایە،ئەویش گرفتی ئیسڕائیل و كەرتی خەزەیە، كە تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە.
ئەم كێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی ساڵی 1940 و تا ئێستاش بەردەوام ماوەتەوە و قوڵتر دەبێتەوە تائێستاش بە چارەسەر نەكراوەی ماوەتەوە، لە نێوان ئیسڕائی و فەڵەستیندا چەندین جار شەڕو پێكدادن ڕویداوە.

 كێشەی عەرەب ئیسڕائیل چییە؟

كێشەی عەرەب ئیسڕائیل  زنجیرە ناکۆکییەکی ڕامیاری و سەربازی و  پێکدادانی سەربازییە لە نێوان لووتکەی عەرەبی و ئیسرائیلی كە بەبەردەوامی ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست بووە.

 ئەم دوو لایەنە بە ھۆی ناسیۆنالیزمی  نەتەوەی عەرەبی ناسیۆنالیزمی یەھوودیەوە پێکەوە شەڕیان کردووە  شەڕەكان گەیشتونەتە ڕادەیەكی زۆر و زیانی زۆریان تووشی یەکتر کردووە.

فەڵەستینیەكان و  عەرەبەكان  فەڵەسستین و كەرتی غەزە و ئۆرشەلیم  بەشێک لە  وڵاتە موسڵمان دەزانن واتە فەلەستین بە بەشێک لە خاکی جیھانی ئیسلام دەزانن و خوازیاری چۆڵکردنی ئەو وڵاتەن لە لایەن ئیسڕائیلەوە.

 لە لایەکی تریشەوە ئیسڕائیل خاکی فەلەستین بە بەشێک لە خاکی یەھوودییەکان دەزانێت پێی وایە بەڵێنی ئەم خاکە لە تەوراتدا بە جووەکان دراوە.

 ئەم کێشەیە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە دەستی پێکردووە و ساڵانێکی زۆرە دەستی پێكردووە و تا ئێستاش چارەسەر نەكراوە.

 شەڕەكانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین
یەكەم: شەڕی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین لە ساڵی  ١٩٤٨كە یەكەمین شەڕی كردەیی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین دادەنرێت

دووەم: شەڕی سوێز لە ساڵی ١٩٥٦
شەڕی شەش ڕۆژ لەساڵی ١٩٦٧
سێیەم: شەڕی ئیستزناف لەساڵی ١٩٦٧ تاکوو ١٩٧٠ ئەم شەڕە  سێ ساڵ بەردەوام بوو
چوارەم :شەڕی ئۆکتۆبەر لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٣ لە نێوان هەردوو بەرەی ئیسڕائیل و فەڵەستیندا روویدا.
پێنجەم: ململانێی باشووری لوبنان
شەشەم: شەڕی یەکەمی لوبنان لەساڵی ١٩٨٢
حەوتەم: ملامنێی باشووری لوبنان لەساڵانی ١٩٨٢-٢٠٠٠
هەشتەم: دووەم سەرهەڵدان ٢٠٠٠ تاکوو ٢٠٠٤
نۆیەم: شەڕی دووەمی لوبنان لەساڵی ٢٠٠٦
دەیەم: فشار لەسەر  کەرتی غەزە ٢٠٠٨-٢٠٠٩
یانزە: کرداری بەرگری غەزە ٢٠١٢
دوانزە: یەکەم سەرهەڵدان ١٩٨٧ تاکوو ١٩٩٣

پڕۆژەی چارەسەری كێشەكان
لە سەرەتای دروستبونی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستیندا چەندین جار كار لەسەر ئەوە كراوە كە ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا دروست بكرێت بەڵام تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەك نەیتوانیوە چارەسەری بۆ كێشەكانی نێوانیان بدۆزێتەوە.

لەبەر ئەوەی كێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین كێشەیەكی نێودەوڵەتیە وجیهانی ئەوروپا و عەرەبش بە بەشێك لە خۆیانی دەزانن  بۆیە بە ئاسانی ناتوانرێت چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە بدۆزرێتەوە.

گرێبەستی سەدە پڕۆژەی چارەسەیی ڕییشەیی
كاتێك جاید كۆشنەر كەسایەتی  سیاسی واشنتن و نزیك ل بنیامین ناتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ وەك زاوای سەرۆكی ئەمریكیا پڕۆژەیەكی ڕاگەیاند بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان ئیسرائیل فەڵەستین، توانرا تاڕادەیەك وەك چارەسەریەكی ڕێشەی  كێشەكە لێكبدرێتەوە و چارەسەر بكرێت.

گرێبەستی سەدە چییە؟
گرێبەستی سەدە یان ڕێکەوتنی کۆتای ئەو پێشنیارە بوو کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا دوناڵد تڕامپ کردی بۆ کوتایهێنان بە کێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین.

 ئامانجی سەرەکی ئەم گرێبەستە  بریتییە لەوەی وڵاتێکی جێگرەوە بۆ فەڵەستینیەکان دابین بکرێت،  بۆ ئەوەی لێ ی نیشتەجێ بن لە دەرەوەی خاکی خۆیان و بتوانن ببنە خاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە ئاستی ناوچەكەدا و هەروەها ئیسڕائیلیش ڕزگاری ببێت لە دۆخی خراپی بەردەوامی شەڕو نائارامی لە ناوچەكەدا

ناوەڕۆكی گرێبەستی سەدە چییە؟

پڕۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ جولەكە و فەڵەستینیەكان و هەردوو دەوڵەتەكەش دانپێنراوی هەردوو لابێت، هەموو جیهان دانی پێدا بنێت.

بەم شێوەیە بریتییە دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینیەکان کە سنورەکەی کەرتی غەززە وکەمێک لە کەرتی ڕۆژئاوا، لەگەڵ نیمچە دورگەی سینا لە میسڕ دەكرێن بە خاكێكی جیاواز و دەبنە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینیەكان.
نیمچە دورگەی سینا لە میسڕ دەكرێن بە خاكێكی جیاواز و دەبنە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینیەكان
كاتێكیش هەموو فەڵەستینیەكان گوازرانەوە بۆ ئەو شوێنە ئەوا هەموو پێداویستیەكانیان بۆ دابین دەكرێت و وڵاتێكی سەربەخۆ دروست دەكرێت و دەتوانن بە ئاڵاو نیشتیمان و خاكی خۆیانەوە و بەناسنامەی تایبەتی خۆیانەوە كارەكانیان بكەن.

لە دوای دروستكردنیشی  10 ملیارد دۆلار دابین دەكرێت بۆ روستکردنی ژێرخانی ئەم دەوڵەتە ئەوەش بەكاردێت بۆ  لە دروستکردنی فڕوکەخانە و دروستکردنی بەندەر و دروستکردنی یه‌كه‌ی نیشتەجێ بوون و ناوچەی پیشەسازی، یەكەی نیشتەجێبون و كارگەو كۆمپانیای نوێ، پرسی قودس و گەڕانەوەی ئاوارەکان هەڵدەگیرێت بۆ دانوستانەکانی داهاتووی  كە لە نێوان هەموو لایەنەكانی ناوچەكاندا دەكات .
10 ملیارد دۆلار دابین دەكرێت بۆ روستکردنی ژێرخانی ئەم دەوڵەتە
كێ سەرپەرشتی گفتوگۆكان دەكات؟
گفتوگوی ئاشتی لە نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی سەدە  بەڕێوەدەچێت بە سەرکردایەتی سعودیە ئەمەش بۆ ئەوەیە كۆتایی بە پرسی كێشەكانی نێوان لایەنی ئیسڕائیل و لایەنی فەڵەستینی بهێنرێت.

ئەم پڕۆژەیەك كۆتایی بە هەژمون و دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەكە دەهێنێت و ناوچەیەكی نوێ بە بێ دەسەڵاتی ئێران دروست دەكرێت.
ئیسڕائیل چۆن ئەمریكای ڕازیكرد؟
كاتێك پڕۆژەی گرێبەستی سەدە لەلایەن كۆشنەرەوە ڕادەستی ئەمریكا كرا ، ئیسڕائیل بە ئاسانی  توانی  ئەمریکا  ڕازی بكات ئەمەش بۆ ئەوەبوو كە ئەمریكا بتوانێت  فشار لە میسڕو ئوردن بکات تا بەشدار بن لەم گرێبەستە، ئەوەش بۆ ئەوە بوو كە میسڕو ئوردن دەست هەڵبگرن لە هه‌ندێك لە خاکەکەیان بۆ فەڵەستینیەکان لە بەرامبەردا ئەو دوو وڵاتە قەربوو دەکرێنەوە بە بڕێك پارەی زیاتر.
ئەمریكا دەتوانێت لە ناوچەكەدا كاریگەریەكی گەورە دروست بكات بۆ ئەوەی گرێبەستی سەدە جێبەجێ بكرێت
بیابانی سینا هیوایەكی نوێ بۆ جیهانێكی نوێلەگرێبەستی سەدەدا هاتوە پێویستە فەڵەستینیەكان ببنە خاوەنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆخۆیان بەڵام ئەم دەوڵەتە لە نیمچە دورگەی سینا كە بیابانێكی كاكی بەكاكی میسرە دروست دەكرێت.
بۆیەكەم جار و دوای هەزاران ساڵ لە شەڕ و ئاڵۆزی فەڵەستینیەكان دەبنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان

لە  پێشنیارەكەدا هاتووە  میسڕ و ئوردن دەبێت دەست لە هەندێك خاکی خۆیان هەڵبگرن، میسڕ لە نیمچە دورگەی سینا 720 کیلۆمەتری چوارگوشە دەداتە فەڵەستینیەکان کە لە سنوری غەززە دەستپێدەکات بۆ شاری عەریش، لە بەرامبەردا ئیسڕائیل 720 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ناوچەی پاران لە بیابانی النقب دەداتە میسڕ کە ئێستا لە ژێر دەستی ئیسڕائیلە.
گروپی (بی) هیوا بۆ ئیسڕائیل

بیابانی سینا دەبێتە هیوایەكی نوێ بۆ میسر و فەڵەستین و ئیسڕائیل و ناوچەكە
جێنشینی شازادەی سعودییە شا بن سەلمان و بن زاید شازادەی جێنشینی ئیماڕات، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، جۆن بوڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا، لەگەڵ جارید کوشنێری زاواو ڕاوێژکاری دوناڵد جەی  ترامپی سەروکی ئەمریكا، بەم كەسایەتیانە دەوترێت گروپی (بی) چونكە ئەم گروپە پشتیوانی ڕاستەقینەی بیرۆكەی گرێبەستی سەدەن.
 سعودییە ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە بونیادنانی دەوڵەتێكی نوێ بۆ فەڵەستینیەكان
بەشداری وڵاتان لە گرێبەستی سەدەدا
میسر وەك یەكەم وڵاتی خاوەن بەشداری سەرەكی لە گرێبەستی سەدەدا ڕۆڵ دەبینێت، بەپێیی گرێبەستەكە، میسر 720 کیلومەترەی  زەوی خاكی خۆی لە بیابانی سینا دەبەخشێتە فەڵەستین،  ئەمەش وا دەکات کە بۆری نەوتی نێوان ئیسڕائیل و ئوردن و میسڕ زۆر بە ئاسانی ڕابکێشرێن، کرانەوەیەکی باشیش دەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندی ببەستێت بە سعودیە و عێراقە کە دەتوانێت لە ڕووی ئابورییه‌وه‌ سودێکی باشی پێ بگەینێت.

میسر 720 کیلومەترەی  زەوی خاكی خۆی لە بیابانی سینا دەبەخشێتە فەڵەستین
خەونێكی گەورە بۆ فەلەستینیەكان
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان ئێستا ژمارەی دانیشتوانی كەرتی غەزە زیاتر لە ملیۆن و نیووە، ئەو ژمارەیەش بۆ كەرتی  خەزە زۆر زۆرە و ئامارەكان دەڵێن تا كۆتایی ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتوانەكەی بەرز دەبێتەوە بۆ 2 ملیۆن كەس.
كەرتی غەزە لە توانایدا نییە ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتوان قبوڵبكات و خاكەكەی زۆر بچوكترە لەوەی فەڵەستینیەكان چاوەڕێیی دەكەن
بۆیە ئەگەر ئەو ژمارەیە ببرێتە بیابانی سیناو باڵەخانەی گەورەو شارستانی و زانكۆی تازەو باخچەی نوێیان هەبێت بێگومان ژیانێكی خۆشتر بەسەر دەبەن ئەوەش دەتوانێت بەشێكی زۆر لە كێشەكان چارەسەر بكات.
فەڵەستینیەكان دەبنە خاونی خاك و ئاو زانكۆ و باڵەخانە و زەوی نوێ
ئەوە لە كاتێكدایە ناوچەكە بە گۆڕانكاریی ڕێشەیی زۆر گەورەدا تێدەپەڕێت و نەخشەیی سیاسی و ئابوری ناوچەكە گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا دێت ئەوەش وادەكات ناوچەكە وەك سیستمێكی نوێی جیهانی  رووبەرووی قەیرانەكان ببێتەوە.