07:48 - 22/11/2019
٨ مه‌ترسى بۆ هه‌رێم له‌ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
چیرۆكى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ملى رۆژمێرى ناوه به ده‌ستپێكى ٢٠٢٠ ەوە، دیار نییه رێككه‌وتن كه‌ى له دایك ده‌بێت، تا كات زۆرتر هه‌ڵده‌كشێت خه‌ڵكى دوودڵتر و چاودێرانیش ده‌ڵێن، كێشه‌كان ئاڵۆزترده‌بن، هه‌ندێك نزیكبوونه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولا كه‌مێك ده‌ستیان شلكردووه، به‌ڵام هێشتاش بژارده‌ى رێكنه‌كه‌وتن ئه‌گه‌ره دووره‌كه نییه. زانیارى هه‌یه لایه‌نه عێراقییه‌كان نیازى گه‌ڕى زۆریان هه‌یه كه به‌هه‌رێمى بكه‌ن، كه ره‌نگه ریسه‌كه بكاته‌وه خورى.
له‌ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن ره‌نگه زیانمه‌ندى گه‌وره‌ى نه‌سازان هه‌رێمى كوردستان بێت
رێككه‌وتن له‌هه‌ردوولاوه له به‌غداو له هه‌ولێر نه‌یارى زۆرن، به‌ڵام سه‌رئێشه‌كانى رێكنه‌كه‌وتنیش ناژمێردرێن، هه‌رێمى كوردستان دوودڵى گیرۆده‌بوونى گرفت و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ى سه‌خت و تاقه‌تپڕوكێنه، له‌كاتێكدا هێشتا خه‌ڵكه‌كه‌ى چاوه‌ڕێى ره‌وینه‌وه‌ى تارمایى قه‌یرانى دارایین. گۆڕانكارییه كوتوپڕه‌كان له رۆژئاواى كوردستان و له عێراقیش، سه‌كۆى شانۆیه‌كى سیاسى ته‌واو جیاوازیان ئاماده‌كردووه له‌به‌غدا، هاوكێشه‌كان به‌خێرایى جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن، كورد ئه‌گه‌ر توند ده‌ست به كڵاوه‌كه‌یه‌وه بگرێت به كه‌مى نازانێت. دوو ساڵ پێش ئێستا باشورى كوردستان له‌سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ى له‌تكردنى نه‌خشه‌ى عێراق و سه‌ربه‌خۆیى یه‌كجاره‌كى بوو، به‌ڵام ئێستا كورد بۆ شه‌ڕێكى نابه‌رامبه‌ر له‌پێناو پاراستنى كیانى فیدراڵیه‌تى هه‌رێم سنگى خۆى ناوه به تیغى عه‌ره‌به توڕه‌كانه‌وه.
كێشه‌کان ده‌كه‌ونه گۆماوێکی لێڵتره‌وه
ئه‌گه‌رچى پێده‌چێت هه‌ردوولا له‌م قۆناغه‌دا پێویستیان به رێككه‌وتن و سازان بێت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن ره‌نگه زیانمه‌ندى گه‌وره‌ى نه‌سازان هه‌رێمى كوردستان بێت. به‌وپێیه‌ى كێشه‌ى خاك، ئابورى، سیاسى و ده‌ستوورى، له‌نێوان سه‌روو و خوارووى عێراق، ده‌كه‌وێته گۆماوێکی لێڵتره‌وه.
مەترسییەکان
یەکەم؛ پرسی بەشە بووجەی هه‌رێمى کوردستان، دەبرێتە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پێویسته کوتلە جیاوازەکان دەنگی پێبدەن، بێ رێككه‌وتن ئه‌گه‌رى زۆره مەرجەکان زیاتر بكه‌ن لەسەر هه‌رێمى كوردستان. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر لەئێستاوە زۆرینەی کوتلەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای رادەستکردنی هەموو داهات و نەوتی هەرێمى كوردستان دەکەن نەک ٢٥٠ هەزار بەرمیل، لەبەرامبەردا بە ٪١٢.٦ی بوودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان رازین. فراكسیۆنه عه‌ره‌به‌كان گوتویانه جارێكى دیكه رازى نابن سیناریۆى بوودجه‌ى ٢٠١٩ دووباره ببێته‌وه‌و ده‌رفه‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان بده‌ن، نه‌وت راده‌ست نه‌كات و پاره‌ى بۆ ره‌وانه بكرێت.
چارەنووسی قەرزەکانی سەر هەرێمیش بەنادیاری دەمێنتەوە
دووەم؛ مه‌ترسییه‌كى چاوه‌ڕوانكراوى دیكه ئه‌وه‌یه، لەئەگەری رێکنەکەوتنی هەرێم و بەغدا، ئەوکات تورکیا بێ هەرێم له به‌غدا نزیك بێته‌وه، پرسی نەوت و گاز لەگەڵ بەغدا یەکلابکاتەوە، ئه‌وه‌ش هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی نێوان هه‌رێم و توركیاى لێده‌کەوێتەوەو رێككه‌وتنى به‌غدا و توركیا جێگه‌ى ئه‌مه ده‌گرێته‌وه، چارەنووسی قەرزەکانی سەر هەرێمیش بەنادیاری دەمێنتەوە.
له‌گه‌ڵ هەر ئۆپراسیۆن و پێكدادانێك توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته قوڵایى خاكى هه‌رێم
سێیەم؛ مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه لایه‌نه عێراقییه‌كان لە هه‌مواركردنه‌وه‌ى مادده ده‌ستورییه‌كاندا، به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵى نه‌وت و داهاته‌كانى بخەنه ده‌ست حكومه‌تى ناوه‌ند، له‌رێگه‌ى دەستووره‌وه دەست بەسەر نەوتى هه‌رێمى كوردستاندا بگرن و رێژه‌ى هه‌رێم له نه‌وت و داهاته‌كه‌ى بۆ خوار سه‌دا ١٢ كه‌مبكەنه‌وه.
چوارەم؛ كێشه‌ى سنووری نێوان هەرێمى كوردستان و تورکیا ئاڵۆزتر ده‌بێت و هه‌رێمى كوردستان زیانى زیاترى به‌رده‌كه‌وێت، تورکیا زیاتر خاکی عێراق دەبەزێنێت و رووبه‌رى ئۆپراسیۆنه‌كان فراوانتر ده‌كات، ئه‌و پرۆژه پێشنیاره‌ش كه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى سنووره‌كانى هه‌رێم و توركیا له‌رێگه‌ى هێزى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانى سنوورى عێراق-ه‌وه، ده‌مرێت. توركیا ده‌ستئاوه‌ڵاتر ده‌بێت بۆ جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و ره‌نگه پێكدادانه‌كان له‌ناو خاكى هه‌رێمدا بگه‌نه ئاستێكى مه‌ترسیدار. چونكه له‌گه‌ڵ هەر ئۆپراسیۆن و پێكدادانێك توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته قوڵایى خاكى هه‌رێم و ئه‌و هێزانە ناگێڕێتەوە.
كورد له كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتى زیاتر له‌ده‌ستده‌دات
پێنجەم: ره‌نگه كورد له‌به‌غدا زیاتر له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه په‌رته‌وازه‌ببن، چونکە زۆرینەی فراكسیۆنه كوردییه‌كان پشتیوانی رادەستکردنی نەوت دەکەن، ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر رێكنه‌كه‌ون لایه‌نه كوردییه‌كان ئاماده‌نابن به‌رگرى له ئابوورى سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن. دیسانه‌وه كێشه ده‌كه‌وێته نێوان لایه‌نه‌كان و دوورنییه ئه‌و كێشانه درز بخه‌نه كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه. ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌رێمه‌وه هه‌وڵى سه‌رخستنى بیرۆكەى رێككه‌وتنى تاكلایه‌نه بده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
شه‌شه‌م؛ كورد له كه‌ركوك ده‌سه‌ڵاتى زیاتر له‌ده‌ستده‌دات، چاره‌نووسى ناوچه جێناكۆكه‌كان ناڕوونتر ده‌بێت، ره‌نگه كورده‌كانى ئه‌و ناوچانه به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنه‌وه، بكه‌ونه ژێر فشارى زیاتر و بارودۆخێكى ناهه‌مواره‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه له‌هه‌رێمى كوردستان، كابوسى خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمیشه
حه‌وته‌م؛ كیانى فیدراڵى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستووردا، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یه كه شیعه‌كان نیه‌تیان به‌وجۆره‌یه كێشى بكه‌نه سه‌ر مێزى دانوستان و وه‌ك گوشار دژى هه‌رێم به‌كارى بهێنن، تا فایلى ئابورى سه‌ربه‌خۆ دابخات، له ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن مه‌ترسى هه‌یه لایه‌نه عێراقییه‌كان پێداگرى بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنى كیانى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، به‌وپێیه‌ى ئێستا به‌راورد به ساڵى ٢٠٠٥ و كاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌هێزتر و كوردیش لاوازتر بووه.
هه‌شته‌م؛ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كێشه‌ى مووچه له‌هه‌رێمى كوردستان، كابوسى خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمیشه، ئه‌وه‌ش یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانه و به‌غدا به‌ڕاشكاوى ده‌ڵێت، بێ رێككه‌وتن ره‌وانه‌كردنى مووچه به‌رده‌وامى پێنادات.