01:21 - 14/12/2019
چوار به‌رپرسى یه‌كێتى دژى به‌رهه‌م ساڵح داوایه‌ك له ماڵى تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كۆنگره‌ى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى سه‌ردانى ئه‌وروپا ده‌كات، به‌فه‌رمیش ماڵى تاڵه‌بانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه رێگانادات و دژى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ساڵح بكرێته سەرۆکی یه‌كێتى.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر پرێس كه‌وتوون، مه‌لا به‌ختیار به راسته‌وخۆ هۆشداریداوه‌و گوتویه‌تى به هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م ساڵح رازى نییه بۆ سەرۆکی یه‌كێتى. به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له فواد مه‌عسوم، له‌تیف ره‌شید، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌مان داواكارى مه‌لا به‌ختیاریان هه‌یه‌و بافڵ تاڵه‌بانییان ئاگاداركردووه، كه نابێت به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانى بكرێت بۆ سەرۆکی یه‌كێتى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، بافڵ تاڵه‌بانى تائێستا بۆچوونى به‌وجۆره‌یه كه پشتیوانى به‌رهه‌م ساڵح نه‌كات بۆ كه‌سى یه‌كه‌مى یه‌كێتى، گوتوشیه‌تى رێگر نییه له‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح خۆى بۆ سەرۆکی یه‌كێتى هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا پیرۆزبایى لێده‌كات و ئه‌گه‌ر شكستى هێنا ئه‌وا ده‌بێت خۆى به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبگرێت.
حه‌وت رۆژ ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره‌ى یه‌كێتى، ئه‌گه‌رچى لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان ماڵى تاڵه‌بانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ دروستبووه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كێ ده‌بێته كه‌سى یه‌كه‌می یه‌كێتى.