05:20 - 11/01/2020
هه‌نگى قاچاغ هه‌نگه‌وانان ده‌خاته سه‌ر ساجى عه‌لى
١٧ هەزار هەنگەوان داد‌و بێدادیانە بەدەست هەنگوین و کورە هەنگی قاچاغەوە، هاورده‌كردنى هه‌زاران سندوقى هه‌نگ به قاچاغ، خه‌ریكه هه‌نگه‌وانانى هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته سه‌ر ساجى عه‌لى، ئه‌وان توڕه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، چه‌ند جارێك سكاڵایان بردووه‌ته ده‌رگاى حكومه‌ت، وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت، ئیشى قاچاغ به‌وان رێگه‌ى لێ ناگیرێت. له‌م كه‌ین و به‌ینه ئه‌وه‌ى گیرى خواردووه هه‌نگه‌وانانن.
هه‌نگه‌وانان به‌ره‌و ئیفلاسبوون ده‌چن
هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى كه‌شوهه‌واو هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌كه‌یه‌وه، ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنى مێشهه‌نگ، له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوودا چه‌ند جارێك هه‌نگوینی كوردستان توانیویه‌تی پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌میانى چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی وڵاتانى عه‌ره‌بى و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌لایه‌ك و كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستانیش له‌لایه‌كی تره‌وه، ژماره‌ى هه‌نگه‌وانانى كورد له‌باشورى كوردستان زیاتره له ١٧ هه‌زار هه‌نگه‌وان، ژماره‌ى كوره‌كانى هه‌نگ له‌ناوچه جیاوازه‌كان ده‌خه‌مڵێنرێن به‌نزیكه‌ى ٧٠٠ هه‌زار كوره‌ى هه‌نگ كه به‌نزیكه‌یى ده‌كاته رێژه‌ى سەدا ٧٠ی هه‌نگى عێراق.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه هه‌نگه‌وانانى كوردستان ناره‌زایى ده‌رده‌بڕن و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، له‌هاورده‌كردنى ژماره‌یه‌كی زۆر كوره‌ى هه‌نگ له‌وڵاتى ئێرانه‌وه به‌شێوه‌ى قاچاخ، كاروان نورى یه‌كێكه له‌و هه‌نگه‌وانانه‌و باس له‌وه ده‌كات بازاڕى هه‌نگدارى سیخناخ بووه له‌هه‌نگى هاورده‌ى ئێرانى و ئه‌مه‌ش زیانى ئابوریى زۆرى پێگه‌یاندوون، به‌گوته‌ى خۆى هه‌نگه‌وانان"به‌ره‌و ئیفلاسبوون ده‌چن، ئێستا سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانین و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنى داواكانمان".
عوسمان مه‌جید، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى تۆڕى هه‌نگه‌وانانى كوردستان به په‌یسه‌رى گوت:"هیچ ساڵێك وه‌كو ئه‌مساڵ له‌وڵاتى ئێران-ه‌وه هه‌نگ به‌قاچاخ نه‌هاتووه. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌هاى تمه‌ن دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌نگێكى ئێرانى ٢٠ دۆلاریش بكات ده‌كاته ٢٠٠هه‌زار كه‌ئه‌مه زۆره بۆ ئه‌وان، به‌ڵام هه‌نگێك لاى ئێمه نرخى ١٠٠ دۆلاریش بێت هێشتا به‌زیانى هه‌نگه‌وانى خۆمان كۆتایى دێت چونكه لێره خه‌رجى زۆره.
ئاوا بڕوات ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى هه‌موومان واز له پیشه‌ى هه‌نگه‌وانى بهێنین
هه‌نگه‌وانان چه‌ند جارێك سكاڵایان بردووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، پێیان گوتوون له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌ى قاچاغ هه‌نگ دێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه، عوسمان به نا ئومێدییه‌وه گوتى:"ئاوا بڕوات ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى هه‌موومان واز له پیشه‌ى هه‌نگه‌وانى بهێنین".
له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى ڕابردووه‌وه، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم هاورده‌كردنى هه‌نگوینی بیانیى قه‌ده‌غه‌كردووه، مانگێك دواتر وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى ناوه‌ندیش به‌هه‌مان شێوه بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى هه‌نگوینی ده‌ركرد، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان بازاڕه‌كانى كوردستان و عێراق پڕن له‌هه‌نگوینی بیانى و تا ئێستاش هه‌نگوین له‌وڵاتانى ئێران و توركیاوه به‌قاچاغ هاورده ده‌كرێت."تا ئێستاش جۆرى هه‌نگوینی وا دێنه كوردستانه‌وه ئه‌سڵه‌ن به‌كه‌ڵكى خواردن نایه‌ت، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت به‌زه‌ره‌رێكى گه‌وره‌ى هه‌نگه‌وانان كۆتایى دێت". عوسمان مه‌جید واى گوت.
هێنانى هه‌نگ و هه‌نگوینیش به‌قاچاغ شتێكى زۆرقورس نابێت
به‌رپرسێك له مه‌رزى باشماخ ڕه‌تى ده‌كاته‌وه هیچ جۆره هه‌نگ یان هه‌نگوینێكى ئێرانى له‌ڕێى مه‌رزه‌كه‌ى ئه‌وانه‌وه به‌قاچاغ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كرابن، شاخه‌وان به‌كر ده‌ڵێت:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارى هاورده‌كردنى قاچاغى هه‌نگ و هه‌نگوین نیم، نه‌شم بیستووه شتى له‌وجۆره ڕووى دابێت، هیچ سكاڵایه‌كیشم نه‌بیستووه كرابێت له‌و رووه‌وه".
شاخه‌وان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومركی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ له‌لێدوانێكدا بۆ په‌یسه‌ر، نایشارێته‌وه ئه‌گه‌رى به‌قاچاغ هێنانى هه‌نگ و هه‌نگوین بوونیان هه‌یه، ڕاشیگه‌یاند:"ئێمه سنورێكى دوورودرێژمان له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران هه‌یه، هێنانى هه‌نگ و هه‌نگوینیش به‌قاچاغ شتێكى زۆرقورس نابێت بۆ قاچاغچییه‌كان، ئه‌وه‌ى ئێمه سه‌یته‌ره‌مان هه‌یه به‌سه‌ریدا وه‌ك ده‌روازه‌ى باشماخ له یه‌ك دوو كیلۆمه‌تر تێناپه‌ڕێت، هه‌رچه‌نده سنوره‌كانى تریش پاسه‌وانى سنور بونیان هه‌یه‌و نابێ ئه‌وان رێگه به‌هیچ جۆره جموجوڵێك بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌رى زۆره هاورده‌ى قاچاغ بوونى هه‌بێت".
به‌گوته‌ى شاره‌زایانى بوارى په‌روه‌رده‌كردنى مێشهه‌نگ، ئه‌و جۆره هه‌نگه‌ی له‌ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێت، ره‌گه‌زێكى خراپى مێشهه‌نگه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى (توانایه‌كی كه‌مى هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌نگوین و به‌رگریى بۆ سه‌رماى زستان و گه‌رماى هاوین كه‌مه) له‌مه زیاتریش هه‌ڵگرى چه‌نده‌ها نه‌خۆشیى ڤایرۆسییه‌و ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ش گوازراوه‌ن، واته به‌هۆى ئه‌م هه‌نگانه‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌كه كوردییه‌كه‌ى هه‌نگیش تووش ده‌بێت. به‌گشتى هه‌نگه هاورده‌كراوه‌كان هه‌ڵگرى نه‌خۆشییه‌كن به‌ناوى (پنتى ڤاروا) كه تواناى هه‌یه بۆ له‌ناوبه‌رى هه‌نگ له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا.
ژماره‌ى كوره‌كانى هه‌نگ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مى كردووه
به‌پێى ئامارێكى نوسینگه‌ى شاهه‌نگ، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتووه‌و زانیارییه‌كان وه‌رگیراون له ١٧ هه‌نگه‌وانى ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان، كه خاوه‌ندارێتیى ١٩٥٨ كوره‌ى هه‌نگیان كردووه له‌وه‌رزى به‌هارو هاویندا، به‌ڵام له‌میانى وه‌رزى پایزو زستانى ئه‌مساڵدا به‌هۆى سه‌رماو نه‌خۆشیی جۆراوجۆرى گوازراوه‌وه، ژماره‌ى كوره‌كانى هه‌نگ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مى كردووه‌و رێژه‌كه بووه‌ته ١١٩٥، واته زیاتر له سێیه‌كى هه‌نگه‌كان فه‌وتاون. ئاماره‌كه ده‌رى ده‌خات هه‌نگه‌وان هه‌یه له‌كۆى ٥٢ پوره ٥٠ی فه‌وتاوه، هه‌میشه له‌كۆى ٢٠٩ كوره‌ى هه‌نگ، نه‌خۆشى ١٥٥ كوره‌یانى فه‌وتاندووه.
لاى خۆیه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستان به په‌یسه‌رى راگه‌یاند: ئه‌وان له لیژنه‌ى كشتوكاڵ باسى ئه‌م پرسه‌یان كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى رێگه‌چاره‌یان له‌وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ كردووه"پێمان وایه ئه‌مه زیانى زۆرى هه‌یه بۆ جوتیاران، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوویشدا یان سه‌ردانى وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ین یان بانگهێشتیان ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان، پێویسته حكومه‌ت ئه‌گه‌ر له خه‌مى كشتوكاڵ و جوتیاره پێویسته زۆر به‌توندى ڕێ له‌وه بگرێت هه‌نگ و هه‌نگوین به‌قاچاخ بێت، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت گرنگى به به‌رهه‌مى خۆماڵى بدرێت".
خاڵى لاوازی ئێمه له‌كوردستان قاچاخه و كۆنتڕۆڵكردنى ئاسان نییه
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى هه‌نگوینیان ده‌ركردووه‌و به‌دواداچوونیشیان بۆ بڕیاره‌كه كردووه. حسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم به په‌یسه‌رى گوت:"بێگومان بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیى كه‌رتى هه‌نگه‌وانیى هه‌رێمى كوردستاندایه به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى هه‌وڵدان و ماندووبوونى زۆرى پێویسته‌و ئێمه‌ش به‌رده‌وام له به‌دواداچوونداین".
"به‌داخه‌وه خاڵى لاوازی ئێمه له‌كوردستان قاچاخه و كۆنتڕۆڵكردنى ئاسان نییه، ئێمه‌ش وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزاریین به‌ڵام له‌سه‌ر خه‌تین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌و هه‌وڵى له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تریش له‌په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیداین"گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ واى گوت.
عه‌بدولستار مه‌جید كه له‌خولى پێشوو وه‌زیرى كشتوكاڵ بووه، پێى وایه ته‌نها بڕیار ده‌ركردن به‌س نییه‌و ده‌بێت به‌دواداچوون بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه."كاتى خۆى كه من وه‌زیرى كشتوكاڵ بووم به‌وه وازم نه‌ده‌هێنا كه بڕیارێك ده‌ربكه‌ین و ته‌واو، به‌ڵكو به‌دواداچوونم ده‌كردو سێ جار چوومه ناو مه‌رزى پێنجوێن بۆ به‌دواداچوون".
هه‌نگ، مێروویه‌كی سودبه‌خشه‌و هه‌زاران ساڵه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ماڵى كراوه‌و په‌روه‌رده ده‌كرێت، وێڕاى به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوین كه خۆراكێكى پڕبه‌هاى خۆراكییه، سودى لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ به‌رهه‌مه‌كانى (خۆراكى شاهانه، ده‌نكه هه‌ڵاڵه‌و گه‌رده‌گوڵ، ده‌ره‌مێو، مێو) و ئه‌مانه‌ش له‌چه‌ندان پیشه‌سازیى جیاوازدا به‌كارده‌هێنرێن.
له‌هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاره‌وه هه‌نگه‌كان ده‌كه‌ونه جوڵه‌و كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنى هه‌نگوین و مانگه‌كانى (ئایار‌و حوزه‌یران) گه‌رمه‌ى چالاكییانه، له‌سه‌ده‌ى راِبردوو له‌وه‌رزى پایزدا هه‌نگ بڕدراوه‌ته‌وه‌و هه‌نگوینی لێ به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام له‌ئێستاداو له‌ناوچه جیاوازه‌كان له‌وه‌رزى هاویندا هه‌نگه‌وانان هه‌نگه‌كانیان ده‌بڕنه‌وه‌و هه‌نگوینه‌كه‌ى ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.