ڕاپۆرتی جیهانی

07:01 - 25/02/2020

ڤایرۆس و مرۆڤ‌

ڤایرۆسەكان هیچ جیوازیەكیان نییە لەچەكێكی گەورەی كوشندە، چونكە مرۆڤ بەئاسانی دەتوانێت لە رێگەی ئاراستەكردنی ڤایرۆسێكەوە بە ملیۆنان مرۆڤ بكوژێت ، لە بەر ئەوەی ڤایرۆس توانای ئاراستەكردنی هەیە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر و دەكرێت وەك چەكێكی كوشندە بۆ لەناوبردنی ملیۆنان مرۆڤ بەكار بهێنرێت، بەدرێژایی مێژوو مرۆڤ ڤایرۆسەكانی بۆ لەناوبردنی یەكتری بەكار هێناوە.

لەبەر ئەوەی پێكهاتەی كیمیایی ڤایرۆسەكان بە كۆیی گشتی بەشێوەیەكە كە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە توشبوی ڤایرۆسەكەوەو توشبوش دەتوانێت كەسانی نزیك و دوور لە خۆی توش بكات، ئەوەش لە رێگەی هەناسەدان یاخود پژمین و هەشتێكی دیكەوە كە بتوانێت پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان پێكەوە پتەو تر بكات.

لە جیهاندا، بەهۆی ڤایرۆسەكانەوە بەملیۆنان مرۆڤ توشی نەخۆشی دێژخایەن بوون یاخود مردون، هەندێك جاریش وڵاتێك دژی وڵاتێكی دیكە ڤایرۆسێكی تایبەتی لە جۆرێكی تایبەت بۆ ناردووە كەویستویەتی شەریی ئابوری یاخود بازرگانی یان سیاسی لەگەڵ بكات، ئەوەش بۆ ئەوەبووە كە ئەو وڵاتە بخات یاخوت تۆڵەی داگیركەریەكی مێژووی لێبكاتەوە.

زیاتر لە چوار سەدەیە لە مێژووی مرۆڤایەتی ڤایرۆس وەك چەكی شەر بەكار دەهێنرێت و چەندین ملیۆن مرۆڤیان كۆمەڵكوژ كردووە وتوانیویانە هەم مرۆڤەكان هەم شارستانیەت و گەلێكی زۆری پێلەناو بەرن ، كە قوربانیەكانی شەری ڤایرۆس هیچی كەمتر نەبووە لە قوربانیەكانی جەنگە جیهانیەكان.

پسپۆرانی بواری ڤایرۆس دەڵێن: ڤایرۆسەكان دەكرێت هەڵبگیردێن لە سەدەیەكەوە بۆ سەدەیەكی تر و شوێن و شێوە و جۆر و كوالیتیەكەشیان بگۆردرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت وەك چەكێكی نوێ بەكار بهێنرێن و ئەوەش وەك چەكێكی گەورە وایە بۆ ئەوەی مرۆڤەكان بتوانن دژی یەكتر بەكاریی بهێنن.

ئەمریكا و ڤایرۆس 
ئەمریكا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە دەستی تۆمەتی بۆ رادەكێشرێت لەكاتی بڵاو بونەوەی هەر ڤایرۆسێكدا كە ژمارەیەكی زۆری بێشوماری مرۆڤ بكوژێت، بەتابەتی ئەو  ڤایرۆسانەی كە لەو وڵاتانەدا بڵاو دەبنەوە كە لە بنەرەتدا دژایەتییەكی سیاسی ئاینی ئابوریان لەگەڵ ئەمریكادا هەیە ئەوەش وادەكات تێگەیشتنێك هەبێت كە ئەمریكا لە پشت دورستكردنی ڤایرۆسەكانەوە بێت.

كاتێك ئەمریكا لەشەری دەركردنی بەریتانیادا بوو لە وڵاتەكەیدا و بەهۆی ئەوەی كە ئەمریكا دەیویست بەریتانیەكان لە وڵاتەكەی بكاتە دەرەوە و هندییە سورەكان حوكمرانی وڵاتەكەیان بكەن و لە سەرەتای شەرەكەدا،  كە خەریك بوو  هندییە سورەكان بەسەر  بەریتانیەكاندا سەربكەون بەڵام بەیتانیا  لەرێگەی بڵاو كردنەوەی ڤایرۆسی (ڤاریۆلا  واتە دركەمێكەوتە)ە وە ، بەملیۆنان كەس لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان سپارت، ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر هیچ ڤایرۆسێكی لەو شێوەیە لە ئەمریكا بڵاو نەبوەتەوە و داوتریش  ئەم ڤایرۆسە گەیشتە چەند ناوچەیەكی دیكەی دەرەوەی ئەمریكا .

جەنگی وڵاتان بەڤایرۆسەكان بەردەوام بوو لە ماوەی جەنگی یەكەمی جیهانیدا، ئەڵمانیا لە كاتی شەر كردن لە گەڵ روسیای قەیسەری و ئیتاڵیا هەریەكە لە ڤایرۆسەكانی كۆلێراو تا عونی بەكار دەهێنا كە زۆرترین كەسی لەوشەرەشدا بەو ڤایرۆسە لەناوبرد.

بەكار ھێنانی ڤایرۆسەكان تەنها لە ئەمریكا و ئەوروپا نەبووە بەڵكو لە ئاسیاش  بەهەمان شێوە ڤایرۆسەكان بۆ شەر بەكار هێنراون ، كاتێك یابان و چین  لەشەردابوون ، یابان ڤایرۆسی كۆلێرای بەكار دەھێنا و دەیكردە ئاوی خواردنەوەی وڵاتی چینەوە و بەهۆیەوە ملیۆنان چینی دەمرن.

بەهەمان شێوەی ئاسیایی و ئەمریكیەكان رۆمانیەكان و یۆنانیەكانیش ڤایرۆسیان بەكار هێناوە بۆ ئەوەی ناوچەیەك لەناو ببەن و وێرانی بكەن وبەملیۆنان مرۆڤ بكوژن.

ئایا ڤایرۆسەكان كۆنترۆڵ دەكرێن؟
لە زانستی بزیشكیدا باس لەوەدەكرێـت كەچەندین جۆری ڤایرۆس لە مێژوودا دۆزراونەتەوە و توانراوە دژەكەی بدۆزرێتەوە و بەتەواوەوەتی لەناو ببرێت، باخود توانراوە كەشێك دروست بكرێت كە ڤایرۆسەكە توانای گەشەكردنی تێدا نەبێت، هەندێك ڤایرۆسیش هەن دەتوانن لە شێوەی سركردنی تەمەن و كاتیی ژیانیدا سربكرێن و بخرێنە ناو شوشەی تایبەتییەوە و لەگەشە رابگیردرێن كە دوای سەدان ساڵ دەتوانرێت چالاك بكرێنەوە و بەهەمان شێوەی سەرەتا مرۆڤ لەناو بەرێت.

ئێستا چین و چەند وڵاتێكی دیكە سەرقاڵی دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنان كە پێدەچێت ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی بكوژێت و بەئاسانی نەتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە لە بنچینەدا لەبەر ئەوەی لە ڤایرۆسە گواستراوەكانە پێدەچێت كێشەیەكی گەورە تر لەوەی كە هەیە دروستی بكات و بەئاسانی نەتوانرێت دژەكەی بخرێتە بەردەست خەڵكی .

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئەمریكا  لەماوەی رابردوودا رایگەیاند ئێستا پزیشكەكانی وڵاتەكەی توانیویانە دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە و چارەسەری بكەن، بەڵام تا ئێستا بەتەواوەتی چارەسەریی ریشەیی بۆ ڤایرۆسیی كۆرۆنا  نەدۆزراوەتەوە، كە زۆر كەس و بۆچون پێیان وایە ئەم ڤایرۆسەدروست كراوە و پێدەچێت مەبەستێكی لەپشتەوە بێت.