10:14 - 20/06/2020
نهێنی سپی بوونی ڕیشی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا چییه؟
زۆرن ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خه‌می میلله‌ته‌كه‌یان ده‌خه‌نه پێشی خه‌مه‌كانی خۆیان و له پێناوی ئه‌واندا كاری گه‌وره ده‌كه‌ن. لانی كه‌م له كاتێكدا شتێكیان پێ ناكرێت هێنده به‌ده‌میانه‌وه ده‌بن كه خه‌ڵك هه‌ست بكه‌ن ئه‌ویش به‌شێكه له‌وان و بۆشایی له نێوانیاندا نییه، كاتێك ڤایرۆسی كۆرنای نوێ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هات، سه‌رۆك و به‌رپرسانی وڵاتان هه‌ڵوێستی جیاجیایان هه‌بوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا به جیاواز له‌وانی تر ده‌ركه‌وت.. ئه‌و چی كردووه؟
كۆرۆنا ڕیشی سه‌رۆك
وه‌زیرانی فه‌ره‌نسای سپی كردوو ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م وێنه‌ی به‌ڕیشه‌وه بووه
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌مووان و له نێو میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی
زۆری به دوای خۆیدا هێنا، كۆڤید 19 له فه‌ره‌نسا زیانی زۆری له خه‌ڵكی ئه‌و
وڵاته داوه‌و تا ئێستا 29 هه‌زار كه‌سی كوشتووه‌و زیاتر له 159 هه‌زار كه‌س
تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
سپێتی و درێژیی
ڕیشی ئیدوارد فیلیپ له ئێستادا بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان و به‌شێكی زۆری
خه‌ڵك لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه سپێتی ڕیشی ئیدوارد به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه‌یه
كه ڕووی له جیهان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا كردووه ، ئه‌وان ده‌ڵێن فلیپ
كه‌سێكی هه‌ست ناسكه‌و كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ریی دۆخه‌كه‌و وه‌ك هاوخه‌می بۆ
مرۆڤایه‌تی به‌وشێوه‌یه خۆی نیشان داوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی له
ئاژانسه ناوخۆییه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وتووه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه ئێستا
ده‌بینرێت و به‌شێكی زۆر له تاڵه سپیه‌كانی ڕیشی فلیپی 49 ساڵان له‌به‌شی خواره‌وه‌ی
لای چه‌پی به‌و شێوه زۆره‌ی ئێستا نه‌بووه . هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك لێكدانه‌وه‌ی
ئه‌وه‌یان بۆ كردووه كه له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی پێشوودا وای لێهاتبێت به‌و پێیه‌ی
سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه هاوڵاتیانی له‌و ڤایرۆسه
ترسناكه بپارێزێت و له نێو میدیا‌و سۆشیاڵ میدیاش هێرشی زۆر كراوه‌ته سه‌ر خۆی و
حكومه‌ته‌كه‌ی.
به پێی به‌دوادا چوونه رۆژنامه‌وانیه‌كان
دوای ده‌ركه‌وتنی به‌و شێوه‌یه لایه‌نگریی و هاوسۆزیی بۆ فلیپ له‌نێو شه‌قامی فه‌ره‌نسیدا
زیادی كردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌و په‌شێویی خه‌ڵكه‌و هه‌رچی
له‌ده‌ست هاتووه كردوویه‌تی و ئه‌و ڕیشه سپییه‌ش نیشانه‌ی ده‌رخستنی په‌شێوییه‌كه‌ی
و هاوخه‌مییه بۆ كه‌س و كاری قوربانییه‌كان. له هه‌مان كاتیش‌دا كه لایه‌نگرو
هاوسۆزیی بۆ فلیپ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه رۆشتووه لایه‌نگریی و هاوسۆزیی بۆ
ئیمانۆئێل ماكرۆنی سه‌رۆكی وڵات كه‌می كردووه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له میدیا ناوخۆییه‌كانی
فه‌ره‌نسا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ماكرۆن ده‌یه‌وێت فلیپ له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی
دوور بخاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست نه‌بووه له ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی
په‌تاكه‌دا به‌ڵام ماكرۆن به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وه
دووره له ڕاستییه‌وه‌و كاری له‌و شێوه‌یه له به‌رنامه‌یدا نییه‌و هیچ ناكۆكییه‌كیشی
له‌گه‌ڵ ناوبراودا نیه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی ڕیشه‌كه‌یه‌وه
بۆ چه‌ندمیدیایه‌كی فه‌ره‌نسی لێدووانی داوه‌و به گۆڤاری -پاریس ماتش-ی گوتووه،
ئه‌و سپییه‌تیه ئه‌وه‌یه كه تووشی نه‌خۆشی به‌ڵه‌كی بووه. له هه‌مان كاتیش‌دا
له‌باره‌ی سپی بوونی به‌شێك له پێستی گوتوویه‌تی ئه‌وه نه‌خۆشییه‌كی پێسته و نه
ئازاری هه‌یه‌و نه مه‌ترسیداره‌و ناشگوازرێته‌وه بۆ كه‌س، به پێی وته‌ی شاره‌زایان
به‌ڵه‌كی نه‌خۆشییه‌كی ئاسیایی پێسته‌و هیچ چاره‌سه‌رێكی نیه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی
هه‌یه 1% تووشی مرۆڤ ببێت.
هه‌رچه‌نده پێشتریش فیلیپ لای فه‌ره‌نسییه‌كان
به كه‌سێكی خۆشه‌یست و خه‌مخۆری خه‌ڵك به‌ناوبانگ بووه به‌ڵام له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی
كۆرۆناوه‌و له‌ناو خه‌ڵكدا خۆشه‌ویست تر‌و له‌دوای ده‌ركه‌وتنی به‌و شێوه‌یه‌ش
هێنده‌ی تر جه‌ماوه‌ری زیاتری كردووه .
به پێی ڕاپرسییه‌ك كه دوێنی هه‌ینی ئه‌نجام
دراوه ژماره‌ی لایه‌نگرانی زۆر زیاتری كردووه‌و به پێی ڕاپرسییه‌كه 61% ی به‌شداربووه‌كانی
ڕاپرسییه‌كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی فیلیپ ن وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران كه له پێش كۆرۆناوه
54% بووه.
ئیدوارد فیلیپ له 28/11/1970 له‌دایك بووه،
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی یاسایه‌و ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسایه‌و له ساڵی 2017
ه‌وه له لایه‌ن ئه‌مانۆئێل ماكرۆنه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كراوه. ئه‌ندامی
حیزبی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسییه‌كانه، پێشتر له ساڵی 2007 وه‌زیری ژینگه بووه، له
2010 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی شاره‌وانی (لو ئاور)بووه، هاوسه‌رگیریی كردووه‌و
خاوه‌نی سێ منداڵه و به یه‌كێك له وه‌رزشكاره‌كانی یاری بۆكسێن به‌ناوبانگه.