02:44 - 18/11/2020
نهێنى ڤاكسینه تازه‌كه‌ى كۆرۆنا
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى كۆمپانیاى مۆدێرناى ئه‌مریكى، ده‌رباره‌ى سه‌ركه‌وتنى ڤاكسینه‌كه‌یان، له نوێترین تاقیكردنه‌وه‌ى پزیشكیدا، چاوه‌كان به جارێك سه‌رنجیان خسته سه‌ر ئه‌م ده‌ستكه‌وته تازه‌یه، كه دواى چه‌ند رۆژێك دێت له راگه‌یاندنێكى هاوبه‌شى كۆمپانیاى فایزه‌رى ئه‌مریكى و بیونتكى ئه‌ڵمانى.
له رووى كرده‌ییه‌وه، هه‌ردوو ڤاكسینه‌كه‌ى فایزه‌ر و مۆدێرنا، میكانیزمى كاركردنیان هاوبه‌شه، به‌ڵام هه‌ردوو ڤاكسینه‌كه جیاوازى زۆریان هه‌یه له سروشتى باوى ڤاكسینه‌كانى دیكه.
رێگه‌ى باو بۆ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسین ئه‌وه‌یه، كه ڤاكسین، خودى ڤایرۆسه‌كه‌یه به لاوازى، یاخود ڤایرۆسه‌كه‌یه به له‌كارخراوى، یاخود به‌شێكه له ڤایرۆسه‌كه، كه نابێته خۆى نه‌خۆشخستنى جه‌سته، به‌ڵكو ئه‌و رێژه‌یه به‌س ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى دژه ته‌ن به‌رهه‌م بهێنێت و به درێژایى ژیان له جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ركات ئه‌و ڤایرۆسه هاته جه‌سته‌وه، دژى ده‌وه‌ستێته‌وه.
به‌ڵام ڤاكسینى مۆدێرنا، سروشتێكى ته‌واو جیاوازى هه‌یه و له چه‌ند پارچه‌یه‌كى بچوكى ترشى ناوكى پێكدێت كه پێی ده‌ڵێن، "mrna"، ئه‌م ترشانه هانى جه‌سته ده‌ده‌ن كه هه‌مان ئه‌و پرۆتینه به‌رهه‌م بهێنێت كه له‌سه‌ر ڕووى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونى هه‌یه.
ئه‌م پرۆتینه شێوه‌ى ڤایرۆسێكى جیاواز و ده‌گمه‌نى به ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌خشیوه، كه هاوكارى ڤایرۆسه‌كه ده‌كات خۆى بلكێنێت به خانه‌كانى له‌شه‌وه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى نه‌خۆش كه‌وتنى.
ته‌نها به به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م پرۆتینه نامۆیه له جه‌سته‌ى مرۆڤدا، ئامێرى به‌رگرى جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌خه‌ڵه‌تێندرێت و ده‌كه‌وێته كار، گریمانه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه ڤایرۆس بوونى هه‌یه بۆیه سیسته‌مى به‌رگرى، ده‌ست به ناردنى دژه ته‌ن ده‌كات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى مرۆڤ پێشتر تووشی نه‌خۆشى كۆڤید 19 بووبێت، ئاواهى به‌رگرى جه‌سته به‌هێز ده‌بێت به‌رهه‌مهێنانى پرۆتینه‌كه واده‌كات سیسته‌مى به‌رگرى له‌شى مرۆڤ بكه‌وێته كار‌و چه‌ندین دژه ڤایرۆس به‌رهه‌مبهێنێت.
ئه‌م شێوازه‌ى ڤاكسینه‌كه‌ى مۆدێرنا، هاوشێوه‌ى ئه‌و رێگه‌یه كه فایزه‌ر و بیونتك به‌كاردێنێت، كه به‌م دواییانه راگه‌یه‌ندرا. هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو ڤاكسینه به دوو ده‌رزى ده‌درێن له به‌كارهێنه‌ر، نێوانى هه‌ردوو ده‌رزییه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه.
له تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانى ڤاكسینه‌كه‌ى مۆدێرنا ئه‌وه‌یه كه پێویستى به‌وه نییه له ژێر پله‌ى گه‌رمى زۆرکەمەوە هه‌ڵبگیرێت، هاوشێوه‌ى ڤاكسینه‌كه‌ى كۆمپانیاى فایزه‌ر، بۆیه ڤاكسینه‌كه‌ى مۆدێرنا دابه‌شكردنى ئاسانه و وه‌ك ئه‌وه‌ى فایزه‌ر نییه.
كۆمپانیاى مۆدێرنا ده‌ڵێت، له پله‌ى گه‌رماى سیلیزى دوو بۆ هه‌شت پله‌ى سه‌دى ده‌توانرێت بگوازرێته‌وه‌و هه‌ڵبگیرێت بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ هه‌ڵبگیرێت ئه‌گه‌ر له 20 پله‌ى ژێر سفره‌وه هه‌ڵبگیرێت.
له به‌رامبه‌ردا باركردن و گواستنه‌وه‌ى ڤاكسینه‌كه‌ى فایزه‌ر كارێكى زه‌حمه‌ته، چونكه پێویسته ڤاكسینه‌كه له 70 پله‌ى گه‌رمى ژێر سفردا هه‌ڵبگیرێت. له پله‌یه‌كى گه‌رماى ئاسایی‌دا ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ هه‌ڵبگیرێت.
كۆمپانیاى مۆدێرنا رۆژى دووشه‌ممه رایگه‌یاند، پێكوته‌كه‌یان پارێزگارى به‌هێز بۆ جه‌سته دابین ده‌كات و هیوایه‌ك ده‌به‌خشێت له ناوه‌ڕاستى دۆخێكى ناخۆشدا، له كاتێكدا ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
مۆدێرنا ده‌ڵێت، ڤاكسینه‌كه‌یان به رێژه‌ى سه‌دا 94.5 كارایه، به‌پێى به‌یاناتى سه‌ره‌تایى كه له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانى كۆمپانیاكه ده‌ركه‌وتووه.
كۆمپانیاكه پێشبینى ده‌كات، تا كۆتایى ئه‌مساڵ 20ملیۆن ڤاكسین له ناوخۆى ئه‌مریكا دابه‌ش بكات، له كاتێكدا كۆمپانیاى فایزه‌ر و هاوبه‌شه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى پێشبینى ده‌كات، تا كۆتایى ئه‌مساڵ 50 ملیۆن بۆ هه‌موو جیهان دابین بكات.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه‌یان به رێژه‌ى سه‌دا 94.5 كارایه و كاریگه‌ره، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه سه‌ره‌تاییه‌كان كه پشت به توێژینه‌وه‌كانى كۆمپانیاكه ده‌به‌ستێت و تا ئێستا به‌رده‌وامن.