عیراق

05:49 - 04/05/2022

سەدر داوا لە سەربەخۆکان دەکات حکومەت پێکبهێنن‌

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له‌ لایه‌ن و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان دكات، حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن و هاوپه‌یمانی سێ قۆڵیش پشتگیرییان ده‌كات.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە تەواوبوونی ئەو 40 رۆژەی کە وەکو مۆڵەت بۆ پێکهێنانی حکومەت دابووی بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی، راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەت.

سه‌در داوا لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەكات کە لە ماوەی 15 رۆژدا حکومەت پێکبهێنن و ده‌ڵێت، "ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە سوننە و کورد دەنگتان پێدەدەین."