کوردستان

11:12 - 16/05/2022

دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کۆدەبێتەوە‌


بڕیارە سبەی سێشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان و ھەوڵی دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانیان.

سامان ئەحمەد بەكر، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە نێوان خۆیاندا كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆی دانانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان و دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكان.

بەپێی زانیارییەكان، دوای كۆبونەوەكه‌، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكانیش كۆدەبنەوە بە ئامانجی رێككەوتن لەسەر بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان.

ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو مانگە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی راگرتووە و هیچ کۆبوونەوەیەکى ئەنجام نەداوە.