کوردستان

12:06 - 17/05/2022

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم: فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم نایاسایی نییە‌


ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم پێشێلى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانى نه‌كردووه‌ و به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق كارده‌كات.

عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی داداوەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "یاساى نه‌وت و غازى هه‌رێم پێشێلى بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانى نه‌كردووه‌ و به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق كارده‌كات. بەگوێرەی ماددەکانی 110 و 112ی دەستوور نەوت تەنیا لە دەسەڵاتی بەغدا نییە".


ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فیدڕاڵی بەرپرسە لە دۆسیەی نەوت و غازی دەرهێنراو و لەو کێڵگانەی لێیان بەرهەمدەهێنرێت لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمەکان و پارێزگاکان، بەشێوەیەک داهاتەکانیان بەشێوەیەکی بە ویژدانانە دابەشبکرێت بگونجێت لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانی سەرتاسەری وڵاتدا.


ئەم کاردانەوەیەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان وەڵامێکە بۆ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی کە ڕۆژی 12ی مانگی ئایار حکومەتی هەرێمی تۆمەتبار کرد بەوەی پێشێلکاری دەستووری لەو گرێبەستە نەوتیانەی هەرێمدا هەیە کە لەگەڵ بەڵێندەران و کۆمپانیاکاندا واژۆی کردووە.