11:42 - 24/05/2022
سبەینێ دەستەى سەرۆکایەتى و سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سبهینێ كۆبوونهوهى نێوان دهستهى
سهرۆكایهتى پهرلهمانو سهرۆكى فراكسیۆنهكان بهڕێوهدهچێت.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا
رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٢، کاتژمێر ٢ی دانیوەڕۆ سەرۆکایەتی
پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە بگفتوگۆکردن لەسەر پرسى هەڵبژاردنى
پەرلەمانى کوردستان لەوادەى دیارى کراودا.
ئاماژەی بەوەشدا، پەرلەمان بە هەڵبژاردن ئەم دروستبووە و ئەرکی سەرەکی یاسادانن
و چاودێری حکومەتە دەبێت پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان نەک ببێتە بەشێک
لە کێشەکان.
وتیشى، پێشوازییەکی باش لە لایەن فراکسیۆنەکانەوە کراوە و دواتر کۆبوونەوەیەکی
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان رێکخراوە و هەرسێکیان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی داوا لەسەرجەم
فراکسیۆنەکان بکەن راوێژ لەگەڵ حزبەکانی خۆیان بکەن و بڕیاربوو ئەمڕۆ ٢٤ی ئایار
دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکان بەڕێوە بچێت، بەڵام
بەهۆی کۆچی دوایی باپیری سەرۆکی پەرلەمانەوە پێرێ دواخرا.