04:54 - 23/06/2022
دانه غاز: ھێرشەکەی سه‌ر كۆرمۆر زیانی نه‌بووه
كۆمپانیای دانه غاز راگه‌یه‌نراوێكی
له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كیه‌ى دوێنێ كرایه
سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ئه‌وان له‌كاركردن
به‌رده‌وامن.
کۆمپانیای دانەغاز له‌ڕاگەیەندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت،
ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووەو پرۆسەی بەرھەمھێنانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له‌ھێرشە مووشەکەکییەکەی
دوێنێ بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر ئه‌گه‌رچى هیچ پرۆسه‌یه‌كى په‌كنه‌خستووه، به‌ڵام دوو
کارمەندمان بەسووکی برینداربوون‌و چارەسەریان بۆکراوەو گەڕاونەتەوەسەر کار".
ده‌شڵێت، "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ھێزە ئەمنییەکان
لێکۆڵینەوەیەکی چڕیان لەبارەی ھێرشەکەوە دەستپێکردووە، هاوكات ڕێوشێنی ئەمنی زیاتر‌و
توندتریش گیراوەتەبەر".
دوێنێ دواى هێرشه موشه‌كیه‌كه، بەڕێوەبەرایەتیی
دەزگای دژەتیرۆر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "كاتژمێر 4:45خولەكی پاشنیوەڕۆ
كاتیۆشایەك لەشوێنێكی نادیارەوە ئاراستەی كێڵگەی كۆرمۆر كراوە، هێرشەكە ھیچ زیانێكی
گیانی نەبووەو ھێزەكانمان سەرقاڵی بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەن لەو ڕووداوەو لەداھاتوودا
وردەكاریی زیاتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بڵاودەكەینەوە".