03:40 - 25/09/2022
سینه‌ماكارانی ئێران ده‌چنه پاڵ خۆپیشانده‌ران
ناڕەزایەتییەکان لە ئێران له دوای کوژرانی مەهسا ئەمینی فراوانتر بووه، تا دێت خه‌ڵكی زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بێت به خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، لەوانە نووسەران، رۆژنامەنووسان، وەرزشوانان و لەم دواییانەشدا سینەماکاران.
ژمارەیەك لە سینەماكارانی ئێرانی بەیاننامەیەكیان ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كرد، بەناونیشانی "تفەنگەكانتان دابنێن"، داوایان لە هێزە ئەمنییەكان كرد توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن.
هه‌روه‌ها روونیان كرده‌وه كه "ئەو دەمانچانەی له ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كاندان، بە پارەی خەڵك كڕدراون بۆ بەرگریكردن لێی"، داوا دەكەن ئاڕاستەی خۆپیشاندەران نەكرێن.
جگە لەوەش واژۆکارانی بەیاننامەکە دووپاتیان کردەوە کە "لە پشت گەنجانەوە ده‌بن كه لافیتەیان به‌رزكردوه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی گۆڕانکاری دەکەن"، وەک خۆیان دەڵێن.
جەختیان لەوە کردەوە کە ناڕەزایەتییەکانی ئێستا "هیچ جۆرە ستەمکارییەکی ولایەتی فەقیه و دیکتاتۆری بەسەرچوو قبوڵ ناکەن".
نزیکەی 100 سینەماکار واژۆیان لەسەر بەیاننامەکە کردووە کە بریتین لە خانمان و پیاوانی ئەکتەر، دەرهێنەر، له‌نێویاندا مەنیجە حکمەت، زەهرا ئەمیر ئیبراهیمی، بێجاه ئاهەنگەرانی، پەروێز کیماوی، عەبدولڕەزا کاهانی و مستەفا عەزیزی، هه‌ن.
ئەم به‌یاننامه‌ی ئەمڕۆ، دوای به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی سینەماکاران، ئەکتەران و هونەرمەندان و راگه‌یاندكاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هات، كه لنێویاندا کاتایون ریاحی، شەبنەم فەرشاجۆ، مەسعود کیمیایی، مێهران مودیری، شهاب حوسێنی، هۆمین سیدی و نەوید محەمەدزادە، هه‌بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکان ده‌ربڕی.
پاڵپشتی هونەرمەندان و کەسایەتییە ناودارەکان بۆ ناڕەزایەتییەکان، کاربەدەستانی حکومەتی توڕە کردوه، لە پەراوێزی نوێژی هەینی لە تاران کە لە لایەن دەسەڵاتی فەرمییەوە بەڕێوەدەچێت، بە دروشم وەڵامیان درایەوە.
خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بۆ نۆیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی به‌كارده‌هێنن.