جیهان

03:51 - 25/04/2022

بینای نوێی ئه‌مازۆن له‌سه‌ر شێوازی مناره‌كه‌ی سامه‌ڕایه‌‌

پەیسەر

 

بارەگای نوێی کۆمپانیای ئەمازۆن لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا له‌سه‌ر شێوازی مناره‌ دیرینه‌كه‌ی سامه‌ڕای عێراق دروستده‌كرێت.


لە ئێستادا دەستکراوە بە دروستکردنی باره‌گاگه‌، كه‌ بڕوانامەی پالاتنمی لید (Platinum LEED)ی هەیە و بەتەواوەتی پشت بە وزەی نوێبووەوە دەبەستێت بۆ بەکاربردنی و وزەکەش لە ڕێی کێڵگەیەکی وزەی خۆری ١٢٠ مێگاواتی لە پتسیلڤەینیا لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەرهەمدەهێندرێت.


ئەم بارەگایەی ئەمازۆن دەبێتە شوێنی نوێی ٢٥ هەزار کارمەندی کۆمپانیاکە. بیناکە تێکەڵەیەکی جوانە لە شێوە و کەڵك و تەکنەلۆجیایی هاوڕێی ژینگە و دیزاینەکەشی بیرهێنەرەوەی منارە پێچاوپێچەکەی مزگەوتی گەورەی سامەڕایە کە لە سەدەی ٩ لە سەردەمی خەلافەتی عەباسیدا دروستکراوە.