دەرچوونی شانشینی یەکگرتوو لە یەکێتی ئەوروپا

01/02/2020

کۆسار ساڵح


شەوی ڕابردوو لە کاتژمێر ۱۲ لە دواچرکەکانی بەرواری  ۳۱ جانوەری ۲۰۲۰ شانشینی یەکگرتوو ( UK ) وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای جێهێشت،  لە لێکەوتە دبلۆماسی و پڕۆتۆکۆڵی و قونسوڵییە سەرەتاییەکانی ئەو رووداوە، داگرتن و لادانی ئاڵاکانی شانشینی یەکگرتوو ( UK ) بوو لە ناوەوەو دەرەوەی باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بڕۆکسلی  پایتەختی بەلجیکا.

لە دواتریش ئاڵای شانشینی یەکگرتوو ( UK ) وەک وڵاتانی خاوەن نوێنەرایەتی هەڵدەکرێت، لە پاڵ وڵاتانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ( USA ) و ژاپۆن  و ئایسلەندا، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناونانی وەک لایەنێکی دەرەکی بیانی خاوەن نوێنەرایەتی،  لەگەڵ گۆڕینی سیفەتی نوێنەرایەتییەکەی بە فەرمی لە( ئەندام )ـەوە بۆ ( نوێنەری هەمیشەیی) لەگەڵ ئەمەش بە فەرمی نازناوی نێردەکەی دەگۆڕێت لە ( نوسینگەی شانشینی یەکگرتوو). بۆ ( نوێنەرایەتی هەمیشەیی شانشینی یەکگرتوو ).

لەگەڵ ئەم ڕێکارانەش ڕێکاری ( دەستنیشانکردن و دامەزراندنی نوێنەری هەمیشەیی ) دەگیرێتە بەر کە هاوشێوەی دامەزراندنی ( سەفیر )ـە لەگەڵ جیاوازییەکی زۆر کەم.

دواتریش جۆری دەستنیشانکردنی کارمەندانی نوێنەرایەتی شانشینی یەکگرتوو گۆڕانی بەسەردادێت و بەپێی ( ڕێکخستنی پشکداری وڵاتان و دەستنیشانکردنی دبلۆماسی) دەبێت بە تایبەت لەرووی دەستنیشانکردنی ژمارەی ئەندامانی نێردراوەکەوە، دوا ڕێکاریش نەمان و لادانی کارمەندانی شانشینی  یەکگرتووە لە تاقم و دەستەی کارگێری مفەوەزییەی ئەوروپی، گەر بشمێنێ پێویستی بە ڕێکكەوتنی دوو قۆڵی ( شانشینی یەکگرتوو - یەکێتی ئەوروپا ) دەبێت کە ئەویش ئیمتیازی بەخشینی باجی ئەورووپی نایگرێتەوە وەک پێشتر.

لەگەڵ ئەوەش هەمو کارمەندانی شانشینی یەکگرتوو دەسڕدرێنەوە لە لیستی گشتاندنەکان  و توانای داخڵ بوون بۆ پۆستی ئەلیکترۆنی ناوخۆیی  یەکێتییەکە، هاوکات پۆستێکی ئەلیکترۆنی لە شێوەی ئاگانامە نێردراوە بۆ سەرجەم کارمەندانی ناو دامەزراوەی یەکێتییەکە بە شێرنەکردن و ئاڵوگۆڕنەکردنی هیچ زانیاری وناوەڕۆکی پۆستەیەک لەگەڵ کارمەندانی شانشینی یەکگرتوو.

لەگەڵ ئەوەش پێویستە سەرجەم دانیشتووانی یەکێتی ئەوروپای نیشتەجێ لەسنوری شانشینی یەکگرتوو ( UK ) کە ژمارەیان نزیکەی ۳٥۰۰۰۰۰ سێ ملیۆن و نیوە تا مانگی جانوەری ساڵی داهاتوو ۲۰۲۱ و پێویستە ملکەچ بن بۆ ڕێکارەکانی وەرگرتنی  ڕەزامەندی مانەوە وکارکردن بە خاڵبەندی بەهەمان شێوەش بۆ دانیشتووانی شانشینی یەکگرتوو لە سنوری وڵاتانی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا.

بەڵام لەبەرامبەردا بەریتانیەکان دەتوانن سەردانی وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا بکەن، بە سوود وەرگرتن لە سیستمی  لێ خۆشبوون لە ڕەزامه‌ندی داخڵ بوون لە بەرامبەر پێدانی ڤیزایەک کەنرخەکەی ۱۷ حەڤدە جونەیهی ئیسترلینییه‌  بۆ یەک جار داخڵ بوون و مانەوە بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لە  ۹۰ نەوەد ڕۆژ. بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ سیسته‌مى نوێى پاسپۆرتى به‌ریتانى كارا بكرێت، كه‌ لە ئێستادا ره‌نگى سورە، دەگۆڕێت بۆ شین و چەند تایبه‌تمه‌ندییەکی جیاوازى له‌خۆ گرتووه‌.