سیاسەت لە پێش و پاش كۆرۆنا

19/03/2020

تۆماس فرێدمان

 
پێش ئەوەی جیهان رووبەڕووی كۆرۆنا ببێتەوە، سەرقاڵی ئامادەكردنی پەرتوكێك بووم دەربارەی پارتە سیاسییەكانی سەردەمی سەدەی ٢١، بەڵام ئەو دۆخەی كە ئێستا جیهان تێی كەوتووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دۆخەكەی بە جۆرێكی تر لێكردووە، كە ناتوانین  بەوردی كار لەسەر خواستەكانی خۆشمان بكەین و كارێكی گەورە لەسەر دۆخەكە نەكەین، ئێستا دەبێت بە وردی لە دۆخەكە تێبگەین، كە پێش و پاش كۆرۆنا جیهان چییە و چۆن دەبێت.

لە پەرتوكەكەم كە ساڵی 2014 نوسیم لەژێر ناونیشانی (زەوی تەختە) دەربارەی جیاوازی و گەشەی جیهانی دەبینیت كە جیهان زۆر لەوە تەختترە كە لەو پەرتوكەدا هەیە، فەیسبووك توانی ئەو راستییانە زیاتر بخەمڵێنێت و تویتەریش تەنها دەنگێکە و پێمان دەڵێت، كە هێشتا لەسەر ئەم جیهانە ماوین و بەرێوە دەچین، فۆرجی جیهانی ئیست پێ كرد، هێڵە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەش پێیان وتین كە جیهان گەیشتووەتە كوێی و دەبێت چیتر بكرێت، بۆ ئەوەی بۆمان بسەلمێنێت كە جیهان تەختە.

دروستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و دواتریش بڵاوبوونەوەی لە جیهاندا لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا، و بڵاوبوونەوەی لە شاریی ووهان پێی وتین، كە چەند گرنگە لەم جیهانەدا بە وردی كار لەسەر ئەوە بكرێت كە دەبێت بزانین چی روو دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی بینیمان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جیهان وەستا، خوێندنگاكان داخران و خەڵك چوونەوە ماڵەكانی خۆیان.

دروستبوونی كۆرۆنا پرسێكی ئابووری گەورەی خستووەتە بەردەم هەموو لایەك ئەوەش پێمان دەڵێت، كە لە هەركات و لە هەر شوێنێكدا بێت، دەكرێت ئەو جیهانە زوو بێت یاخود درەنگ وامان لێبكات رووبەڕووی رووخان یان دارمان ببینەوە، ئەوەش پێمان دەڵێت كە فرۆشتنی چەند خواردنێكی تایبەت لە بازاڕەكانی ووهان و چەند ناوچەیەكی تر دەتوانێت چەند گۆڕانكارییەكی ریشەیی بەسەر دونیادا بهێنێت، هەر ئەو خواردنانەش بوون كە وایانكرد ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ببێتەوە، ئەوەش هەندێك شت دروست دەكات كە لە جیهاندا زۆر دوورە و پێدەچێت بە كارەساتێكی گەورەش كۆتایی پێبێت.


ئەوەش پێمان ده‌ڵێت، كە قەیرانێكی گەورە كە بەهۆی ڤایرۆسێكەوە دروستبووە بە ئاسانی سەرناكەوین بەسەریدا و كۆمپیتەرەكەی بەردەستم پێمان دەڵێت، كە لەو چەند هەفتەیەی دادێت، چەند هەڵەیەك دروست دەبێت كە چارەسەر كردنیان ئاسان نییە و وزەی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی ببینەوە، ئەوەش پێمان دەڵێـت، كە پێویستە هەموومان پێكەوە رووبەڕووی ئەو ڤایرۆسە و گرفتەكانی بەردەمی ببینەوە، ئەوەش پێماندەڵێت كە كۆتایی هاتن بەو گرفتانە چەن گرفتێكی تر دەردەخات، كە بۆ ئەو مەبەستەش كارو دەستی كار و چەندین شتی دیگەی گەورەمان پێویستە.

هێزێكی بەرچاو

یەكێك لە شتە هەرە گرنگەكان كە مرۆڤ دركی پێبكات و بیبینێت بریتییە لە هێزی پەیوەندی و هێزی پێكەوەیی بوون، شتێكە كە بە بەردەوام دووبارە و دووبارە دەبێتەوە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی تێ بگات كە 5 هەزار رووداو لە هەفتەیەكدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە روودەدات، یاخوود بڕوا بەوە بكات كە ملیۆنان كەس لە جیهاندا بەهۆی كۆرۆناوە لە ئەمریكا توشی گرفت دەبێت.

ئەبێت ئەوەش بزانین كە وەك منو تۆ و هەركەسێك دیكە لەم جیهانەدا مەترسییەكی گەورە لەسەر جیهان و ئەمریكاش هەیە و دەبێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەهەمان شێوە لەوە تێبگات كە ئەو كارە قورس و جێگەی نیگەرانییە، ئەوەش دەبێتە بابەتێكی گرنگ لە پرسی رووبەڕووبونەوەی ئەو بابەتەدا، تێبینی بكە ئەگەر پێشتر كەسێك تەنها یەك دۆلاریی بۆ كارەكانی خەرج دەكرد و ئەوە بینیمان كە ڤایرۆسی كۆرۆنا وامان لێدەكات تەنانەت زیاتر لە 7 دۆلار بۆ ئەو بابەتانەی كە زەروورە تەرخان بكەین. تەواوی ئەو كارە تەنها بۆ هەفتەی یەكەمە ئەگەر بچینە هەفتەی دووەمەوە و تەنها پارەسەرف بكەین و كار نەكەین ئەوە دەبینین پێویستمان بە ملیۆنان دۆلار هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەرگەی ئەم كریزە بگرین.

ئەوەش نیشانمان دەدەكات كە بەراستی بۆ بەدەست ھێنانی وزەی زۆر و پێویست، دەبێت بجەنگین و كار بكەین لە پێناو ئەوەی كە دەمانەوێت بە دەستی بهێنین، ئەو جەنگەش بە هەر شێوەیەك بێت پێویستی بەوە هەیە كە هەموو كەسێك رووبەڕووی دۆخەكە ببێەوە.

ئەو ژمارانەش كە ئێستا ئێمە سەیریان دەكەین كە هەندێك جار بەرز دەبنەوە و هەندێك جاریش دادەبەزێت پێمان دەڵێت، ئێمە رووبەڕووی سەختییەكی زۆر بووینەتەوە، ئەو ژمارە زۆرانەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا پێمان دەڵێـت كە دەبێت چۆن و بە چ شێوەیەك كار بكەین لە بەرامبەر ئەو دۆخەی كە هەیە، دەبێت وەك رێكخراوە تەندورستیەكان ئێمەش بەدەم چارەسەری دۆخەكەوە برۆین.

ئەو بەرەو پێشچونانەی لە وەبەرهێناندا بەرو پێشەوە دەچێت؟

بەڵێ بێگومان ئەگەرێك هەیە كە مرۆڤ ئەم  كارەساتەش ببرێت و بتوانێت بەسەریدا زاڵ ببێت، ئەم پێشكەوتنانەش وەك ئەوە وایە كە جیهان لە قۆناغێكەوە پێ بنێتە قۆناغێكی تر و كاریی گەورە بكات بۆ گۆڕانكاریی ریشەیی كە لە رابردوودا كردوویەتی و ئێستاش دەیەوێت بیكات، بێگومان دەكرێت زاڵبین بەسەر رووداوێكی لەم چەشنەدا كە دەیەوێت جیهان تووشی مەترسییەكی گەورە بكاتەوە و بەرەو پێشەوە بڕوات و دەیەوێت كاریگەریی گەورە لەسەر مرۆڤی ئەم سەردەمە ردوست بكات.

چی لە سیاسەتی ئەمریكا دەگۆرێت؟

ئەمریكا یەكێكە لەو وڵاتە بەهێز و گەورانەی كە لە دروستبوونی رووداوە گەورەو گرنگەكانی جیهاندا رۆڵی هەبووە، توانیویەتی رووبەڕووی ببێتەوە و كێشەكان چارەسەر بكات و تەواوی كێشەكان چارەسەر بكات و دەكرێت ئێمە كار بۆ ئەوە بكەین كە ئەمریكاش وەك هەموو لایەنەكانی دیكەش رووبەڕووی هەر رووداوێك ببێتەوە و كار بكات بۆ ئەوەی وەك هەموو جیهان رووبەرووی ببێتەوە و دەكرێت وەك هەموو جیهان سڵاو رێزێك و لەو بابەتە بكات.