كاره‌كه‌ی ماتیس جێی شانازییه‌

22/12/2018

جۆن کێربى

جۆن کێربی، شیکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ سی ئێن ئێن 
جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد. ئەوەش کارێکی جێی شانازی بوو کە ئەنجامیدا. بەڵام ئەوەی ئەنجامیدا بژاردەیەکی خۆی نەبوو. ئەوەی ئەنجامیدا ئەو ترادسیۆنە سەربازییەیە کە پێویستە ئەنجام بدرێت، کاتێک یەکێک ناتوانێت لەڕووی ئەخلاقی و مۆراڵییەوە چیتر پشتیوانی بەرپرسەکەی بکات. 

ئەوە جێگەی سەرنج بوو کە بۆچی ئەوەندە زۆری پێچوو. دەکرێت بوترێت یەکێک لە خراپترین نهێنییە پارێزراوەکان ئەوەبووە کە ماتیس لەگەڵ زۆرێک لە سیاسەتەکانی ترەمپدا نەبووە. دژی سەرۆک بووە لە بڕیاری قەدەغەکردنی کارکردنی نێرەموک لەناو سوپادا. هەروەها ڕێگری لە خواستە نەگونجاوەکەی ترەمپ کرد بۆ ئەنجامدانی نمایشێکی گەورەی سەربازی. بە وتەی بۆب وودوارد، ماتیس ناچاربووە کە بە شەخسی دەستێوەردان ئەنجام بدات بۆئەوەی قەناعەت بە ترەمپ بکات تاوەکو هێزەکانی ئەمریکا لە نیمچە دوورگەی کۆریا نەکشێنێتەوە. 

ماتیس شکستی هێنا لە قەناعەتپێکردنی ترەمپ بۆئەوەی لە ڕێککەوتننامەی ئێران بمێنێتەوە. دەنگۆی ئەوەش هەیە پشتیوانی لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەکردووە بۆ قودس. هەروەها ڕاستەوخۆ پشتیوانی بۆ هاوپەیمانانی ناتۆ دەربڕی لەدوای ئەوەی ترەمپ چەند جارێک بەتوندی دژایەتی خۆی دەربڕی بۆ ئەو خەرجیانەی ئەمریکا لە ناتۆدا دەیکات. ماتیس خوازیاری ستراتیژێکی بەرگریش بووە کە ڕاستەوخۆ ڕووی لە ڕووسیا و چین بێت، لەکاتێکدا ترەمپ دژی ڕەخنەگرتن بووە لەو دوو وڵاتە. 
بەڵام ئەم دوو مانگەی ڕابردوو زۆر خراپ بوو بۆ وەزیری بەرگری. لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمدا، ترەمپ ڕایگەیاند کە فەرمانیکردووە بە ڕەوانەکردنی هەزاران سەرباز بۆ سنوورەکانی باشوور، بەمەبەستی ئەوەی بەتەواوی سنوورەکان کۆنترۆڵ بکەن. ماتیس خۆی بەدوورگرت لەو ڕەخنانەی ئاڕاستەیان کرا و بە "سیاسی" ناویبردن، بەڵام زۆر بەدەگمەن بەڵگەیەک هەبوو لەسەر ئەوەی کە ئاسوودە بێت بەو بڕیارەی ترەمپ. هەروەها هەندێک لەوبڕوایەدان کە زۆر تووڕەبووە بەوەی ترەمپ پێشنیازی ئەوی ڕەتکردووەتەوە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش و ژەنەراڵ مارک میلێی وەکو سەرۆک ئەرکانی سوپا دەستنیشان کردووە هەرچەندە ماتیس دژی دەستنیشانکردنی ئەو بووە. 

لەدواتریشدا بڕیارە لەناکاو و دیراسەنەکراوەکەی ترەمپ بۆ بەخێرایی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، بۆجارێکی دیکە نیگەرانی و دودڵی وەزیری بەرگری لێکەوتووەتەوە و واپێدەچێت کە ئاگادارکردنەوەیەکی سنووردار یان هیچ ڕاوێژێک نەکرابێت لەگەڵ کۆنگرێس و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئەمریکادا. ئەمەش وادەردەکەوێت دواهەمین تیر بێت کە لە وەزیری بەرگری درابێت.  

لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیدا، ماتیس بەڕوونی ئەوەی باسکردوە کە ئەو هاوپەیمانێتییانە گرنگن. 

ماتیس نوسیویەتی: "یەکێک لە بیروباوەڕە سەرەکییەکانم ئەوەیە کە بەهێزی ئێمە وەکو وڵاتێک گومانی تێدانیە پەیوەستە بە بەهێزی سیستمێکی تەواو و ناوازەی هاوپەیمانێتی و هاوبەشییەکانمان. لەکاتێکدا ئەمریکا وەکو وڵاتێکی زۆر بنەڕەتی و پێویست دەمێنێتەوە لە جیهانی ئازاددا، ئێمە ناتوانین بەرژەوەندییەکانی خۆمان بپارێزین یاخود ڕۆڵی خۆمان بەشێوەیەکی کاریگەر بگێڕین بەبێ بەردەوامیدان بە هاوپەیمانێتییەکانمان و ڕێزگرتن لە هاوپەیمانەکانمان."

ئەوە قسەی پیاوێکە کە هەموو ژیانی تەرخانکرد بۆ جەنگ بەهاوبەشی لەگەڵ هێز و دەزگاجیاوازە هاوپەیمانەکانیانی وڵاتانی دیکە – به‌ڵام سیاسه‌تی ئێستای تره‌مپ بۆ ئه‌م پیاوه‌ قورسه‌ كه‌ وای ده‌بینێت بۆ هاوپەیمانەکان تەنها وەکو زەروویەک (کرمێکی خوێنمژن) یان وەکو دۆڕاو دەبینێت. 

بەڵام دێڕێک لە نامە گرنگەكه‌یدا هەیە کە من ڕەزامەند نیم لەگەڵیدا. ماتیس بە ترەمپ دەڵێت کە سەرۆک "مافی خۆیەتی وەزیرێکی بەرگری هەبێت کە تێڕوانیەکانەکانی زیاتر بگونجێن" لەگەڵ تێڕوانیەکانی ترەمپ. هەرچەندە پێموایە بە تێگەیشتنێکی گشتی ئەوەش ڕاستە. 

کابینەی سەرۆک بەگشتی ڕەنگدانەوە و پشتیوانی دونیابینی و تێگەیشتنی گشتی خۆیەتی بۆ وڵات. بەڵام ئەوەی فەرماندەی گشتی زۆر پێویستیەتی ئەوەیە (بەتایبەت لە کاتە سەختەکاندا) ئەوەیە کە وەزیرێکی بەرگری هەبێت بەڕاستی قسەی خۆی بە دەسەڵات بڵێت، بتوانێت تەحەدای تێڕوانینەکانی بکات. 

هاوشێوەی ئەوەیە کە لەبارەی ئەبراهام لینکۆڵن و ئێدوین ستانتۆنی وەزیری جەنگی ئەو وتراوە، "ئەو دوو کەسە بەشێوەیەکی زۆر لەیەکتر جیاواز بوون و دژیەک بوون. نهێنی پاراستن کە لینکۆڵن هیچ تایبەتمەندییەکی لەوشێوەی نەبوو، ستانتۆن تاڕاددەیەکی زۆر هەستی بە بەخشندەیی لینکۆڵن نەدەکرد کە زۆر ڕوون دەردەکەوت لە لینکۆڵندا." 
لەگەڵ ئەوانەشدا، "ئەو دوو کەسە زۆر بەباشی بەیەکەوە ڕێشمەیان گرتبوو و بەباشی بەیەکەوە کاریان دەکرد. تەواوکاری سروشتی یەکتر بوون، و گومانیان لەوە نەبوو کە هەریەکێکیان بۆ ئەویتر پێویستە." 

دەستیلەکارکێشانه‌وه‌كه‌ی ماتیش جێگه‌ی شانازییه‌. بەڵام بەڕاستی هیچ بژاردەیەکی نەبوو.


ترەمپ ئێستا بژاردەی هەیە. دەتوانێت کەسێکی شکڵی دەستنیشان بکات بۆ جێگرتنەوەی ماتیس، کەسێکی تەواو وابەستەبێت، کەسێک کە هاوبۆچوون بێت لەگەڵ ترەمپ لەبارەی هاوپەیمانێتی، دیپلۆماسیەت، ستراتیژ و دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان، کەسێک کە تەحەددای بیرکردنەوەکانی نەکات، کەسێک بێت کە بەلایەوە ئاسایی بێت ئەوەندەی دیکە ئەمریکا دەستبەرداری دەسەڵاتداری بێت لە شانۆی جیهاندا. 


یاخود دەتوانێت ڕێگایەکی دیکە بگرێتەبەر. دەتوانێت بیسەلمێنێت کە هیچ ترسی نییە لەوەی تەحەددای بکرێت، و کاریگەر نەبێت بە نیگەرانییەکانی وەزیرێکی بەرگری هاوشێوەی ئەوەی لەدەستیدا، کە کەسێکی بە ئیرادە و هێمن بوو، کەسێک کە بەتایبەت بۆ سەرۆک ئەرکان "پێویستە". 


گومان دەکەم کە ئێمە لەئێستاوە دەزانین ئەو کام لەو ڕێگایانە هەڵدەبژێرێت، ئەوەش واتە لەئێستاوە دەزانین کە سەرکردایەتی ئەمریکا چ ڕێگایەک دەگرێتەبەر.