07:03 - 08/09/2019
چوار داواكارى شاندى هه‌ده‌په له بارزانى
شاندى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له هه‌رێمى كوردستان، داوایان له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كردووه، كاربكات بۆئه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى توركیا له‌نێوخاكى هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه‌و په‌یوندییه‌كانى نێوان رۆژئاوا‌و باشورى كوردستان توندوتۆڵ بكرێت.
بڕیاره شانده‌كه‌ى هه‌ده‌په، سبه‌ینێ سه‌ردانی سلێمانی بكات، له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ، مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانى كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی شاندی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په و مه‌سعود بارزانی، شاندى میوان چه‌ند داواكاریه‌كیان له‌بارزانی هه‌بووه، له‌وانه‌ش سنورداركردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌باشوری كوردستان دژی په‌كه‌كه، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان و كردنه‌وه‌ى سنوره‌كان، بڕیاردان له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌رێگه‌ی ئاشتییانه له‌توركیا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بارزانی به‌ڵێنی به‌شانده‌كه نه‌داوه به‌ڵام تێبینی و ره‌خنه و گله‌یی له‌سه‌ر كاری په‌كه‌كه و په‌یه‌ده هه‌بووه، تێبینییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو. بڕیاریشه هه‌مان شاند، سبه‌ینێ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن.