کوردستان

11:29 - 08/10/2019

لاڤرۆڤ: كوردانی رۆژئاوا زۆر متمانەیان بە ئەمریكا كردووە‌

پەیسەر

سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان خستووەتەڕوو.

 بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، سێرگی لاڤرۆڤ لەكۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی وڵاتەكەی خستووەتەڕوو.

هەر بەپێی زانیارییەكان، سێرگی لاڤرۆڤ لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، كوردانی رۆژئاوا زۆر متمانەیان بە ئەمریكا كردووەو نزیكبوونەتەوە لێیان، ئێستاش دەبێت خۆیان ئەنجامی ئەوە وەربگرن.

سێرگی لاڤرۆڤ شەوی دوو شەممە لەسەر سێ‌ شەممە سەردانی هەولێری كردو لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

زانیارییەكانی پەیسەرپرێس باس لەوەش دەكەن، لاڤرۆڤ دوای ئەوە هەڵوێستی وڵاتەكەی راگەیاندووە لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر هەرێم، بەرپرسانی هەولێر داوایان كردووە، مۆسكۆ رۆڵ بگێرێت، ئەو شەڕە روو نەدات، چونكە زۆر كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت، بەتایبەتی ئەگەری ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەسی لێدەكرێت.