وێنە زانیاری

05:12 - 09/01/2020

كام جه‌نگه‌ی ئه‌مه‌ریكا پڕ خه‌رجیترینه‌؟‌

ململانێ و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌، ڕۆژنامه‌ی (ئو ئێس ئه‌ی توده‌ی) ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ه‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت، گه‌ر جه‌نگ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێراندا هه‌ڵبگیرسێت جه‌نگێكی پڕ خه‌رجی ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ ڕووی زۆری خه‌رجییه‌وه‌ ڕیزبه‌ندییه‌كی بۆ ئه‌و جه‌نگانه‌ كردووه‌ كه‌ ئمه‌ریكا له‌ 100 ساڵی ڕابردوودا تیایدا به‌شداربووه‌ یان لایه‌نی یه‌كه‌م بووه‌، لێره‌دا 6 پڕ خه‌رجیترین شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.