05:28 - 31/10/2021
په‌رله‌مانی كوردستان له بارگرانیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران
🔻د.رەعد رەفعەت، سەرۆكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر:
پێشه‌كی:
له دونیای دیموكراسی، په‌رله‌مان سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی
هه‌یه؛ یه‌كه‌میان ده‌رچواندنی یاسا بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا، دووه‌میش چاودێریكردنی
جێبه‌جێكردنی یاساكان وئه‌دای حكومه‌ت، وسێیه‌میش په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی ووڵات.
به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركی دووه‌م وسێیه‌می
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌جێنه‌گه‌یاندوه وئه‌ركی یه‌كه‌میشیان به‌یاسای لاوه‌كی وبێ
ئه‌رزش خۆی خه‌ریك كردوه، یان هه‌ر یاسای خراپی دژ بهبهرژهوهدیهكانی هاوڵاتیان
ده‌ركردوه.
ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ژماره
وداتا ئه‌دای په‌ره‌له‌مانی كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنین ورونی بكه‌ینه‌وه چۆن ئه‌م
دامه‌زراوه له‌جیاتی بارسوكردنی هاوڵاتیان، خۆی بۆته گه‌وره‌ترین بارقورسی
ودروستكردنی قه‌یران.
په‌رله‌مانی ساڵی 2013:
به‌پێی یاساى ژماره (1)ى ساڵى 2013 یاساى
بودجه‌ى گشتى هه‌رێمى كوردستان – عێراق بۆ ساڵى دارایی 2013 گوژمه‌یه‌ك به بڕی
(55000000000) په‌نجاوپێنج ملیار دیناری ته‌رخانكراوه بۆ خه‌رجیه‌كانی په‌رله‌مان.
په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌و ساڵه ته‌نها (19) یاسای
ده‌رچواندوه، كه‌نرخی هه‌ر یاسایه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ڵك به (2412280$) دۆلار
دهخهملێ واته زیاتر له (241) ده‌فته‌ر دۆلار خه‌رجی هه‌ر یاسایه‌كه، ئه‌گه‌ر
نرخی دۆلار به (1200) بخه‌مڵێنرێ له‌ساڵی (2013).
په‌رله‌مان له سێ ساڵی 2019 و2020 و2021:
له‌م سێ ساڵه‌دا، په‌رله‌مانی هه‌رێم نه‌یتوانیوه
ئه‌ركه‌كانی لێپرسینه‌وه وسزادان وسهندنهوهی متمانه له‌هیچ وه‌زیرێك وپله باڵایه‌ك
بكات. هه‌روه‌ها بودجه‌ی گشتی حكومه‌تیشی بۆ نه‌هاتوه تا په‌سه‌ندی بكات.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌ركی یاسادانانه كه
بۆ سێ ساڵی 2019 و2020 و2021 ته‌نها (15) یاسای ده‌رچواندوه وبه‌هه‌موو یاساكان
نزیكه‌ی (150) لاپه‌ڕه بونه.
یاسا ده‌رچوه‌كانی هه‌ر سێ ساڵ:
یاساکانی ٢٠١٩
یاساى ژماره (1): یاساى كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
یاساى ژماره (2): یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى
ژماره (3)ى ساڵى 2009 یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (3): یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەویانەی
لەسنوری شارەوانیەكان زیادەرۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (4): یاسای رێكخستنی رێكلامی
بازرگانی لەهەرێمی كوردستانی عێراق
ياساكانی ٢٠٢٠
یاسای ژمارە (1)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە
هۆشبەرو كارتێكەرە عەقلیەكان لەهەرێمی كوردستان عێراق وخشتەی هاوپێچی یاساكە
یاسای ژمارە (2)ی یاسای چاکسازی لەموچەو دەرماڵەو
بەخشین وئیمتیازاتەکان وخانەنشینی لەهەرێمی کوردستان ــ عێراق
یاسای ژمارە (3)ی یاسای رێگریكردن لەبەقاچاخ
بردنی نەوت و گاز ولێدەرهێنراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (4)ی یاسای ماف وئەركەكانی نەخۆش لەهەرێمی
كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (5)ی یاسای لەئەستۆكردن لەهەرێمی
كوردستان-عێراق
یاساكانی 2021:
یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی
موڵک وماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان_عێراق
یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای پاراستنی بەرهەمە
خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای هاوردەكردن
وعەمباركردن وفرۆشتنی بەرهەمەنەوتیەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای پاراستنی پرۆژەو
تۆرەکانی ئاو وئاوەرۆ لەهەرێمی کوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای بەرێوەبردن
وپاراستنی شوێنەوار وكەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق
یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی کارەبا
لەهەرێمی کوردستان-عێراق
وه‌ك تێبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی ئه‌و یاسایانه رۆڵی
كاریگه‌ریان نه‌بوه له‌باشكردنی ژیان وبژێوی هاوڵاتیان وبگره هه‌ندێكیشیان ژیانی
سیاسی شڵه‌ژاندوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبێكی دیاریكراوه وه‌ك یاساى كاراكردنه‌وه‌ى
دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
بودجه و موچه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم بۆ سێ ساڵه‌كه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌ساڵی
2014 تا ئێستا هیچ پڕۆژه یاسایه‌كی بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ند نه‌كردوه وهیچ داتا
وبودجهیهكیشی له‌سایتی فه‌رمی په‌رله‌مان بڵاونه‌كردۆته‌وه وبه‌نهێنی هیشتویهتیهوه
وئاشكرای ناكه‌ن بۆ رای گشتی وپسپۆران، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی به‌دواداچونی رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش ناده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ر پرسیارێك تایبه‌ت بێت به
بودجه وموچه ودهرماڵهكانی په‌رله‌مان؛ بۆیه به‌ناچاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه
پشتی به‌ستوه به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و زانیاری وداتایانه‌ی خواره‌وه كه هه‌ندێكیان لایه‌نی كه‌مترین خه‌مڵاندنی بۆ
كراوه.
بودجه‌ی سێ ساڵی په‌رله‌مان:
(18000000000) هه‌ژده ملیار دینار
مووچه‌ی په‌رله‌مانتار وپله تایبه‌ته‌كانی (150 كه‌س × 4000000 دینار مووچه بهلێبڕینهوه
× 30 مانگ)
(5461000000) پینج ملیار
وچوارسهدوشهست ویه‌ك ملیۆن دینار (مووچه‌ی 111 په‌رله‌مانتار × 8200000 دینار
مووچه‌ی ته‌واو × 6 مانگ)
(1080000000) یه‌ك ملیار وهه‌شتا
ملیۆن دینار (مووچه‌ی 40 پله‌تایبه‌ت × 4500000 دینار مووچه‌ی ته‌واو × 6 مانگ)
(16830000000) شازده ملیار هه‌شت
سه‌دو سی ملیۆن دینار (مووچه‌ی 550 فه‌رمانبه‌ر × 850000 دینار مووچه‌ی ناوه‌ندی ×
36 مانگ)
(36000000000) سی وشه‌ش ملیار
دینار نه‌سریه وده‌رماڵه‌ی په‌رله‌مان بۆ سێ ساڵ
كۆی گشتی ده‌كاته (77371000000) حه‌فتاوحه‌فت
ملیار وسێ سه‌د وحهفتاویهك ملیۆن دینار بۆ هه‌رسێ ساڵه‌كه.
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی 36 مانگی
كاركردنی، ته‌نها 15 یاسای ده‌رچواندوه، كه‌زۆربه‌ی كاریگه‌ری نه‌بوه بۆ باشكردنی
ژیانی خه‌ڵك وبگره هه‌ندێكیان ژیانی سیاسی خراپكردوه باری وئابوری قورسكردون وبۆنهته
ده‌رچه‌یه‌كی قانونی بۆ گه‌نده‌ڵی.
كه‌واته بۆ هه‌ر یاسایه‌ك بڕی (5158066666) پێنج
ملیار وسه‌دو په‌نجاو هه‌شت ملیۆن وشه‌ست وشه‌ش هه‌زار وشه‌ش سه‌دو شه‌ست وشه‌ش دیناری
خه‌رجكردوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی (3967743$) واته زیاتر له (396) ده‌فته‌ر دۆلار
ئه‌گه‌ر به‌ناوه‌ندی بۆ هه‌ر دۆلارێك (1300) دینار بخه‌مڵێنین بۆ هه‌ر سێ ساڵ.
هه‌روه‌ها بۆ نوسینه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك له
یاساكان نزیكه‌ی (40) ده‌فته‌ر دۆلار كه‌وتوه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی خه‌ڵك.
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌ر خولێكی په‌رله‌مان
نزیكه‌ی (100) په‌رله‌مانتار به‌موچه‌ی (80%) خانه‌نشین كراون. زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاره
خانه‌نشینكراوه‌كان له‌خواروی ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینن كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته بڕێكی
زۆر له بودجه‌ی گشتی وبه‌فیرۆدانی سامانی گه‌ل.
چۆن بودجه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
قوتابیانی وه‌رنه‌گیراوی زانكۆ؟
وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا بۆ هه‌ر قوتابیه‌كی
پاراڵێڵ نزیكه‌ی (850000) دینار تا (5500000) دینار وه‌رده‌گرێت بهگووێرهی ئاست
وگرنگی به‌شه زانستیه‌كان. ئه‌گه‌ر تێكڕای خه‌رجی قوتابی پاراڵێڵ وه‌رگرین به
(2500000) دینار، ئه‌وا ده‌توانرێ له كۆی گشتی خه‌رجی په‌رله‌مان كه
(77371000000) حه‌فتاوحه‌فت ملیار وسێ سه‌د وحهفتاویهك ملیۆن دینار بۆ هه‌رسێ ساڵه‌كه،
نزیكه‌ی (30000) سی هه‌زار قوتابی به‌خۆڕای له‌گشت به‌شه جیاجیاكان وه‌ربگیرێن وقه‌یرانی
قوتابیه وهرنهگیراوهكان بۆ چوار ساڵ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌رئه‌نجام:
په‌رله‌مانی كوردستان له‌جیاتی بارسوكردنی هاوڵاتیان
وچاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان، خۆی بۆته سه‌رچاوه‌ی قه‌یران وبارقورسی به‌سه‌ر
هاوڵاتیان وئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و ههڵایانهی ناو په‌رله‌مانیش، ده‌توانین بڵێن
زیاتر جوانكاری ده‌به‌خشێته پرۆسه‌ی سیاسی نێوان حكومه‌ت وئۆپۆزسیۆن وهیچ گۆڕانكاریه‌كی
ریشه‌یی لێ شین نابێت وهیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی به‌رچاویشی له‌دوا نایه‌ت. ئه‌وه‌ی
مسۆگه‌ره ته‌نها موچه وئیمتیازی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وپهرلهمانتارهكانه بێ
ئه‌وه‌ی هیچ له واقع وبژێویی خه‌ڵك بگۆڕدرێ.