کوردستان

03:53 - 30/12/2021

نەخشەڕێی گۆڕانکاری رێژەی کۆتای ژنان لە پەرلەمانی کوردستاندا‌

پەیسەر

ئارام جەمال به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن، لەم راپۆرته‌دا رەخنە لە سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی ده‌گرێت بەوەی کە رێژەی سەدیی کۆتای ژنان و ئافرەتانی نوێنەر لە رووی چەندایەتی و چلۆنایەتییەوە لە بازنەیەکی داخراودا دەهێڵێتەوەو زەمینەی گەشەسەندن بۆ زیادبوونی ژمارەی ئافرەتان ناڕەخسێنێت.

به‌پێویستی ده‌زانێت لە هەنگاوی یەکەمدا سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی بگۆڕدرێت و ببێتە سیستمێکی هەڵبژاردنی زۆرینە، کە بازنەی هەڵبژاردنەکەی (فرە کورسی) بێت، چونکە لەم سیستمی هەڵبژاردنەی زۆرینەدا کاندیدەکان دەنگیان بۆ ناگوێزرێتەوە و بە دەنگی خۆیان دەردەچن، بەمەش زەمینەی پێگەیاندنی ژنی سەرکردە تا ئەو شوێنە دەڕەخسێت.

به‌بڕوای ئارام جه‌مال، لە هەنگاوی دووەمدا لانیکەم یاسادانەران ناچار بکرێن بەوەی کە رێژەی سەدیی کۆتای ئافرەتان  لە (30٪)ەوە بەرزبکەنەوە بۆ (40٪) و (50٪)، پێیوایه‌ ئەگەر نا، مانەوە لەم سیستمی هەڵبژاردنەی ئێستای لیستی نوێنەرایەتی رێژەییدا، جگە لە چەقبەستوویی و خولانەوە بە دەوری ئەو رێژەیەی ئێستادا هیچ کرانەوەیەک بە ڕووی زیادکردنی ژمارەی کاندیدانی ژن لە پەرلەمانی کوردستاندا روونادات و بەشداری سیاسی ژنان بۆ ماوەیەکی درێژتر لە بازنەیەکی داخراودا دەهێڵیتەوە..

کلیک لێرە بکە