10:31 - 31/07/2022
نێچیرڤان بارزانى: به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق ده‌ڕوانين
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى
هەرێمى کوردستان رایگەیاند، به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و
پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين.
سەرۆکى هەرێم لە پەیامێکدا
دەڵێت، به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين،
داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و
بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستياره‌دا
ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته
مه‌ترسييه‌وه.
ئاماژەى بەوەشکردووە،
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه
سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى
دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى
به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك
نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
دەقى پەیامەکە:
په‌يامێك له سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نيگه‌رانييه‌كى
قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له لايه‌نه
سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان
گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه،
ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
له كاتێكدا ڕێز له
خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى
ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه.
گه‌لى عێراق شايانى ژيان و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى
هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره
ده‌رباز بكه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك
هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى
عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى
كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات
بگه‌نه لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتن. هيچ كێشه‌يه‌ك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان
2022/7/31