کوردستان

10:53 - 02/08/2022

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد: ده‌بێت ده‌ست بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی وڵات ببه‌ین‌

 

 

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیدادی عێراقی داوا ده‌كات بۆ ده‌ربازبوونی وڵات له‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، گۆڕانكاری له‌ سیسته‌می حوكمڕانی عێراقدا بكرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیداد بڵاویکردەوە، بۆ ده‌ربازبوونی وڵات له‌و كێشانه‌ی گرتویه‌تیه‌وه‌، ده‌بێت ده‌ست بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی وڵات ببه‌ین، له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانجی بزوتنه‌وه‌كه‌یان ده‌ستكاریكردنی ده‌ستوور و گۆڕینی شێوه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بووه‌.

بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد، رێكخراوێكی سیاسی عێراقه‌، دوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی به‌غدا درووست بووه‌، رێكخراوه‌كه‌ هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی عێراقی تێدایه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی 2021ی په‌رله‌مانی عێراقدا 9 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا، عه‌لا روكابی، سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا زۆرترین ده‌نگی له‌ لیسته‌كه‌یدا هێنا.