12:24 - 24/08/2022
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو: به پێویستی ده‌زانین لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن
یه‌كگرتووی
ئیسلامی:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، داوا ده‌كات
لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن رێكبكه‌ون و پشتیوانی له توڕه‌یی و
بێزاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نادروستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
و دیارده‌ی پاشا گه‌ردانی و یاسا شكێنی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی سه‌لاحه‌دین
محه‌ممه‌د كۆبووه‌ته‌وه‌و به‌لاغێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی به‌لاغه‌كه، له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌می
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق وئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان
و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئێستا و ئایندهی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به
تایبه‌تی. له‌و باره‌یه‌وه یه‌كگرتوو به‌پێویستی ده‌بینێت كه‌لایه‌نه ناكۆكه‌كانی
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌رچی زووتره كێشهسیاسیهكانی نێوانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌ستور وپارێزگاریكردن له‌دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كان وئه‌نجامدانی
چاكسازی راسته‌قینه وسنوردانان بۆ گه‌نده‌ڵكاران ودابینكردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان
بۆ سه‌رجه‌م شار وناوچه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانی زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی
به‌ش مه‌ینه‌تی عێراق، و وڵات به دووربگرن له ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانیان به‌ره‌و
مه‌ترسی توندوتیژی و پێكدادانی چه‌كدارانه‌و ماڵوێرانهكهر .
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه لایه‌نه
كوردستانیه‌كان به زوترین كات له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانی رێكبكه‌ون
به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه ده‌ستوریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بهشداربوونێكی
كارا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌سته‌به‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140.
له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو پشتیوانی خۆی ده‌خاته
پاڵ توڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نادروستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
و دیارده‌ی پاشا گه‌ردانی و یاسا شكێنی لهمومارهسهكردنی حوكمڕانیدا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی
كێشه‌كانی دواكه‌وتنی مووچه و گرانی سوته‌مه‌نی و كاره‌با و زیادبوونی بێكاری و
نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و دانه‌مه‌زراندنی وانه‌بێژ و كارمه‌ندانی خۆبه‌خش
و گرێبه‌ست و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. به‌پێی
به‌لاغه‌كه.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو هه‌ڵوه‌سته‌ی كردوه له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونی
پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا
به بیانوی رێكنه‌كه‌وتنیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان و گوێ نه‌دانیان به جه‌ختكردنه‌وه‌ی
نوێنه‌ری یونامی له عێراق له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له
نزیكترین ده‌رفه‌تدا.
لهبهلاغهكهدا هاتووه: ئێمه له یه‌كگرتووی
ئیسلامی به پێویستی ده‌زانین كه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی زووتره رێكبكه‌ون
له‌سه‌ر داواكاریه‌كانی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی یه‌كگرتووی
ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن و دوور له‌ساخته‌كاری
و قۆرخكاری. هه‌روه‌ك جه‌ختكرایه‌وه كه یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كاری هاوبه‌شی پێكه‌وه‌یی
بكه‌ن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ جه‌ماوه‌ری نارازی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی
وه‌ها كه رێگه خۆشبكات بۆ گۆرانكاری و چاكسازی راسته‌قینه له سیسته‌می
حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستاندا.