کوردستان

03:38 - 30/01/2019

ماڵی تاڵەبانی كۆسرەت رەسوڵ بێ ئومێد دەكەن‌

پەیسەر

ماڵی تاڵەبانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، لە سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت بێ ئومێد دەكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، ماڵی تاڵەبانی كۆسرەت رەسوڵ لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت بێ ئومێد كردووە، و لەئێستادا داوای وەزیری پێشمەرگە دەكات بۆ دەربازی كوڕی.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئەگەر پارتی رێگە نەدات دەرباز پۆستی وەزیری پێشمەرگە وەربگرێت، بەبیانوی ئەوەی رێگە بە وەزیری كابینەكانی تر نادرێت لە كابینەی نۆیەم ببێتەوە بەوەزیر، ئەوە كۆسرەت رەسوڵ دەیەوێت گرەنتی لەماڵی تاڵەبانی وەربگرێت بۆ ئەوەی دەربازی كوڕی لەكۆنگرەی یەكێتی پۆستی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی وەربگرێت، لەبەرامبەردا كاك كۆسرەت رازی دەبێت یەكێك لەكوڕەكانی ماڵی تاڵەبانی ببنە سكرتێر.

پێشتر كۆسرەت رەسوڵ داوای سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكرد بۆ باڵەكەی بۆ ئەم مەبەستەش رێواس فایەقی كاندید كرد بۆ سەرۆكی پەرلەمان و دەرباز كۆسرەتیشی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت، بەڵام ماڵی تاڵەبانی داواكاریەكەی كۆسرەت رەسوڵیان رەتكردەوە و قوباد تاڵەبانیان بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت و بێگەرتاڵەبانی بۆ سەرۆكی پەرلەمان كاندید كرد.