ڤیدیۆ

07:54 - 31/01/2019

دواى ٤ساڵ مه‌رگ و مانى پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان یه‌كلاناكرێته‌وه‌‌‌

پەیسەر

چوار ساڵى ته‌واو پێش ئێستا شه‌وێكى ساردنى زستانى ٢٠١٥ شه‌ڕێكى گه‌رم له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش سه‌رى هه‌ڵدا له‌ مه‌كته‌ب خالیدى كه‌ركوك، داعش قورساییه‌كى زۆرى خستبووه‌ سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌، ده‌یوست به‌هه‌ر نرخێك بێت چنگى له‌ كه‌ركوك گیربێت، بۆیه‌ ٧٠٠ چه‌كدارى له‌و قۆڵه‌وه‌ خستبووه‌ شه‌ڕه‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ توانى كه‌ركوك بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ هه‌واڵى ناخۆش بڵاوبووه‌وه‌، زانرا كه‌ ١٨ پێشمەرگە به‌دیل گیراون.