چیرۆكی گۆرانی "كوردستان گه‌ر تۆ نه‌بی" به‌هجه‌ت یه‌حیا
گۆرانی كوردستان گه‌ر تۆ نه‌بی كه به‌رهه‌می ساڵی 1992ی هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد به‌هجه‌ت یه‌حیایه، به‌ڵام هۆنراوه‌ی ئه‌م گۆرانییه باسێكی جیاوازی هه‌یه.
ئه‌م به‌رهه‌م كه وه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا ده‌ڵێ، دەربڕینی خۆشەویستیەکی قوڵە بۆ کوردستان و پێکەوەگرێدانی پارچە بریندارەکانیەتی، له ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی.
له‌باره‌ی هۆنراوه‌كه‌وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، من بەسۆرانی ڕستەکانم محه‌مه‌د عورمه‌ی دهۆكی هاوڕێم كردی به كرمانجی، ئەهۆنیەوە ، ئەوکاتە لەنێوانی من و کاک محه‌مه‌د دودڵبووم لەوەی کە ئایا هۆنراوەکە بەناوی کاممانەوە بڵاوبکەینەوە.
ده‌شڵێ، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە یەکێک لەدەرەوەی ئەم چیرۆکە بێت و خۆی بکات بە خاوەنی.
به‌هجه‌ت یه‌حیا هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، یەکەم جار کە کلیپ مان بۆکرد ناوی شاعیرمان نەنووسی نەمن دڵم هات ناوی خۆم بنووسم نە ئەو ، بەڵام ڕاستیی تایتڵەکە بەم شێوەیەیە کە هۆنراوەی منە و ئەو هاوڕێیەم وەریگێڕاوە.
له‌باره‌ی تۆماركردنه‌وه‌كه‌شییه‌وه، به‌هجه‌ت یه‌حیا ده‌ڵێ، لە خانوەکەی ماڵی باوکم ژوورێکم کرد بە ستۆدیۆ بۆ ئەوەی کپ بێت بە بزمار و چەکوش هەرچی بەتانیی ماڵەکە هەبوو هەموویم هەڵوسی بەدیوارەکانیدا و ئینجا تەسجیلێکی بەکرە و مۆنتاربۆ شکاوێکمان پەیداکرد و کاک نەریمان کەریم گۆرانیەکەی بۆ تۆمارکردین.
له‌باره‌ی گۆرانیه‌كه‌شه‌وه ده‌ڵێ، کوردستان گەر تو نەبی بەهێزترین هۆنراوەی من نیە کە تائێستا نوسیبێتم، بەڵام لەبەرئەوەی ناوی کوردستانی تێدایە زۆرم خۆشم دەوێت و زۆر گەورەیە لەلام.