ڤیدیۆ

05:22 - 12/02/2019

نهێنی باسنه‌كراو له‌باره‌ی چۆنێتی هه‌ڵاتنی خێزانه‌كه‌ی سه‌دام‌

پەیسەر

حه‌ریر حسێن كامیل، كچه‌زای سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی پێشوی به‌عس له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی سپوتنیكی روسی نهێنی باسنه‌كراو له‌باره‌ی چۆنێتی هه‌ڵاتنیان بۆ ئوردن ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێ كه‌ كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه‌ ناو عێراقه‌وه‌ ئه‌وان ده‌ستیان كردوه‌ به‌ هه‌ڵاتن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سێ كچه‌كه‌ی سه‌دام به‌جیا منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵدا بووه‌ و دوای گه‌یشتینیان به‌ موسڵ به‌ره‌و سوریا هه‌ڵهاتن و له‌وێشه‌وه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی ئوردن چونه‌ ئه‌و وڵاته‌. هه‌ر له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا حه‌ریر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ به‌ریتانیا ئاماده‌ بووه‌ خێزانه‌كه‌یان وه‌ربگرێت به‌ڵام مه‌رجی هه‌بووه‌.