کوردستان

11:33 - 21/02/2019

كۆبونەوە فراوانەكەی یەكێتی نارەزایەتی كادیرەكانی ئەو حزبەی لێدەكەوێتەوە‌

پەیسەر

كۆبونەوە فراوانەكەی یەكێتی نارەزایەتی كادیرەكانی ئەو حزبەی لێدەكەوێتەوە و بەشێكیان دەڵێن بڕیار وابووه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌ راوێژ بڕیاری له‌سه‌ر داهاتووی حیزبه‌كه‌ بدرێت، به‌ڵام دوو گوتار پێشكه‌شكراوه‌.


بەپێی زانیاریه‌كان ژمارەیەك لەكادیرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆبونەوە فراوانەكەی دوێنێی حزبەكەیان كە لەهۆڵی تەلاری هونەر بەرێوەچوو نیگەرانن و رایانگەیاندووە ئەوان پێیان گوتراوە بێن بۆ كۆبونەوە بۆ ئەوەی لەوێ بەهەمووان بڕیارلەسەر هەڵوێستی یەكێتی بدەن، بەڵام كاتێك چوون بۆ ئەوێ كۆبونەوەیەكی 15 خولەكی بووە و تەنها كۆسرەت رەسوڵ و حاكم قادر وتاریان پێشكەش كردووە و رێگەیان نەداوە هیچ بەشداربوویەكی كۆبونەوەكە قسەبكات.

بەشداربوویەكی كۆبونەوەكە كە یەكێكە لە بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی و ئامادەكاری بۆ كۆوبونەوەكە كردبوو، بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: نەیانزانیووە هەموو كۆبونەوە فراوانەكە بۆ دوو وتارە، و ئەگەر بیانزانیبا بەشداریان نەدەكرد، و دەشتواندرا لەرێگەی تەلەفزیۆنەوە ئەو دوو وتارە پێشكەش بكرانایە.

دوێنێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەنیازی بوو ژمارەیەك لەكادیرانی حزبەكەی لەبەردەم مەكتەبی سیاسی كۆبكاتەوە و ستایشی برٍیاری سەركردایەتی بكەن بۆ بەشداری نەكردنی فراكسیۆنەكەیان لەكۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڵام دواتر گردبوونەوەكە گۆردرا بە كۆبونەوەی فراوان.