کوردستان

09:42 - 23/02/2019

قوباد تاڵه‌بانی سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار ده‌كات‌

پەیسەر

قوباد تاڵه‌بانى به‌ نیازه‌ سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ تۆمار بكات، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ته‌شهیرى پێكردووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى، په‌یسه‌رپرێس له‌نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، تاڵه‌بانی پارێزه‌ره‌ تایبه‌ته‌كانی راسپاردووه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سكاڵا له‌سه‌ر شاسوارعه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تۆمار بكه‌ن، به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تی پێكردنى.

پێشتر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كۆمێنتێكیدا له‌ فه‌یسبووك، كاتیك هاوڵاتییه‌ك گومانى خۆى بۆ نوسیبوو گوتبووى، شاسوار عه‌بدولواحید دروستكراوى ده‌سه‌ڵاته‌، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێش له‌ وه‌ڵامدا بۆینوسیبوو"منه‌تم به‌ باوكى یه‌كێتى نییه‌ و رۆژێك دێت كوڕانى تاڵه‌بانى له‌ سه‌را وه‌ك مفه‌وز شه‌ماڵ هه‌ڵده‌واسرێن".