کوردستان

10:55 - 26/02/2019

هەوڵێكی كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی شكستی هێنا‌

پەیسەر

بڕیاربوو ئەمرۆ پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە بەڵام كۆبونەوەكە شكستی هێنا...

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە پارتی پێشنیاری ئەوەی كردووە ئەمرۆ كۆبونەوەی هەردوو حزب بەرێوەبچێت بەمەرجێك یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەڵام یەكێتی رایگەیاندووە ئامادەن بۆ كۆبونەوەی پارتی و یەكێتی بەڵام تا لەسەر پاكێجەكان نەگەنە رێككەوتن فراكسیۆنەكەیان بەشداری هیچ كۆبونەوەیەك ناكات، بەهۆیەوە كۆبونەوەی دووقۆڵی پارتی و یەكێتی بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی نامەیەكی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ كرد و لەبەرامبەریشدا كۆسرەت رەسوڵ نامەیەكی ئاراستەی بارزانی كردەوە پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی تارادەیەك ئاسایی بوونەوە، بارزانی لەنامەكەیدا داوای لەیەكێتی كردبوو بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بەمەبەستی چارەسەری كێشەكانی نێوانیان.

رۆژی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان بەبێ بەشداری فراكسیۆنی یەكێتی كۆبۆوە و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژارد.