کوردستان

02:02 - 03/03/2019

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبونەوەدایە و پێشنیارەكەی بارزانی تاوتوێ دەكەن‌

پەیسەر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبونەوەدایە و پێشنیارەكەی بارزانی تاوتوێ دەكات، و ئەگەر پەسەند بكرێت سبەینێ هەردوو حزب كۆدەبنەوە.


لەئێستادا مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری هەولێر بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەكۆبونەوەدایە بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەكەی بارزانی كە ئەمرۆ پێشكەشی یەكێتی كرد.


پێشتر پەیسەرپرێس بڵاویكردەوە كە بارزانی پرۆژەیەكی نوێی داوەتە یەكێتی و بەپێی پرۆژەكەش پارتی رازی بووە وەزیری دادی حكومەتی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ یەكێتی بێت بەمەرجێك یەكێتی بە پارێزگارێكی كوردی سەربەخۆ بۆ كەركوك رازی بێت.


ئەگەر یەكێتی پێشنیارەكە قبوڵ بكات ئەوە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا مەكتەبی سیاسی هەردوولا بەفەرمی كۆدەبنەوە و رێككەوتنەكە واژۆ دەكەن.