کوردستان

11:43 - 12/03/2019

هێزەكانی سوریای دیموكرات 38 چەكداری داعشیان كوشت‌

پەیسەر

مستەفا بالی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تەویتەر بڵاویكردەوە رۆژی دووشەممە و لەشەڕوپێكدادانەكانی دوا مۆڵگەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەناوچەی باغوزی رۆژهەڵاتی سوریا لەكوشتنی 38 چەكداری داعش دڵنیابوونەوە، هەروەها 3 شەرڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژراون و 10ی تریش برینداربوون.

بالی ئاماژەی بەوەشكرد كە فرۆكەكانی هاوپەیمانان 20 هێرشیان كردۆتە سەر پێگەكانی تیرۆرستان.