کوردستان

01:15 - 16/03/2019

پارتی پێشنیارێكی یەكێتی رەتكردەوە‌

پەیسەر

لە دوایین كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشنیاری دابەشكردنی پۆستەكانی بەشێوەی 50 بە 50 كردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆبونەوەی رۆژی 12ی ئەم مانگەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری ئەوەی كردووە كە پۆستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان جیابكرێنەوە و ئەو پۆستانەی دەمێننەوە پارتی و یەكێتی بەشێوەی 50 بە 50 لەناوخۆیاندا دابەشی بكەن و جگە لەگۆڕانیش هیچ حزبێكی تر بەشداری كابینەی داهاتوو نەكات.

سەرچاوەكە دەڵێت، بۆ ئەمە یەكێتی وەزارەتەكانی كابینەی حكومەتی دابەشی دوو ستون كردبوو كە هەر وەزارەتێكی سیادی لەبەرامبەر وەزارەتێكی تری سیادی و وەزارەتی خزمەتگوزاریش لەبەرامبەر وەزارەتێكی تری خزمەتگوزار دانراوە و یەكێتی هەر وەزارەتێكی وەرگرت پارتی وەزارەتی بەرامبەر وەردەگرێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت پارتی پێشنیارەكەی یەكێتی رەتكردۆتەوە و رایگەیاندووە لەسەربنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان دەبێت پۆستەكان دابەش بكرێن.