کوردستان

09:50 - 16/03/2019

ئامانجی سه‌ردانه‌ی فاڵح فه‌یاح بۆ هه‌رێم‌

پەیسەر

رۆژی هەینی 15ی ئازار فالح فەیاز و مەسعود بارزانی لەهاوینەهەواری پیرمام كۆبونەوه‌ و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ گه‌یاندنی په‌یامی حكومه‌تی ناوه‌ند بووه‌ به‌ بارزانی.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌،  سەردانەكەی فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی حكومەتی بەغداد بووە دەربارەی پرسی نەوت و موچە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت بەشدار بوو، ‌فەیاز بەبارزانی راگەیاندووە بەغداد 522 ملیار دیناری هەرێم نانێرێت ئەگەر كوردستان نەوت رادەست نەكات، لەبەرامبەردا بارزانی داوای كردووە بەغداد بەردەوام بێت لەناردنی پارە و تا ئەوكاتەی وەفدێكی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە دەچێتە بەغداد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا مه‌سعود بارزانی ئه‌و به‌ فه‌یاز راگه‌یاندووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پرسی نه‌وت له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

بەپێی یاسای بودجەی عێراق، پێویستە هه‌رێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای بەبازاركردنی نەوتی عێراق بكات، بەڵام ئەگەر نەوتیش رادەست نەكات پێویستە بەغداد 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، بەڵام لەئێستادا حكومەتی فیدراڵی دەڵێت بەهای ئەو 250 هەزار بەرمیلە لە 522 ملیار دینارەكەی موچە دەگیًرنەوە.